Ö:: سۆزێک بۆ د. قاسملووو د. شه‌ره‌فکه‌ندی

نووسینی: که‌ریم تاقانه

سۆزێک بۆ د. قاسملووو د. شه‌ره‌فکه‌ندی
(که‌ به‌ ده‌ستی تیرۆریستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران شه‌هید کران).

هۆ قاسملوو!
شه‌ره‌فکه‌ندی!
ڕێبه‌رانی له‌ دوور وڵات شه‌هید کراو
سینگ‌هه‌ڵدڕاو!
شوێن پێی ئێوه
سووری سووره‌و
پێشه‌نگ ئێوه‌ن..
ئاسووده بن..
ئه‌م ڕێبازه قه‌ت ون نابێ..
هه‌رگیز.. هه‌رگیز.. هه‌تا.. هه‌تا..
به‌ره‌و لاتان هه‌نگاو ده‌نێین..
به‌ره‌و لای خۆر!
هه‌وارگه‌شمان نه‌ هێنده دوور..
ده‌گه‌ینه‌ جێ.. زوو یا دره‌نگ..
ده‌گه‌ینه جێ..
من دڵنیام.
بیلبیله‌کانی چاوی کورد!
ئاسووده‌ بن..
ڕێ ون ناکه‌ین..
هه‌دا ناده‌ین..
شوێنه‌ پێتان
چرای شه‌ومانه..
بیرو باوه‌ڕیشتان
توێشووی ڕێگا!..
ئاسووده بن..
من دڵنیام
زوو یا دره‌نگ ده‌گه‌ینه جێ و
جا ئه‌و کاته‌ش
شه‌مشه‌مه‌ کوێره‌کانی قوم و تاران
ڕیسوا ده‌بن..
ڕوو ڕه‌ش ده‌بن...
20.09.2006
که‌ریم تاقانه‌ (سوید_ سوێدرهامن)

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.