Ö:: په‌یامی پشتیوانی کۆمیته‌ی یوتوبۆری حیزبی دێموکراتی کوردستان.

 

په‌یامی پشتیوانی کۆمیته‌ی یوتوبۆری حیزبی دێموکراتی کوردستان.
خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی کوردستان
ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان
دوو ساڵ ‌و نیو خه‌باتی‌ نێوخۆیی ‌و هه‌وڵ ‌و كۆششی ‌دۆستانی‌ جووڵانه‌وه‌ی‌ رزگاریخوازانه‌ی گه‌له‌كه‌مان‌ و
زیاترله 4 مانگ ‌پێكه‌وه‌ دانیشتنه‌كانی‌ به‌رده‌وام بۆ به ‌یه‌که‌وه کار کردن و پاراستی یه‌کێتی ریزه‌کانی حیزب وگه‌راندنه‌وه‌ی‌ حیزب بۆ سه‌ر رێبازی‌ ئه‌سلی خه‌بات به‌ ئاکام نه‌گه‌یشت ‌و که‌مینه‌ی‌ رێبه‌ری ناچار بوو  قه‌بووڵی له‌ت‌بوونێكی‌‌ نه‌خوازراو به ‌ره‌سمی رابگه‌یه‌ینێ‌ و‌ خه‌بات‌ و تێكۆشان بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی گه‌لی کورد به‌ جوودا له ‌زۆرینه‌ی‌ رێبه‌ری‌حیزب درێژه ‌پێ‌بدات. 

تاوتوێ ‌كردنی‌ ئه‌سڵی ‌كێشه‌كه ‌و به‌ دوا دا چوون ‌و تاقیبی ورد و به‌رده‌وامی‌ هه‌ڵس‌وكه‌وتی لایه‌نه‌كانی ‌ده‌رگیر و مووتاڵا كردنی هێله‌ گشتی‌ێه‌کان و گۆرو تینی‌ هاورێ‌یان بۆ دروست‌ كردنی ‌ئاڵوگۆر له ‌قه‌واره ‌و پێوه‌ندیه‌ نێوخۆیی ‌و ده‌ره‌كیه‌كانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و گه‌راندنه‌وه‌ی حیزب بۆ سه‌ر رێبازی ‌ئه‌سلی‌ خه‌بات، هۆكار بوون بۆ ئه‌وه‌ی له درێژه‌ی ر‌ێگای‌ تێكۆشانماندا بروا و متمانه‌ به‌ ئێوه بكه‌ین‌ و وه‌دی ‌هاتنی ئاوات ‌و ئامانجه‌كانمان له ریزی ئێوه‌دا مسوه‌گه‌ر ببینین. 

ئێمه كۆمه‌ڵێكی به‌رچاو له ئه‌ندامانی حیزب له شاری یۆتبۆری وه‌ڵاتی سۆئێد وێرای ‌راگه‌یاندنی ‌پشتیوانی خۆمان‌ له‌و هه‌وڵه ‌شۆرشگێرانه‌یه‌ی ‌ئێوه‌، ئاماده‌گی ‌بۆ كار و  ‌راپه‌راندنی‌ ئه‌ركی‌‌ حیزبی ده‌رده‌برێن‌ و نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ی‌ ئۆرگانه‌كانی ‌حیزب ‌و ده‌ست‌ به‌كار بوونی‌ كۆمیته‌ی‌ كاتی ‌‌ح. د. ك ـ ‌ئێران له‌ شاری‌ یۆتبۆری له رۆژی ‌پیرۆزی ‌26‌ی‌ سه‌رماوز رۆژی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان‌ به ‌ئاگاداری ‌ئۆگرانی‌ ئازادی راده‌گه‌یێنین.

سڵاو له حیزبی دێموكراتی كوردستان - ئێران
سڵاو له شه‌هیدانی سوورخه‌ڵاتی حیزب‌ و گه‌ل به ‌تایبه‌تی شه‌هیدان پێشه‌وا قازی‌‌ محه‌ممه‌د، دوكتور قاسملوو
و دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی
سڵاو له‌ پێشمه‌رگه باسكی به‌هێزی گه‌ل
سه‌ركه‌وێ جووڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كورد بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی گه‌لی كورد
كۆمیته‌ی كاتی ح. د. ك - ئێران یۆتبۆری سوئێد

26 ی سه‌رماوزی 1385 ی هه‌تاوی

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.