Ö:: ڕاگه‌یه‌ندراو

 یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات

ڕاگه‌یه‌ندراو  
كچان و كوڕانی لاو!
ئه‌ندامان و دۆستانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران!
دوای بێ ئاكام مانه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن و دڵسۆزانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ نێوخۆییه‌كانی حیزب، ڕێكه‌وتی 061206 لێك جیابوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی دێموكرات، ڕاگه‌یه‌ندرا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یدا كه نیگه‌رانین و هه‌رگیز خوازیاری بیستنی ئه‌م هه‌واڵه نه‌بووین، له هه‌مان كات دا ناچارین كه ئێمه‌ش هه‌ڵوێستی ڕه‌سمی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ڕابگه‌یه‌نین.

به سه‌رنجدان به‌و كێشه‌ و گیروگرفتانه‌ی كه له‌لایه‌ن باڵی به‌ڕێز هیجری، بۆ ڕێكخراوه‌كه‌مان دروستكرابوون و له‌ به‌رامبه‌ر دا، هه‌ڵوێستی دێموكراتیكانه و پشتیووانیی دڵسۆزانه‌ی ئۆپۆزیسیۆن له سه‌ربه‌خۆیی ڕێكخراوه‌یی لاوان و داکۆکی له‌ ئه‌سڵ و ئوسوله‌ حیزبی و ڕێکخراوه‌یی‌یه‌کان له‌ لایه‌ن باڵی که‌مینه‌ی پێشووی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزب، ڕاده‌گه‌یه‌نین كه ڕه‌وتی ڕیفۆرمخوازی ئۆپۆزیسیۆنی دوێنێ، وه‌ك حیزبی دێموكراتی كوردستان - ئێران، به ڕه‌سمی ده‌ناسین و پێوه‌ندی و پشتیوانی ڕێكخراوه‌یی یه‌کیه‌تیی لاوان، له‌گه‌ڵ باڵی به‌ڕێز هیجری كۆتایی دێنین، له‌هه‌مان کات دا پشتیوانی له‌ به‌یاننامه‌ی کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران هه‌ڵبژێردراوی کۆنگره‌ی سێهه‌م ڕاده‌گه‌یه‌نین که به‌ ئیمزای سکرتێری گشتیی یه‌کیه‌تیی لاوانه‌وه‌ بڵاوکراوه‌ته‌وه‌.

ئێمه پێشتر ڕامانگه‌یاندبوو كه له كێشه نێوخۆییه‌كانی حیزب دا بێلایه‌نین و پشتیووانی له هیج لایه‌ك ناكه‌ین، ئێستاش ئێمه پێوه‌ندییه‌كانی خۆمان وه‌ك ڕێكخراوێكی سینفی و دێموكراتیك له‌گه‌ڵ حیزبی دێموكراتی كوردستان - ئێران، ده‌پارێزین و له ‌هه‌مان كات دا دژایه‌تی له‌گه‌ڵ باڵی به‌ڕێز هیجری دا، ناكه‌ین.

لێك جیابوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی دێموكرات، جیا له لایه‌نه‌ نه‌رێ‌نیه‌کانی، به هه‌ڵوێستێكی سیاسی و ته‌شکیلاتی ده‌زانین و هیواخوازین ببێته میكانیزمێكی نوێ له به‌ڕێوه‌بردن و ڕێكخستنه‌وه‌ی حیزبی دێموکرات دا.

ئێمه به هه‌ست و سۆزه‌وه ناڕاوانینه گۆڕانكارییه‌كان و ڕووداوه‌كان به‌ڵكو له ڕوانگه هزرییه‌كانه‌وه هه‌ڵیان ده‌سه‌نگێنین و پێمان وایه هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌س نیه كه شانازیی به ڕابردوو بكه‌ین به‌ڵكو ده‌بێ بۆ دروستكردنی داهاتوویه‌ك كه له‌وێدا هه‌ست به شانازیی بكه‌ین، كار بكه‌ین.

هیواخوازین لێك جیابوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی دێموكرات، به‌ شێوه‌كی شارستانی و ئه‌مڕۆیی كۆتایی بێ و ئه‌گه‌ر ده‌ره‌تانی پێكه‌وه كاركردن نه‌مابوو، چ حیزبی دێموكراتی كوردستان- ئێران و چ باڵی به‌ڕێز هیجری، سه‌ربه‌خۆ كار بكه‌ن و كێشه بۆ یه‌كتر دروست نه‌كه‌ن.

ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تیی گشتیی
یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات.

12.12.2006

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.