Ö:: وه‌فدێ....!

نووسینی: خالید شه‌یدا

وه‌فدێ!
ڕۆژێ وه‌فدێ
به‌ ڕێكه‌وت
هات و لای دایه‌ شاره‌كه‌ی من
پاش پێشوازی
لێ كردن
سه‌ردانی مه‌كته‌بێكی كرد
له‌ حه‌وشه‌ی مه‌كته‌به‌كه
مناڵێكی بچكۆله‌ی دیت
له‌ مناڵه‌كه‌ی پرسیارێكی كرد
ئاخۆ ئازیز
پێم ناڵێ
ئه‌و شاره‌ی تۆی لێ ده‌ژی
پایه‌ته‌ختی كام وڵاته ...؟‌
ئه‌ویش وه‌ڵامی دایه‌وه‌
ئه‌و شاره‌ی من تیایمه
پایه‌ته‌ختی وڵاتێكی بێ سنوره‌
بێ خودان و ناسنامه‌یه‌
له‌ باره‌گای عه‌نانیش
ئاڵاكه‌ی شه‌كاوه نی یه و
هه‌ڵنه‌دراوه‌ و
‌پاشماوه‌ی ئه‌نفاڵستانه
‌ناوی گه‌نده‌ڵستانه‌
ئه‌و میرو حاكمانه‌ی
لێرانه‌ ده‌ست به‌ كارن
مشه‌خۆرێكی چالاكن
چاوچنۆك و دزو جه‌رده‌ن
له‌ سه‌ر ئه‌م گه‌له بێواره .
نووسینی: خالید شه‌یدا


ڕۆژنامه ....!!!
هه‌موو ڕۆژان كه‌ ده‌رده‌چم
له‌سه‌ر ڕه‌فه‌ی جوان دامده‌نێن
بۆ فرۆشتن
به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ده‌مگرنه‌ ده‌ست و
ده‌مخوێنه‌وه‌
‌له‌ ژماره‌ زۆر زۆر كه‌من
دوای ئه‌وه‌ی كه‌ كۆن ده‌بم
له‌ زۆربه‌ی ماڵه‌كان
وه‌كوو سفره‌ی نان ڕامده‌خه‌ن
خواردنم له‌ سه‌ر ده‌خۆن
یان فرۆشیارێكی گه‌رۆك
ده‌مگرته‌ خۆی
له‌ نۆك و پاقله‌ و گوڵه‌به‌ڕۆژه
ده‌مپێچته‌وه‌
یان كرێكاره‌كانی به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ به‌رزه‌كان
شووشه‌ی ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌كانم
پێ پاك ده‌كه‌ن
ئای له‌م وڵاته وێرانه‌
زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌ی
كۆڵكه‌ خوێنده‌واره
یان وه‌زیره‌ یان ئه‌ندامی په‌رله‌مانه‌
ئای كه‌ گوناحم
به‌زه‌یم به‌ خۆمدا دێته‌وه‌
زۆر به‌دبه‌ختم
هه‌موو ڕۆژان
له‌م ناوه‌ فڕێده‌درێم و
كه‌سیش ناێی
به‌ لاما بمخوێنته‌وه‌
نووسینی: خالید شه‌یدا

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.