Ö:: پشتیوانی کردن

حیزبی دیموکراتی کوردستان- ئێران( کومیته‌ی بلژیک)

خه‌ڵکی خۆشه‌ویستی کوردستان
لایه‌نگرانی چاره‌نووسی نیشتمان
ئه‌ندامان و دۆستانی حیزبی دیموکراتی کوردستان- ئێران
هه‌روه‌ک هه‌مولایه‌ک ئاگادارن به داخ و که‌سه‌رێکی زۆره‌وه‌، ناته‌بایی و لێک‌تێ‌نه‌گه‌یشتن بۆ جارێکی دیکه‌ش ده‌ر‌گای ماڵی کوردی کوتا و هه‌موولایه‌کمانی تووشی داخ و که‌سه‌رێکی زۆر کرده‌وه. بێگوومان یه‌کبوون و یه‌کڕیزی هێزی سیاسی- نیزامی کورد له‌وڕۆکه ‌دا له هه‌موو شتێک گرنگتره‌ و به پێویستی سه‌رده‌می ده‌زانین، به‌ڵام گومانیشمان له‌وه‌دا نیه که خه‌بات و تێکوشان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافی ڕه‌وای گه‌ل له‌م سه‌رده‌مه‌شدا پێویستی به شێواز و میکانیزمی هه‌نووکه‌ییه ‌و  بۆ هه‌موو لایه‌ک ئاشکرایه که به شێوه‌ی کلاسیک گه‌لی کورد له‌وه‌ زیاتر ناتوانێ دڕێژه به خه‌باتی خۆی بدات، بۆیه حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانیش پێویستی به کۆمه‌ڵک گوڕانکاری بوو که به داخه‌ له پێکهێنانی چاکه‌سازی پێویست سه‌رنه‌که‌وت. له‌ گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی ته‌شکیلاتی و به‌ڕێوه‌بردنی حیزب به گشتی، له ئاکامدا له ڕێکه‌وتی 6 دێسامبری 2006 حیزب به ناچاری به‌ره‌و له‌تبوون هه‌نگاوی هه‌ڵێناوه. ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یکه بۆ ئه‌و له‌تبوونه به‌داخه‌وه‌ین، به‌رده‌وام بوونی خۆمان له تێکۆشان و خه‌بات بۆ وه‌دیهێنانی مافه ‌ڕه‌واکانی گه‌لی کورد به دووپات کردنه‌وه‌ی وه‌فاداریمان به هه‌موو شه‌هیدانی سوورخه‌ڵاتی کوردستان به گشتی و شه‌هیدانی ڕێبه‌ر پێشه‌وا، قاسملوو و شه‌ڕه‌فکه‌ندی به تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌ساسی سه‌روه‌ری نه‌ته‌وایه‌تی گه‌له‌ چه‌وساوه‌که‌مان و به قه‌بووڵکردنی چاکه‌سازی و به زانستی کردنی خه‌بات وه‌ک لێژنه‌ی کاتیی به‌ڕێوه‌به‌ری کومیته‌ی بلژیکی حیزبی دیموکراتی کوردستان– ئێران به هه‌موو لایه‌ک ڕاده‌گه‌یه‌نین.

 له ‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که هه‌موو حیزبه کوردستانییه‌کان بۆ خه‌بات و هاوکاری له دژی دوژمنانی گه‌ل و نیشتمان به گشتی و کۆماری ئیسلامی ئێران به تایبه‌تی له پێته‌ختی یه‌کێتی ئه‌وروپا(بلژیک) بانگهێشتن ده‌که‌ین.

سه‌رکه‌وتن بۆ کورد و کوردستان
دروود بۆ خه‌باتێکی نه‌ته‌وه‌یی و هاوکاری هه‌مه‌لایه‌نه
دروود بۆ شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی گه‌ل و نیشتمان
حیزبی دیموکراتی کوردستان- ئێران( کومیته‌ی بلژیک)

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.