Ö:: به‌یاننامه‌ی پشتگیری کومیته‌ی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان ـ ئێران له‌ وڵاتی دانمارک

کومیته‌ی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان له‌ وڵاتی دانمارک

به‌یاننامه‌ی پشتگیری کومیته‌ی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان ـ ئێران له‌ وڵاتی دانمارک
ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی خه‌باتگێڕی کوردستان
هه‌ر وه‌ک ئاگادارن ماوه‌ی 2 ساڵ و نیو له‌‌ دوای کۆنگره‌ی 13 ی حیزب دا قه‌یرانێکی قووڵی سیاسی و ته‌شکیلاتی ریزه‌کانی حیزبی داگرت و قۆڵی پاوانخوازی زۆرایه‌تی کومیته‌ی ناوه‌ندی به‌ ئاشکرا و به‌ کرده‌وه‌ حیزبیان به‌ دوو له‌ت دابه‌ش کرد. هه‌رچه‌نده‌ هاوڕێیانمان له‌ دانمارک به‌ شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆ که‌وتبوونه‌ ژێر کاریگه‌ری ئه‌و قه‌یرانه‌، دیسانیش هه‌وڵی زۆریان دا که‌ یارمه‌تی ئه‌و حیزبه‌ بده‌ن بۆ وه‌ی که‌ له‌و ته‌نگژه‌یه‌ که‌ ته‌نیا نه‌یاران و ناحه‌زانی حیزبی دیمۆکرات سوودیان لێ ده‌بینی ده‌رباز بکه‌ن.

به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هه‌وڵ و تێکۆشانی هه‌موو دڵسۆزان و ئێمه‌ش بێ ئاکام مایه‌وه‌، به‌و پێیه‌ ئێمه‌ وه‌ک کومیته‌ی دانمارک پشتگیری خۆمان له‌ به‌یاننامه‌ی رۆژی 15ی سه‌رماوه‌زی 2006 ی ئه‌و به‌شه‌ له‌ ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی و کومیته‌ی ناوه‌ندی و جێگره‌کان و موشاویرانی کومیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان راده‌گه‌یه‌نین.

کومیته‌ی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان له‌ دانمارک، وێرای پێداگرتن له‌ سه‌ر هه‌موو ئامانج و داخوازه‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئازادیخوازه‌کانی خۆی په‌یمان نوێ ده‌کاته‌وه‌ هه‌روا شێلگیرانه‌ له‌ سه‌ر رێبازی دیمۆکرات به‌رده‌وام بێ.

سڵاو له‌ گیانی پاکی شه‌هیدانی کوردستان
سڵاو له‌ حیزبی دیمۆکراتی کوردستان

کومیته‌ی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان ـ ئێران له‌ وڵاتی دانمارک

17.12.2006

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.