|
به‌یاننامه
و
بڵاوکراوه‌کانی که‌مینه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حدکا و ره‌وتی رێفۆرمخۆازان،
پێشانده‌ری هه‌وڵ و تێکوشانی بێوچانی ئێوه‌ی به‌ڕێزه بۆ ده‌ربازبوون له‌م
دۆخه
ئاڵۆزه. گه‌رچی له‌تبوون و دووبه‌ره‌کی له هێزێکی سیاسی کوردستانی‌دا ته‌نیا
ویستی
نه‌یارانی کورده، به‌ڵام له مێژوودا زۆرجاران جێابوونه‌وه سه‌ره‌تای
یه‌کگرتنه‌وه‌ی هۆشمه‌ندانه‌یه. هه‌روه‌ک له راگه‌یه‌ندراوه‌کانی که‌مینه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و ره‌وتی رێفۆرمخۆازاندا هاتووه، حدکا پێویستییه‌کی هه‌ره گرنگی هه‌یه به نۆێژهنکردنهوهی حیزب و شێوازی سه‌رده‌مانه‌ی حیزبایه‌تی. پێخۆشحاڵی خۆمان به‌وه ده‌رده‌بڕین که به‌شێک له حدکا ئێستا گه‌یشتۆته سه‌ر ئه‌م قه‌ناعه‌ته که له‌مێژبوو دڵسۆزانی نه‌ته‌وه‌ی کورد چ به نووسراوه و چ به ووته به ئێوه‌ی به‌ڕێزیان راگه‌یاندبوو. ئێمه‌ش به‌هیوای زۆره‌وه بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجه پاڵپشتی له ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌که‌ین و له بارودۆخی ئێستادا به‌وه شاد ده‌بین که ئێوه بتوانن له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی هۆشمه‌ندانه و زانستیانه به‌ره‌و به‌هێزکردن و یه‌کگرتنه‌وه‌ی یه‌کجاری حدکا هه‌نگاو بنێن. ئێوه‌ی به‌ڕێز له هه‌مووکه‌س باشتر ده‌زانن که قه‌یرانه په‌یتاپه‌یتاکانی ناوخۆی حیزب، دابڕین و ده‌رکردن و له‌تبوونه‌کانی رابڕدوو، هۆی بنچینه‌یی هه‌بووه و ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر مێژوو و رێباز و شێوازی رێکخڕاوه‌یی حدکا که له‌سه‌ر هێره‌می ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ره‌وه‌ڕا داڕشتڕاوه. ئه‌مه‌ش به‌رهه‌می بارودووخ و قۆناخێکی تایبه‌تی بووه که تێکڕای هێزه کورداستانییهکانی گرتۆته‌وه و گرفتاری ئه‌م داوه جاڵجاڵۆکه‌ییه‌ی کردوون. هیوادارین ئێوه‌ی به‌ڕێز به‌ره‌و ده‌رچوون له‌م گیروگرفتانه هه‌نگاو بنێن و نه‌بن به دووپاتکه‌ره‌وه‌ی ئاڵوگۆڕه رواڵه‌تییه‌کان و هه‌مدیسان پاش ئه‌هوه‌ن بوونه‌وه له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات تووشی په‌نگاو خۆاردنه‌وه بن. ئێمه به دڵێکی ئاواڵه‌وه پشتیوانی خۆمان بۆ ده‌رباز بوون له‌م قه‌یرانه ئاڕاسته‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌که‌ین و هیواداری سه‌رکه‌وتن و یه‌کگرتنه‌وه‌ی ته‌واوی حدکا ین.
به‌سپاسه‌وه: |
سه‌ره‌وه. | ده‌سپێک. |
|
© www.giareng.com |