|
له ماوه‌ى تێکۆشانى حیزبه تێکۆشه‌ره‌که‌ماندا ده‌یان تهنگو چه‌ڵه‌مه‌و شتى نه‌خوازراو هاتووته سه‌ر رێگاى، به‌ڵام به ئیمان به به‌رهه‌ق بوونى رێبازهکهىو ره‌وا بوونى مافه‌کانى گه‌لى کورد، درێژه‌ى به خه‌بات داوه‌و دایم له بیرى یهکیهتىو یه‌کگرتنى ریزه‌کانى حیزب‌و گه‌ل دابووه و له ژێر کاریگه‌رى ئه‌و ئه‌سله‌دا بوو که له پاش کۆنگره‌ى 10 ى حیزبى دێموکراتى کوردستان "کونگره‌ى 50 ساڵ خه‌بات" مزگێنى وه‌سه‌ریه‌ک که‌وتنه‌وه‌ى بنه‌ماڵه‌ى گه‌وره‌ى حیزبى دێموکرات درا به کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى کوردستان. حیزبه‌که‌مان باوه‌رى ته‌واوى به دێموکراسىو ئازادى بیر‌ورا هه‌یه‌و دایم بۆى له هه‌وڵ دابووه. باوه‌رى ته‌واوى به پلۆرالیزمى سیاسى‌و ئازادىیه مه‌ده‌نییه‌کان بووه‌و دایم له نێو خۆى دا ته‌مرینى دێمۆکراسى کردوه‌و هه‌ولى داوه هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ى که بۆ سیماى دێموکراتێک پێویسته له نێو ریزى ئه‌ندامانى خۆى دا به‌رجه‌سته بکات. به‌ڵام به داخه‌وه دواى کۆنگره‌ى 13 به‌ره به‌ره دێموکراسى نێو خۆى حیزب پێشێل کراو گوێ گرتن له نه‌زه‌رى موخالیف بوو به گوناهى کهبیرهو پاوانخوازى قۆڵى زۆرینه‌ى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى، حیزبى تووشى زۆر هه‌ڵه‌ى سیاسى‌و تهشکیلاتیى کرد‌و قه‌یرانێکى قووڵى ناوخۆیى به سه‌ر حیزب دا سه‌پاند بۆیه به‌شێکى زۆر له ئه‌ندامانى رێبهرىو کادرو پێشمه‌رگه دێرینه‌کانى حیزب ناچار بوون چیتر ئینێرژى خۆیان به فیرۆ نهدهنو ئه‌و له‌تبوونه که قوڵى ده‌سه‌ڵاتدار به سه‌ر حیزبى دا سه‌پاندبوو قبووڵ بکهنو بڕیاریان دا تێکۆشانى خۆیان به جیا له قۆڵى پاوانخواز له ژێر ناوى حیزبى دیموکراتى کوردستان ـ ئێران دا درێژه پىَ بدهنو خه‌باتێکى جیددى ترله دژى کۆمارى ئیسلامى‌و هه‌وڵى گه‌یاندنى هه‌رچى زووترى گه‌لى کورد به مافه ره‌واکانیان (که سه‌رخستنى رێبازى قازى‌و قاسملوو‌و شه‌ره‌فکه‌ندى)یه، راگه‌یه‌ندراوێکیان له 15/9/1385 بڵاو کرده‌وه. ئێمه‌ش ئه‌ندامانى کۆمیته‌ى بیتوێن که له نیزیکه‌وه ئاگادارى ههوڵو ته‌قه‌لاى ئه‌و هاوڕێیانه‌مان بووین بۆ یه‌کپارچه راگرتنى ریزه‌کانى حیزب که به داخه‌وه به ئاکام نه‌گه‌یشت، پشتیوانیى خۆمان له‌و راگه‌یاندراوه دهردهبرینو له خه‌بات و تێکۆشان دا شان به شانى ئه‌و هاورێیانه به‌رده‌وام ده‌بین. سه‌رکه‌وتن بۆ گه‌لى کورد به رێبه‌رایه‌تى حیزبى دێموکراتى کوردستان ـ ئێران، حیزبى پێشه‌وا قازى محه‌مه‌دو دوکتور عه‌بدولرحمان قاسملوو‌و دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندى کۆمیته‌ى بیتوێنى حیزبى دێموکراتى کوردستان ـ ئێران 17/9/1385 |
سه‌ره‌وه. | ده‌سپێک. |
|
© www.giareng.com |