Ö:: ڕاگه‌یه‌ندراوی "کۆمیته‌ی لینشۆپینگ"ی حیزبی دێموکراتی کوردستان

حیزبی دێموکراتی کوردستان- ئێران کۆمیته‌ی شاری لینشۆپینگ

ڕاگه‌یه‌ندراوی "کۆمیته‌ی لینشۆپینگ"ی حیزبی دێموکراتی کوردستان
هاونیشتیمانیانی به‌ڕێز
!
ئه‌ندامان، دۆستان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان!
به‌داخه‌وه‌ به‌دوای سه‌رنه‌که‌وتنی هه‌وڵ و تێکۆشانی ئۆپۆزیسیۆنی نێوخۆیی حیزب و  هه‌وڵ‌و تێکۆشانی هه‌موو دڵسۆزان، ئه‌ندامان و دۆستانی حیزبه‌که‌مان، بۆ پاراستنی یه‌کڕیزی و یه‌کگرتوویی حیزبه‌که‌مان سه‌رنجام له‌ ڕۆژی 6ی12ی2006 دا حیزبی دێموکرات بوو به‌ دوو به‌ش.

له‌و پێوه‌ندیه‌دا به‌ناوی زۆربه‌ی زۆری ئه‌ندامانی حیزبی دێموکرات له‌شاری لینشۆپینگ پشتیوانی خۆمان و کۆمیته‌که‌مان بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستان- ئێران ڕاده‌گه‌یه‌نین و له‌ پێناوی وه‌دیهێنانی ئامانجه‌ به‌رز و پیرۆزه‌کانی ڕێبه‌رانی شه‌هیدمان قازی، قاسملوو و شه‌ره‌فکه‌ندی درێژه‌ به‌ کاروچالاکیه‌کانی حیزبیمان ده‌ده‌ین.

ئێمه‌ پێمان وایه‌ ئه‌گه‌ر قه‌بوڵکردنی له‌تبوونی حیزب دواچاره‌ی پێکه‌وه‌ کارکردنمان بوو له‌گه‌ڵ هاوسه‌نگه‌رانی پێشوومان، ئێستا ده‌رفه‌تی هاوکاری و چوونه‌نێو به‌ره‌ یا ئیئتیلافێکی کوردستانی له‌ده‌ست نه‌چووه‌ و ده‌توانین به‌یه‌که‌وه‌ له‌به‌ره‌یه‌کدا به‌دژی دوژمنی ڕاسته‌قینه‌ی گه‌له‌که‌مان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان واته‌ کۆماری ئیسلامی کاربکه‌ین.

حیزبی دێموکراتی کوردستان- ئێران
کۆمیته‌ی
شاری لینشۆپینگ
2006-12-19

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.