|
قه‌یرانێک که پتر له دوو ساڵ بوو له لایه‌ن زۆرینه‌ی کومیته‌ی ناوه‌ندییه‌وه به سه‌ر حیزبه‌که‌ماندا سه‌پا بوو و ببو به هۆکاری پێکهاتنی ئۆپۆزیسیۆنی ناوخۆ و ئێمه‌ش وه‌ک ئه‌ندامانی حیزب له وڵاتی فینله‌ند به ده‌یان وێنه‌مان له‌و ناعه‌داڵه‌تیانه بینی و باشیش ئاگادارن که به تایبه ت له‌م دوو ساڵه‌دا له‌م وڵاته‌ش به دانان و دانی ده‌سه‌ڵات به که‌سانی تایبه‌تی و مه‌حره‌می خۆیان، ته‌شکیلاتێکی موازییان ساز کردبوو و باشتان له بیره که کۆنفڕانسی 14-10-2006 و ئاکامه‌کانی له لایه‌ن نوێنه‌ری حیزبه‌وه چی به‌سه‌ر هات..... به م وه‌زعه‌وه ناڵاندوومانه. ئێمه هه‌موو ئه‌ندامانی کومیته‌ی حیزب له وڵاتی فینله‌ند به دوای له‌تبوونی حیزبه‌که‌مان، چه ندین کۆبوونه‌وه‌مان به‌ست و دوای هه‌ڵسه‌نگاندن و پرسوڕا به زۆربه‌ی ئه‌ندامان و ده‌رکردنی ڕونکردنه‌وه‌یه‌ک له سه‌ر کومیته خه‌یاڵییه‌که‌ی چه‌ند که‌سێک که هه‌ر چه‌ند کاتژمێرێک به دوای هه‌واڵی له‌تبوونی حیزب‌دا دابوویانه ده‌رێ، به هاوڕێیانمان سه‌لماند که دڵنیا بن ده‌نگه‌کانتان به لامانه‌وه ئه‌مانه‌تێکی پارێزراوه و وه‌ک هه‌میشه له ئاست بێدادی دا بێده‌نگ نابین و نیشان ده‌ده‌ین که هه‌ر وه‌ک جاران به سه‌داقه‌ته‌وه وه‌فادارین به شه‌هیدانی سه‌ر به‌رزمان پێشه‌وای نه‌مر، دوکتور قاسملوی شه‌هید و دوکتور شه‌ڕه‌فکه‌ندی زانا. هه‌ر بۆیه ئێمه ئه‌ندامانی کومیته‌ی حیزب به گشتی بڕیارمان دا، وێڕای زۆربه‌ی ئه‌ندامه تێکۆشه‌ره‌کانی حیزب له وڵاتی فینله‌ند ڕابگه‌یه‌نێن که له‌مه‌و به دوا وه‌ک کومیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان- ئێران ئه‌رکه‌کانی حیزبیمان به ڕێوه ده‌به‌ین و هیوادارین که هاوڕێیانی پێشوشمان به ورد بینییه‌کی ته‌واوه‌وه هۆکاره‌کانی ئه‌م له‌ت بوونه هه‌ڵسه‌نگێنن و ئێمه وه‌ک کومیته‌ی حیزب هه‌موو ده‌م ئاماده‌ین پێشوازی له هاتنیان بۆ ناو ریزه‌کانمان بکه‌ین و دڵنیاش بن که دوژمنی سه‌ره‌کیمان ته‌نیا کۆماری ئیسلامی ئێرانه و هیوادارین، هه‌ر چه‌ند نه‌کرا به یه‌که‌وه له چوارچێوه‌ی یه‌ک حیزب‌دا کار بکه‌ین، بتوانین له به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوودا یا لانیکه‌م ئێمه له وڵاتی فینله‌ند له پلاتفۆرمێکی هاوبه‌شدا بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی گه‌له‌که‌مان هاوکاری یه‌کتر بین.
سڵاو
له شه‌هیدان |
سه‌ره‌وه. | ده‌سپێک. |
|
© www.giareng.com |