Ö:: هه‌لس‌وکه‌وتی باڵی ده‌سه‌لات له میدیاکانی حیزبی دوای جیابونه‌وه‌ی لایه‌نی ئوپوزیسیون

ریپورتاژ، شورش موکریانی

هه‌لس‌وکه‌وتی باڵی ده‌سه‌لات له میدیاکانی حیزبی دوای جیابونه‌وه‌ی لایه‌نی ئوپوزیسیون
وه‌ک هه‌موو لاﻳﻪک ئاگادارین رۆژی 6ی دێسامبر دووای ماوه‌ﻳﻪکی زۆر ﻟﻪو ﻗﻪیراﻧﻪی که باڵی ده‌سه‌ڵاتی حیزبی دێمۆکرات له ﺳﻪره‌وه‌ی هه‌موویان ﻣﺴﺘﻪفا هیجری تووشی حیزبی کرد بوو، ئۆپۆزیسیۆنی ناو خۆی حیزب به ده‌ر کردنی ﺑﻪیانناﻣﻪﻳﻪکی شارستانیانه جیابووﻧﻪوه‌ی خۆی ﺑﻪ ره‌سمی راﮔﻪیاند.

دوای راﮔﻪیاندنی ﺋﻪو جیابووﻧﻪوه زۆر له پارت و رێکخراوه‌ سیاﺳﯿﻪکان، دڵسۆزان و ﻛﻪساﻳﻪﺗﯿﻪ سیاﺳﯿﻪکان پشتیوانیان له لاﻳﻪنی ئۆپۆزیسیۆن کرد، ﺑﻪداﺧﻪوه لاﻳﻪنی ﺑﻪراﻣﺒﻪر به ده‌ستگرتنی رادیۆ و تیوی حیزبی که هی هه‌مووان بوو به شێوه‌ﻳﻪک که ﺗﻪواو بیرو رای لای خۆی(باڵی ده‌سه‌ڵات) بوو ﺋﻪم جیابووﻧﻪوی بهﺧﻪتابارکردنی لاﻳﻪنی ئۆپۆزیسیۆن بڵاو کردۆﺗﻪوه‌و ئێستاش هه‌ر ﺑﻪو شێوه‌ﻳﻪﻗﺴﻪی له ﺳﻪر بڵاو دکاﺗﻪوه!!!

باڵی ده‌سه‌ڵات به داپۆشینی راستیه کان له تی‌ڤی و رادیۆ باس ﻟﻪو رووداوه ده‌کات و ﺧﻪتا له ﺳﻪر خۆی لاده‌با!!

سه‌باره‌ت به ﺋﻪم هه‌ڵسوﻛﻪوﺗﻪی باڵی ده‌سه‌ڵات ریپۆرتاژێکمان له ﭘﻪﻳﺘﻪختی کوردستان هه‌ولێر ئاماده کردووه...

ﺷﻪماڵ خوێندکاری زانکۆی ﺳﻪلاﺣﻪددین ئاوا بۆمان دواووتی:"ﺑﻪراستی کاتێ ﺋﻪم هه‌واڵی جیابووﻧﻪوه‌م بیست زۆرم پێ ناخۆش بوو تێ ﮔﻪیشتم که تێکۆشانی ئۆپۆزیسیۆن بۆ راگرتنی ﻳﻪکپارﭼﻪیی حیزب به هۆی گوێ ئاخنراوی خۆ به زل زانی باڵی ده‌سه‌ڵات بێ ئاکام ماوه‌ﺗﻪوه و به ﺑﻤﺒﻪست ﮔﻪیشتووه من وه‌ک هه‌ر کوردێکی ئێرانی ﻟﻪو کاﺗﻪدا بیرم چووه ﺳﻪر ﺋﻪوه‌ی که ئاکاری باڵی ده‌سه‌ڵات ده‌بێ چۆن بێ له داهاتوودا؟ ئێستا دووای ﭼﻪند رۆژ ده‌بینین که ئاکاری باڵی ده‌سه‌ڵات له چوارچێوﻩی شارستانیانه لاده‌دا!!!".

ﺷﻪماڵ سه‌باره‌ت ﺑﻪوه‌ی که ئاکاری باڵی ده‌سه‌ڵات له چوارچێوه‌ی شارستانیانه لاده‌دا درێژه‌ی ﺑﻪﻗﺴﻪکانی دا و وتی:"باڵی ده‌سه‌ڵات به ئاشکرا، ده‌سه‌ڵاتی خۆی به ﺳﻪر مێدیاکان که هی هه‌موویانه وه‌ک کاناڵی تیشک داﺳﻪپاندووه و ﺗﻪنیا بیرورای خۆی رێزده‌گرێ و راستیه کانی ﺋﻪم جیابووﻧﻪوه ﺣﻪشار ده‌دات".

شیوا خوێندکارێکی تری زانکۆی ﺳﻪلاﺣﻪددین له کاتێکدا ﺧﻪمی ئاکاره‌کانی باڵی ده‌سه‌ڵات لێی دیار بوو دووای ده‌ربرینی ﺧﻪم و ﭘﻪژاره‌ی خۆی، وتی:"من چاوه‌روانیم هه‌یه له حیزبی دێمۆکراتی کوردستان- ئیران (ئۆپۆزیسیۆن) هه‌ر چی زووتر ﺣﻪول بده‌ن بۆ داﻣﻪزراندنی رادیو وتی وی تا ﺑﻪم شێوه راستیه کان بدرکێنن له و جیابوونه‌وه‌ی که باڵی ده‌سه‌ڵات ﺋﻪوانی پێ پیاو خراپ کردووه".

شیوا خاتوون دواکاریشی هه‌بوو له کارﺑﻪده‌ستانی حکوﻣﻪتی هه‌رێم ﻛﻪساﻳﻪتیه ﮔﻪوره‌کانی لاﻳﻪنی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان- ئێران بانگهێشت بکا بۆ ﺳﻪر کاناڵه کانی کوردسات و کوردستان تی وی و له ﭼﻪندین ﺑﻪرناﻣﻪی ﭼﻪند کاتژمێره وتووێژیان له ﮔﻪڵ ساز بدرێت تا ﺟﻪماوﻩر زیاتر روﻧﺒﺒﻨﻪوه.

شیوای کچه خوێندکار له کۆتایی دا هیوادار بوو لاﻳﻪنی ده‌سه‌ڵات له ئاکاری شارستانیانه لاﻧﻪدا و رێزی لاﻳﻪنی ﺑﻪراﻣﺒﻪر بگرێت.

رزگار خوێندکاری زانکۆ  بۆمان دواو وتی: " هه‌ر ﺑﻪدوای کۆنگرﻩی 13 و مافی ﺋﻪستاندﻧﻪوه‌ی خوێندن بۆ پێشمه‌رگه له لاﻳﻪن ده‌سه‌ڵات چاوه‌روان ده‌کرا ده‌سه‌ڵاتی پێگه‌یشتو حیزب تووشی ﻗﻪیران بکات، به رای من  ده‌سه‌ڵات قودره‌تی زۆر خۆش ده‌وێی و شێوه‌ﻳﻪک له شێوه‌کانی دیکتاتۆرێکی ویشکی ره‌چاو گرتووه و هه‌موو شتێکی بۆ خۆی و لاﻳﻪنگرانی بیرورای خۆی هه‌ر ﭼﻪند هه‌ڵه‌ش بێت ده‌وێت".

رزگار له درێژه ی ﻗﺴﻪکانیدا پشتیوانی له ئۆپۆزیسیۆن کرد و وتی:" ده‌سه‌ڵات چاره‌ﻳﻪکی جگه له جیابووﻧﻪوه بۆ ئۆپۆزیسیۆن ﻧﻪهێشتبووه" و ئاماژه‌ی ﺑﻪوه‌دا که له ﮔﻪڵ تاقمێک که خۆیان به ده‌سه‌ڵاتداری گشت ﺟﻪماوه‌ری کوردستانی ئێران ده‌زانن و ﺗﻪنیا رێز له بیر و باوه‌ر و ئاکار و کرداری خۆیان ده‌گرن و را و ره‌ﺧﻨﻪی ﻛﻪسیشیان ﻗﻪبووڵ نییه چ ده‌کرێ جگه له جیابوونه‌وه لێیان؟!!

رزگار به هه‌ڵکێشانی هه‌ناﺳﻪﻳﻪکی سارد درێژه‌ی به ﻗﺴﻪکانیدا و وتی:"حیزبێک که جێگای باوه‌ر و متماﻧﻪی ﺧﻪڵک بوو و 61 ساڵ توانی ﻳﻪکپارﭼﻪیی خۆی رابگرێت ئێستا ده‌بێ شاهیدی ﺋﻪوه بین که تاقمێک به ده‌سه‌ڵات ﮔﻪیشتوی گوێ ئاخنراو و چاو گرتو حیزبیان تووشی ﺋﻪو رووداوه کرد من ﻣﻪﺑﻪستم بێ رێزی نییه دڵم زۆر پره که ده‌بینم حیزبی پێشه‌وا له لاﻳﻪن ده‌سه‌ڵات ﺑﻪده‌ستانێک ئاوا سو ئیستفاده‌ی لێ ده‌کرێت".

"ئاواتم وایه داهاتووی ﺋﻪو روداوه رووناک بێت و چاوی دوژمنان کوێر بێت"

ﻛﻪریم خوێندکاری زانکۆی ﺳﻪلاﺣﻪددین وتی:"کاتێ هه‌واڵی جیابووﻧﻪوه‌ی ئۆپۆزیسیۆنم بیست وه‌ک کوردێکی ئێرانی زۆرم پێ ناخۆش بوو، من خۆم زۆر تێنه ده‌ﮔﻪیشتم ماف به کێیه؟ دوای پرسین له هاورێیانم که ئاگاداری دۆﺧﻪکه بوون زانیم که ماف به لاﻳﻪنی ئۆپۆزیسیۆنه چون وادیاره ده‌ﺳﺘﻪی ده‌سه‌ڵات به ده‌ست نایان هه‌وێت ده‌نگ له ﺳﻪر ده‌نگیان بێ و هه‌روه‌ها ئاگاداری ﺋﻪوه بووم خۆم ﭼﻪند پێشمه‌رﮔﻪی دێرین که نام هه‌وێ ناویان ﺑﺒﻪم له کاتی ده‌سه‌ڵاتی ﻣﺴﺘﻪفا هیجری له ﭘﻪراوێز خرابوونه".

ﺳﻪیوان ﺗﻪنیا وتی:"باڵی ده‌سه‌ڵات به کرده‌وه‌ ﺳﻪلماندنی بۆ راگرتنی ده‌سه‌ڵاتی ئاوتۆی خۆی ئاماده‌یه زۆر له مافان له حیزب پێشێل بکات و کردیشی و دیتمان".

شیلان خوێندکاری زانکۆ نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت ﺑﻪکرده‌وه‌کانی که  باڵی ده‌سه‌ڵات ره‌چاوی گرتووه ده‌ربری و گلێیی هه‌بوو که له ﺳﻪر کاناڵی تیشک ئاشکرا بێ رێزی ده‌کرێ ﺑﻪو هاورێیانه‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان- ئێران و ﺋﻪو کرده‌واﻧﻪی به ناشارستانیانه زانی و داوای کرد له باڵی ده‌سه‌ڵات که‌چی‌تر ﻟﻪ ﺳﻪر کاناڵی تیشک بێ رێزی ﻧﻪکرێت و ئاماژه‌ی به ﻗﺴﻪکانی کاک ﺣﻪﺳﻪن ﺷﻪره‌فی و شاهۆ حوسێنی ﻟﻪم کاناڵه کرد و وتی:"تیشک تی‌ڤی که کاناڵێکه بۆ روونکردﻧﻪوه‌ی سیاﺳﻪته دژی ﮔﻪلێکانی کۆماری ئاخوندیه و تیشک تی‌ڤی ﺧﻪباتێکی ﺗﻪسویری بوو ئێستا بۆته کاناڵێک بۆ هێرش بردنه ﺳﻪر باڵی ئۆپۆزیسیۆن و دادگاﻳﻪکی ﻳﻪک لاﻳﻪنه بۆ ﺳﻪلماندنی هه‌ندێک ﻗﺴﻪی ناراست!!".

شیلان داوای له ﻛﻪساﻳﻪتیه‌کانی ﮔﻪوره‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان- ئێران کرد که بێنه ﺳﻪر شاﺷﻪی تی‌ڤی‌کانی کوردی کوردستانی عێراق و هێڵه‌کانی رێبازی خۆیان بۆ ﺋﻪو ﻛﻪساﻧﻪی که نائاگادارن له رووداوه‌که رووﻧ ﺒﻜﻪﻧﻪوه و داواکار بوو  که هه‌ر دوو باڵی ئێستا خۆیان له ﻳﻪک حیزب بزانن که له دو ﺑﻨکه دان و به ﻗﺴﻪکانیان هێرش ﻧﻪﺑﻪنه ﺳﻪر ﻳﻪک.

هێرش کوردێکی تری ئێرانی بوو که راﺳﺘﻪوخۆ ئاماژه‌ی به ﻗﺴﻪکانی کاک ﺣﻪﺳﻪن ﺷﻪره‌فی داو وتی:" کاک ﺣﻪﺳﻪن ﺷﻪره‌فی زۆر ﺑﻪداﺧﻪوه له ﻗﺴﻪکانیدا له ﺳﻪر کاناڵی تیشک ئاشکرا هێرشی کرده ﺳﻪر حیزبی دێمۆکراتی کوردستان_ ئێران و تێکۆﺷﻪرانی هاوﺳﻪﻧﮕﻪری پێشووی خۆی به ﭼﻪند ﻛﻪس له رێگا لادراو ناو بردو خۆیان و باڵێ ده‌سه‌ڵاتی به درێژه‌ده‌ری رێبازی رێبه‌رانی ﺷﻪهید زانی و لاﻳﻪنی ئۆپۆزیسیۆنیش درێژده‌ری رێبازی...!!!

ﺑﻪراستی له لام ﺳﻪیره باڵێ ده‌سه‌ڵات له لاﻳﻪن گشت ﺧﻪڵک قسه ده‌کاو ﺗﻪناﻧﻪت له بات ﺷﻪهیدانیش!!! من ﺋﻪو شێوه هه‌ڵوێست گرتنه له لاﻳﻪن باڵی ده‌سه‌ڵات ﻣﻪحکوم ده‌ﻛﻪم و ﺷﻪرﻣﻪزاری خۆم له بات ﺋﻪوان راده‌ﮔﻪﻳﻪنم".

هێرش درێژه‌ی به ﻗﺴﻪکانی دا وتی:"ﺑﻪداﺧﻪوە ﻟﻪﺑﻪر پاوانخوازی و ﺑﻪکار هێنانی بیرۆﻛﻪی وەلانان ﻟﻪناوخۆی حیزب دا و لادان ﻟﻪ هێندی ئوسولی سیاﺳﻪتی حیزبی و بیروراﻳﻪکی وه‌ک ﺣﻪﺳﻪن ﺷﻪره‌فی تووشی ﻟﻪت بوون بوو".

"داوام هه‌یه چیتر باڵی پاوانخواز دڵی دوژمنانی کورد ﺑﻪو کرده‌واﻧﻪی خۆش ﻧﻪکات".

تێبینی: گشت ناوه‌کان خوازراون.
دارێشتنه‌وه‌ی شۆرش موکریانی

www.pdkimedia.com/ku
 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.