Ö:: به‌یاننامه‌ى پشتیوانى حیزبى دێموکراتى کوردستان - ئێران کۆمیته‌ى پشده‌ر

حیزبى دێموکراتى کوردستان - ئێران کۆمیته‌ى پشده‌ر

به‌یاننامه‌ى پشتیوانى حیزبى دێموکراتى کوردستان - ئێران کۆمیته‌ى پشده‌ر
خه‌ڵکى خه‌باتگێرى کوردستان
لایه‌نگران و ئه‌ندامانى حیزبى دێموکراتى کوردستانى ئێران
رێبوارانى رێگاى ئازادى
هه‌ر وه‌ک ئاگادارن زیاتر له‌ دوو ساڵ و نیو ده‌بێ و له‌ دواى کونگره‌ى 13 حیزبى دێموکراتى کوردستانى ئێران به‌ هۆى پاوان کردنى ده‌سه‌ڵات له‌ لایه‌ن قۆڵى زۆرینه‌ى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى هه‌ڵبژێراوى کونگره‌ى 13 و ئه‌و هه‌ڵه‌ سیاسیانه‌ى که‌ له‌م ماوه‌یه‌دا کرا به‌شێکى به‌رچاوى کادر و پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کان و به‌شێک له‌ ئه‌ندامانى ده‌فته‌رى سیاسى و کۆمیته‌ى ناوه‌ندى و جێگر و موشاویرانى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى ناچار کرد که‌ بۆ کۆتایى هێنان به‌م وه‌زعیه‌ته‌ى که‌ به‌ سه‌ر حیزب دا سه‌پێندرا بوو له‌ لایه‌ن قۆڵى زۆرینه‌ى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى‌یه‌وه‌ داخوازیه‌کى 20 خاڵى پێشکێش به‌ کۆمیته‌ى ناوه‌ندى بکه‌ن به‌ڵام زۆر به‌ داخه‌وه‌ پاش نیزیک به‌ چوار مانگ وتووێژ نه‌توانرا هیچ گورانکاریه‌ک بکرێت. بۆیه‌ ئه‌م به‌شه‌ له‌ هاورێیانمان ناچار بوون به‌ نه‌خوازراوى ئه‌و له‌ت بوونه‌ى که‌ له‌ پاش کونگره‌ى 13 له‌ لایه‌ن قۆڵى زۆرینه‌ى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى به‌ سه‌ر حیزبدا سه‌پێندرا بوو قه‌بووڵ بکه‌ن و له‌ 15/9/1385 راگه‌یه‌ندراوێکیان بڵاو کرده‌وه‌. ئێمه‌ ئه‌ندامانى کۆمیته‌ى پشده‌رى حیزبى دێموکراتى کوردستانى ئێران راده‌گه‌یه‌نین که‌ پشگیرى له‌م هاوڕییانه‌ ده‌که‌ین و هاوکاریمان له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌شه‌ له‌م هاورێیانه‌ درێژه‌ پێ ده‌ده‌ین
.

حیزبى دێموکراتى کوردستان - ئێران
کۆمیته‌ى پشده‌ر
20/9/1385

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.