Ö:: په‌یامی پشتیوانی کۆمیته‌ی حیزبی دیموکڕاتی کوردستان ـ ئێران -  ئاڵمان

کۆمیته‌ی حیزبی دیموکڕاتی کوردستان ـ ئێران -  ئاڵمان

په‌یامی پشتیوانی کۆمیته‌ی حیزبی دیموکڕاتی کوردستان ـ ئێران -  ئاڵمان
خه‌ڵکی خه‌باتگێڕی کوردستان
ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران
هه‌روه‌ک ئاگادارن ماوه‌ی دوو ساڵ ونیوه‌ که‌ قه‌یرانێکی قووڵی سیاسی
- ته‌شکیلاتی ریزه‌کانی حیزبی دیموکڕاتی کوردستانی له‌ خوارێ تا سه‌رێ گرتۆته‌وه‌ و کاریگه‌ریه‌کی قووڵی له‌سه‌ر خه‌بات و تیکۆشانی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب به‌ گشتی و ئۆرگانه‌ جۆراوجۆره‌کانی داناوه‌ . وه‌ک ده‌زانین ئه‌و قه‌یرانه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ کۆنگره‌ی13 و چۆنیه‌تی پێک هێنانی ئه‌و کۆنگره‌یه‌ که‌ به‌ فرت و فێڵ پێک هات و ئاکامه‌که‌شی ئه‌وه‌ی لێ که‌وته‌وه‌که‌ ئه‌مڕۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی کرده‌ دوو له‌ت. قۆلی پاوانخوازی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی که‌ له‌ ڕێگای وه‌ژیرپێنانی په‌یمان و به‌ڵێنه‌کانی کۆنگره‌کانی پێشوو هاته‌ سه‌ر کار، ده‌ستی کرد به‌ قورخ و پاوان کردنی زۆربه‌ی نێزیک به‌ ته‌واوی ئۆرگانه‌کانی حیزب و به‌م جۆره‌ جودابیرانی له‌ هه‌موو ئاستیک دا له‌سه‌ر ڕێگای خۆی داماڵی و به‌ کرده‌وه‌ له‌ت بوونی به‌سه‌ر حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا سه‌پاند .

کۆمیته‌ی ئاڵمان هه‌رچه‌ند کۆمیته‌یه‌کی مه‌شروع و هه‌ڵبژێردراوی کۆنفه‌ڕانس بوو، به‌ڵام چونکه نه‌بوو به‌ دارده‌ستی قۆڵی پاوانخواز،له‌ دوو ساڵی رابردوودا به‌ توندوتیژترین شێوه‌ که‌وته‌ به‌ر سیاسیه‌تی هه‌ڵاواردن و په‌ڕاوێزکردنی قۆڵی پاوانخواز به‌ گشتی و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و قۆڵه‌ له‌ ئوروپا به‌ تایبه‌تی و له‌ هه‌موو کۆروکۆبوونه‌وه‌و حه‌قی ئه‌ساسنامه‌یی و ئۆرگانیکی خۆی بێبه‌ش کرابوو. جیاوازی دانان و هه‌ڵاواردن گه‌یشتبوه‌جێگایه‌ک که‌ ته‌نانه‌ت کار و تیکۆشانێکی که‌ کۆمیته‌وئه‌ندامانی ته‌شکیلاتی ئالمان ده‌یان کرد. وه‌ک کۆمیته ‌و ئۆرگانه‌کانی دیکه‌ی سه‌ربه‌خۆیان له ‌سه‌ر سایت و ئۆرگانه‌ هه‌واڵده‌ریه‌کانی خۆیان دا بڵاویان نه‌ده‌کرده‌وه‌. به‌و پێیه‌ به‌ کرده‌وه‌ له‌ ڕه‌وتی ئه‌و دوو ساڵه‌دا سه‌لماندیان که‌ گه‌ڵاڵه‌ی20  مادده‌یی ئۆپۆزسیۆنی ناوخۆیی بوختان و هه‌ڵبه‌ستراو نین، به‌ڵکوو راستیه‌کی بێ ئه‌ملاوئه‌ولان. کۆمیته‌ی ئالمان وه‌ک ئۆرگانێکی یاسایی و هه‌ڵبژێردراوی کۆنفه‌ڕانسی گشتی ئه‌ندامانی ئاڵمان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ریه‌ که‌ قۆڵی پاوانخوازی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ڕێبه‌رایه‌تیه‌کی نالایق،سه‌ره‌ڕۆ وخۆبه‌زلزانه‌ که‌ نه‌یتوانی حیزبی دیموکڕاتی کوردستانی ئێران به‌ شێوه‌یه‌کی دروست و ئوسولی ڕێبه‌رایه‌تی بکا و ئه‌و حیزبه‌ی ڕۆژ به‌ ڕۆژ زیاتر به‌ره‌و قه‌یران و ئاڵۆزی هان دا وله‌و پێوه‌ندیه‌دا گومانمان نیه‌ که‌ مێژوو تاوانی ئه‌و له‌ت بوونه‌ ده‌خاته‌ سه‌رشانی قۆڵی کاک مسته‌فا و هاوبیرانی.

ئێمه‌ وه‌ک کۆمیته‌ی هه‌ڵبژیردراوی ئاڵمان بێجگه‌ له‌ یه‌ک که‌س که‌ ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ئاڵمانه‌و ده‌گه‌ڵ ئێمه‌ نیه‌،به‌ تێکڕای ده‌نگ و به‌ نوێنه‌رایه‌تی له‌ لایه‌ن زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ته‌شکیلاتی ئاڵمان پشتیوانی له‌ به‌یاننامه‌ی رۆژی 15ی سه‌رماوه‌زی ئه‌و به‌شه‌ له‌ ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی و کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و جێگران و راوێژکارانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی سه‌باره‌ت به‌ ده‌ست پێکردنی تێکۆشانی سه‌ربه‌خۆی سیاسی و ڕێکخراوه‌یی له‌ ژێر ناوی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان- ئێران ڕاده‌گه‌یه‌نین.

سه‌رکه‌وێ خه‌باتی ڕزگاری خوازانه‌ی گه‌لی کورد به‌ ڕێبه‌رایه‌تی ح د ک ـ ا
بڕوخێ ڕێژیمی کۆنه‌په‌رستی کۆماری ئیسلامی ئێران
هه‌زاران سڵاوله‌گیانی پاکی شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان به‌تایبه‌ت قازی،قاسملوو
  وشه‌ڕه‌فکه‌ندی
کۆمیته‌ی حیزبی دیموکڕاتی کوردستان ـ ئێران -  ئاڵمان

10.12.2006

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.