Ö:: وڵاته‌که‌م

نووسینی: عارف عه‌زیزی

وڵاته‌که‌م
خۆشه‌ویستیت وای لێکردم
ئه‌ی بووکه خانی تاراسوور
ئه‌ی شه‌مامه‌ی تازه بێستان
دۆزه‌خی خه‌م به‌جێ بێڵم
ڕوو له‌به‌هه‌شتی ئه‌شق بکه‌م،
خۆشه‌ویستیت
وای لێکردم
شاری ته‌ماح به جێ بێڵم
ڕوو له‌بیابانی ئه‌شق بکه‌م،
وای لێکردم
له مه‌کته‌بی خۆشه‌ویستی
له‌سه‌ر ده‌ستی مه‌جنون،فه‌رهاد
ته‌وبه‌ی خۆشه‌ویستی بکه‌م،
وایلێکردم
له نێو که‌شتی خۆشه‌ویستیت
خۆم به‌ده‌م بای ئه‌شقه‌وه بده‌م
خۆم به‌فیدای ئه‌شقت بکه‌م
باو‌ڕ بکه
خۆشه‌ویستیت وایلێکردم
له‌نێو د‌ریا تۆم ده‌بینی،
له سه‌ر چیا تۆم ده‌بینی
له تاریکترین شه‌وه‌زه‌نگا
تریفه‌ی نیگای تۆم ده‌بینی
ئه‌ستێره‌کان هه‌مووی تۆ بوون
هه‌تاو تۆ بووی
له‌ خه‌‌‌‌‌‌‌‌یاڵ و له خه‌ونیشما
تۆم ده‌بینی و له گه‌ڵ تۆ بووم....
نووسینی: عارف عه‌زیزی - سوئید-
5/12/2006
aref_azizi@hotmail.com

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.