|
1 - ژنان که‌منداڵیان ده‌بێت زۆربه‌یان حه‌ز ده‌که‌ن کوڕیان ببێت ، ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی شۆڕش و خه‌باتی ژنانه یان ڕۆشنبیری ئافره‌تان خۆیانه، چونکه هاوکێشه‌که وای لێدێت که ژنان یان ئافره‌تان خۆیان دژ به خۆیان ده‌بن. له‌وانه‌یه هه‌ندێ بڵێ له‌به‌ر پیاوه‌کانه ئه‌وان منداڵی کوڕیان ده‌وێ جا بۆیه ژنه‌کانیش به‌وه خۆشه‌ویست ده‌بن که کوڕیان ببێت ئه‌وه‌ش به وواتای ئه‌وه‌ی که ناچاری وای لێکردوون، ئه‌مه‌ش تا ڕاده‌یه‌ک هه‌ڵه‌یه‌و سوکایه‌تی یه بۆ ئافره‌تان خۆیان، چونکه ئه‌گه‌ر پیاوێک ژنه‌که‌ی خۆی خۆش بووێت منداڵیشی نه‌بێت هه‌ر خۆشی ده‌وێت. به‌ڵام له خشته و ژیانی مرۆڤایه‌تی و به‌رنامه‌ی ڕۆشنبیریدا ووشه‌ی له‌به‌ر خه‌ڵک یان مێرد هه‌ڵه‌یه چونکه بیروباوه‌ر و ڕۆشنبیری ده‌بێته دیوارێکی پۆڵایین بۆ پارێزگاری که‌سایه‌تی ژنان خۆیان . 2 - ژنان حه‌ز به ژنان خۆیان ناکه‌ن و پشتی یه‌ک ناگرن و به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه ڕه‌فتار ده‌که‌ن، نمونه‌ش بۆ ئه‌وه ئافره‌تێک یان ژنێک یان کچێک ئاماده‌یه شوو بکات به پیاوێک که چه‌ند ژنی تری هه‌یه. له‌وانه‌یه هه‌ندێ ژن وانه‌بێ به‌و جۆره به‌ڵام ئێمه لێره‌دا به‌گشتی گفتوگۆ‌و شیته‌ڵی بابه‌ته‌که ده‌که‌ین، زۆربه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه کێشه‌ی ئابووریان هه‌یه له‌به‌ر باری ژیان و به‌ناچاری یه ئه‌و شووکردنه. ئه‌گه‌ر ئافره‌تانمان پاره‌و ئابووری خۆیان هه‌بایه وه‌کو ئافره‌تانی ئه‌وروپای ڕۆژئاوا ده‌بوون به‌خاوه‌نی خۆیان و به‌جۆرێکی تر بابه‌ته‌که هه‌ڵده‌سووڕا و غه‌دریش که‌م ده‌بووه‌وه یان نه‌ده‌ما، چونکه به‌شی هه‌ره‌گه‌وره‌ی کێشه‌ی ژنان دووای ڕۆشنبیری کێشه‌ی ئابووری یه، ئه‌مه‌ش تا ڕاده‌یه‌ک ( نسبي ) یه ڕاسته . 3 - حه‌ز به‌یه‌ک نه‌کردن له دوو باری جیاوازه‌وه که تاڕاده‌یه‌ک ده‌روونی یه : آ – ئه‌گه‌ر ژنێک له‌ژنێکی تر باشتر ، یان له‌وه‌که‌ی تر جوانتر بێت . ب – ئه‌گه‌ر ژنێک له‌وه‌که‌ی تر ده‌وڵه‌مه‌ندتر بێت یان مێردی ده‌وڵه‌مه‌ند بێت . ئه‌م دووخاڵهش هه‌ر ڕاده‌یی یه ( نسبي) یه چونکه هه‌موو ژنان یان ئافره‌تان به‌م جۆره بیر ناکه‌نه‌وه به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی گشتی وایه . ئه‌مه پێشه‌کی یه‌کی بچوک بوو بۆ ئه‌م بابه‌ته، له‌ڕاستیدا ئه‌م کێشه‌یه پێشه‌کی له‌وه زیاتر هه‌ڵ ئه‌گرێ له‌سه‌ری بنووسرێ به‌ڵام نووسینی دوور‌و درێژ چاوی خوێنه‌ر هیلاک ده‌کات ، زۆرجار نووسه‌ر ئه‌تووانێ بهکوورتیش ئامانجه‌که‌ی بپێكێ و بابه‌ته‌که بگه‌یه‌نێ. بابێینه‌وه سه‌ر بابه‌ته‌که‌مان و بزانین بۆچی ئافره‌تان به‌تایبه‌ت کچان خۆیان ده‌ده‌نه به‌ر ئاگرو خۆیان ده‌سووتێنن .. ؟ حه‌تمه‌ن ئه‌م کاره زۆر گرانه و شتێکی سانا نی یه و هه‌رواش بێ هۆ نی یه .. که‌واته ده‌بێت هۆکه‌شی زۆر گه‌وره بێت و هیچ ڕێگه‌ی تر نه‌بێت بێجگه له‌و زمانی ئاگره چونکه پیاوانی بێ ویژدان و ناحاڵی زۆرن که‌له هیچ زمانێ حاڵی نابن . کێشه‌ی ڕگهزیی وه‌ک و ڕه‌گه‌ز له‌ناو ئاژه‌ڵاندا نی یه که له‌ناو جه‌نگه‌ڵ و دارستاندا ده‌ژین و هیچ بیر‌و هه‌ستی ووشیاریی مرۆیی و باشیان نی یه که‌چی له نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌که جیاوازی نی یه ، به‌م نموونه بچووکه ئه‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی که بتووانین بڵێین جه‌نگه‌ڵستان که نیشتمانێکی عه‌فه‌وی و بێ یاسایه له‌باری ژیانی یه‌وه باشتره له ووڵاتی ئه‌فغانستان به‌تایبه‌ت باکووری ئه‌و ووڵاته‌و هه‌رێمی فاریاب چونکه خوداوه‌ند مرۆڤی وه‌ک و گیانه‌وه‌رێکی ژیر دروست کردووه بۆ ئه‌وه‌ی له گیانله‌به‌رانی تر باشتر بژین که‌چی به‌پێچه‌وانه‌وه له زۆر ناوچه‌ی جیهان به‌تایبه‌ت ڕۆژهه‌ڵات مرۆڤه‌کان به‌ناڕه‌حه‌تی ژیان ده‌گوزه‌رێنن . له‌م سه‌رده‌می سیکۆلارو پێشکه‌وتنه‌ی دنیا که ئاژه‌ڵانیش ناویان له‌لیستی ماف داران‌دا هه‌یه و بوون و مافیان هه‌یه له په‌رله‌مانی ووڵاته پێشکه‌وتووه‌کانی جیهانی ڕۆژئاوادا ، به‌تایبه‌ت ووڵاتی سوید که پله‌ی مافه‌کانی مرۆڤ و ئاژه‌ڵی به‌و جۆره‌یه یه‌که‌م مافی منداڵ دووه‌م مافی ژنان سێهه‌م مافی ئاژه‌ڵان چواره‌م مافی پیاوان . که‌چی تازه به تازه له فاریاب و هه‌ندێ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان کچ ده‌فرۆشن و بازرگانی پێوه ده‌که‌ن و خۆیشیان به‌موسوڵمان ده‌زانن . به‌ڕای من ئه‌و پیاوانه‌ی ئه‌م کاره ده‌که‌ن هێشتا نه پیاون و نه مرۆڤیش چونکه ئه‌و کاره دژ به ئاین و مرۆڤایه‌تی یه دژ به هه‌موو هه‌ستێکی جوانه له مرۆڤدا . به‌ڕاستی کارێکی ناڕه‌وای تر که به‌رامبه‌ر به کچان ده‌کرێ که له هیچ عورف و عاده‌تێکی ووڵاتانی دنیادا نی یه ته‌نها له ووڵاته ئیسلامی یه‌کاندا نه‌بێ و به‌تایبه‌ت ووڵاتی دوواکه‌وتووی سۆماڵ که ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه ده‌رهه‌ق به کچان و مرۆڤایه‌تی ده‌که‌ن ئه‌ویش خه‌ته‌نه‌ی کچانه یان به‌ده‌سته‌واژه‌یه‌کی تر پێی ده‌ڵێن سوونه‌ت کردن بۆ مه‌رامی نه‌هێشتنی ئه‌و خۆشی یه‌ی که خودا خۆی به‌خشیوێتی به ئاده‌میزاد و پێی ده‌ڵێن ڕه‌حه‌ت بوون یان خۆشییه‌ک که‌له کاتی کاری شه‌رعی ژن و مێردایه‌تی ڕووده‌دات ئیتر ئه‌وه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه که پیاوان له‌و ناوچه‌یه هێشتا نه‌بوون به مرۆڤ چونکه له‌ناو ئاژه‌ڵاندا ئه‌و کاره نابه‌جێ یه نه‌بووه‌و له‌ناو دارستاندا که دنیای ژیانی ئه‌وانه ئه‌م ڕه‌فتاره ناشرینه نییه . باشه به‌و هاوکێشه‌یه‌ی سه‌ره‌وه که باس کرا ئه‌بێ کۆمه‌ڵگای سۆماڵ و کۆمه‌ڵگای فاریاب چ شانۆیه‌کی دوواکه‌وتن بێت له نه‌بوونی هه‌ست و سۆزی مرۆڤانه که له بێ هۆشیدا چه‌شنی نه‌بێ و هه‌تا ئێستاش ئاژه‌ڵان ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌یان نه‌کردبێت به‌رامبه‌ر یه‌کتری به‌م هاوکێشه‌یه‌ش که‌وا ئه‌م جۆره چه‌وسانه‌وه‌یه بوونی هه‌یه و له سه‌ری ئه‌ڕۆن سیستمی جه‌نگه‌ڵ باشتره له‌وێ ( سۆماڵ، ئه‌فغانستان). خوێندنه‌وه‌و خۆ ڕۆشنبیر کردن و بڕوانامه‌و خوێنده‌واری ژنان و ئافره‌تان باشترین چه‌کی ده‌ستی خه‌بات و گؤڕانیانه بۆ ژیان . بۆیه هه‌ر لێره‌وه به پیاوانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه ده‌ڵێین تۆزێ بیرکردنه‌وه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست هه‌ڵگرن له‌و تاوانانه با هه‌موو وه‌ک و یه‌ک بژین چونکه هه‌موو مرۆڤین و جیاوازی له‌نێوانماندا ئه‌و چاکه‌و خراپه‌یه‌یه که ده‌یکه‌ین به‌رامبه‌ر به‌یه‌کتری و ئه‌م ژیانه‌ش شانۆیه‌کی خۆشه‌ویستی یه ئافه‌رین و ده‌ست خۆشی بۆ ئه‌و که‌سه‌یه که دووره له ڕۆڵی شه‌ڕو ناحه‌زی. ( ئه‌م ووتارهشم به زمانێکی ساده نووسیووه ، پێشکه‌شه به ژن و پیاوانی ساده چونکه ژیان به ساده‌یی زۆر به‌نرخ و جوانه ) . ئه‌گه‌ر پیاو ده‌یه‌وێ مرۆڤ بوونی خۆی بسه‌لمێنێ بۆ ڕه‌گه‌زی ئافره‌ت ده‌بێ گوێ بگرێ و فێر بێت و ویژدانی نه‌دۆڕێنێ. ئه‌مه‌ش به‌و وواتایه نی یه که ژنان ئاغا بن و بڕیار به‌ده‌ست بن .. نه‌خێر ژیان به‌و دوو ڕه‌گه‌زه‌وه جوانه و به له‌یه‌ک حاڵی بوون و خۆشه‌ویستی وواتاکانی بوون تابلۆی جوانی و ژیان به‌رده‌وامه .. ده‌نا ژیان بوونی نی یه ئه‌گه‌ر له‌یه‌ک نه‌گه‌ین و سۆز‌و میهره‌بانی به‌جێ نه‌هێڵین له ده‌روونی یه‌کتردا.. بۆیه ئه‌گه‌ر وانه‌بوو قه‌ڵسین به‌یه‌کتر بینینمان بۆ یه‌کتری و له ڕوانینه ته‌ڵخاوی یه‌کاندا په‌ڵه‌یه‌کی ئازار به‌جێدێڵین بۆ یه‌کتری . *زینده‌به‌چاڵ: هه‌ر گیان له‌به‌رێک که به زیندوویی بخرێته چاڵ و خۆڵ بکرێ به‌سه‌ریدا به‌مه‌به‌ستی مردن و کووشتنم . حه‌مید عه‌زیز |
سه‌ره‌وه. | ده‌سپێک. |
|
© www.giareng.com |