من
که ئه‌مه‌وێ به‌جارێ ته‌ک له سه‌رکه‌وتن هه‌ڵ چنم
بڕا و که‌س و کاره‌کانم ! یه‌ن په‌ت ئه‌خه‌نه گه‌ردنم
ڕاسته که ئه‌ڵێن دار ئه‌ڵێ گه‌ر مشتی ته‌ور له‌خۆم نه‌بێ
نام بڕنه‌وه گه‌ر هه‌زاران هه‌زار دوژمنی که‌م هه‌بێ
له نیو سه‌ده پتره عومرم، بۆ ساتێ نه‌یتوانی دوژمن
سه‌ره‌ڕای هه‌وڵ و کۆششی به‌چۆک دا بێنێ ئه‌ژنۆی من
پێشه‌وای کورد خۆی فیدا کرد له به‌ر ئه‌وه‌ی من بمێنم
که‌چی ئه‌نگۆ به هاسانی خه‌ریکن ده‌ڕژێنن خوێنم!!
خۆ ئێوه به‌ڵێنتان دا بوو که تا ڕزگاری کوردستان
درێژه‌ده‌ر بن به ڕێگای پاک و پیرۆزی شه‌هیدان
که‌چی ئێستا نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڵێنی به جێناهێنن
ده‌تانه‌وێ ڕه‌گ و ڕیشه‌ی له مێژینهشم ده‌ربێنن
نه‌سیحه‌ت بێ له‌من بۆتان ئه‌ی قه‌ومینه هه‌تاماون
گه‌ر پشتی یه‌کدی نه‌گرن له‌م هه‌ورازه سه‌رناکه‌ون..!
نووسینی: عارف عه‌زیزی، سوئێد
07/12/2006
aref_azizi@hotmail.com |