Ö:: پشتیوانیى کۆمیته‌ى هه‌ولێرى ئه‌ندامانى حیزب له‌ حیزبى دیموکراتى کوردستان ـ ئێران

 کۆمیته‌ى هه‌ولێرى حیزبى دێموکراتى کوردستان ـ ئێران

کۆمه‌ڵانى خه‌باتگێڕى خه‌ڵکى کوردستان
دۆستانى بزووتنه‌وه‌ى دێمۆکراسیخوازی و مافخوازیى گه‌لى کورد
ئه‌ندامان و لایه‌نگرانى حیزبى دیموکراتى کوردستان ـ ئێران
له‌ ساته‌وه‌ختێکدا که‌ ره‌وتى خه‌باتى نه‌ته‌وه‌یى، هه‌ستیارترین قۆناغه‌کانى خۆى ده‌بڕ
ێ و نیزامى کۆنه‌په‌رستى کۆمارى ئیسلامیى ئێران هه‌رچى زیاتر ده‌که‌وێته‌ ژێر فشارى ناوچه‌یى و نێوده‌وڵه‌تى و ده‌سه‌ڵاتى ره‌شى ئه‌م نیزامه‌ دوایین ساته‌کانى ته‌مه‌نى خۆى ده‌پێوێت و گه‌له‌که‌مان و هێزه‌ سیاسییه‌کان له‌ هه‌مووکات زیاتر پێویستیان به‌ یه‌کیه‌تى و یه‌کگرتوویى هه‌یه‌، راست له‌و هه‌لومه‌رجه‌ ناسکه‌دا حیزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران به‌ هۆى هه‌ست به‌ به‌رپرسایه‌تى نه‌کردنى باڵى زۆرینه‌ى کۆمیته‌ى ناوه‌ندی له‌ ئاست چاره‌سه‌رى کێشه‌ و قه‌یرانه‌ نێوخۆیىیه‌کان و به‌هێند نه‌گرتنى ویست و داخوازییه‌کانى باڵى که‌مینه‌ى رێبه‌رى له‌ هه‌مبه‌ر یه‌کگرتوویى و پته‌وکردنى ریزه‌کانى ته‌شکیلاتى، به‌داخه‌وه‌ تووشى له‌تبوون و لێک ترازان دێت و باڵى که‌مینه‌ى کۆمیته‌ى ناوه‌ندی به‌ بڵاوکراوه‌یه‌کى فه‌رمى له‌ رێکه‌وتى 6/12/2006 تێکۆشانى سیاسى و ته‌شکیلاتیى خۆى به‌جیا له‌ باڵى زۆرینه‌ى رێبه‌رى راده‌گه‌یه‌نێ.

هه‌ربۆیه‌ ئێمه‌ به‌ هه‌ست کردن به‌ به‌رپرسایه‌تى له‌ به‌رامبه‌ر گه‌له‌که‌مان و ده‌رکى قۆناغى ئێستاى خه‌بات و راستى و دروستیى بۆچوونه‌کانى باڵى که‌مینه‌ى رێبه‌رى، پشتیوانیى خۆمان له‌ به‌یاننامه‌ى 6/12/2006 راده‌گه‌یه‌نین و له‌ هه‌مان کاتیشدا جارێکى دیکه‌ په‌یمان نوێده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ هه‌روا وه‌فادار به‌ ئامانجه‌کانى حیزبه‌که‌مان بین و له‌ ریزه‌کانى حیزبى دیموکراتى کوردستان ـ ئێران، به‌دژى نیزامى کۆنه‌په‌رستى ئیسلامى تا وه‌دىهاتنى مافه‌ ره‌واکانى گه‌له‌که‌مان درێژه‌ به‌ خه‌باتى خۆمان بده‌ین.

سه‌رکه‌وێ بزووتنه‌وه‌ى مافخوازى و دیموکراسیخوازیى گه‌لى کورد
بژى حیزبى دێموکراتى کوردستان ـ ئێران

 کۆمیته‌ى هه‌ولێرى
حیزبى دێموکراتى کوردستان ـ ئێران

10/12/2006

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.