Ö:: خه‌یاڵی ئه‌وین

وه‌رگێرانی:  شاخه‌وان عه‌زیزی

خه‌یاڵی ئه‌وین
ئه‌ستێره‌یه‌كی زێرین، له دووره‌وه، له‌و دیو كه‌ژه‌كانه‌وه
ره‌نگی
  تاریكی شه‌وی،ڕوون كردۆته‌وه
مانگه شه‌و ده‌ورووبه‌ری ته‌پۆلكه سه‌رسه‌وزه‌كه‌ی
دره‌وشاندۆته‌وه
.
دایك: ڕۆڵه كریستێن بۆ ئه‌گری؟
دره‌نگه با بخه‌وین.
كریستێن: ده‌زگیرانه‌كه‌م له ژێر خاكی تاریكا
وه‌ركه‌وتوه،
له ناو گۆری سارد وسرا ئێمه به
خه‌ون ئه‌بینێ
لێم گه‌رێ با بگریم، ئازارێكی تاڵ، له جه‌سته‌م دایه
لێم گه‌رێ دایه، با نه خه‌وم و
بگریم
گریان بۆ من گه‌لێ شیرینه.
دایكی ئه‌خه‌وێ وكریستێن له په‌نا سۆپه ڕه‌شه‌كه
بێ جووڵه لێی كه‌وتوه و ئه‌گریێ
.
له ناو ده‌نگی زه‌نگی كاتژمێره‌كه یا، كه دوازده جار لێی ئه‌دا
په‌نجه‌یه‌ك به هێواشی ده‌دا له
ده‌رگای ماڵه‌كه.
كریستێن: كێ‌یه ڕووی لێره كردوه؟
كابرای نامۆ: تكایه كریستێن، ئاڵقه رێزه‌كه لابده وزوو ده‌رگاكه بكه‌ره‌وه.
من دۆسته لاوه‌كه‌ی تۆ، ده‌زگیرانه‌كه‌تم،
بۆ تۆ ئه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌م، گۆری
ساردم جێ هێشتوه.
پاشان دڵه‌كان ئاوێته‌ی یه‌كتری ئه‌بن و
ئه‌وان به یه‌ك ئه‌گه‌نه‌وه .
هه‌ر ماچێك ته‌مه‌نێك‌ی نوێ ئه‌به‌خشێ،
ماچه‌كانی ئه‌وین قه‌ت دواییان
نایه
ده‌مێكی باش به یه‌كه‌وه ئه‌دوێن و
كاتژمێریش به دوای یه‌كا خلۆر ئه‌بنه‌وه
كه‌ڵه‌بابی به‌یانی ئه‌خوێنێ.
كه‌ڵه‌باب ئه‌خوێنێ، ئیتر به‌یانی‌یه
ئه‌ستێره‌كه ئه‌كووژێته‌وه،
ئاسمان ڕوون ئه‌بێته‌وه
.
سپی پۆشه كه: ماڵ ئاوا خۆشه‌ویسته‌كه‌م،
یادم بكه، مردوه‌كان تا رۆژی لێ پرسینه‌وه
ئه‌گه‌رێنه‌وه ژێر گل.
كریستێن: ئه‌ی ده‌زگیرانه‌كه‌م!
ئایا كاتێك كه ڕه‌شه بای زستان له ناو بێشه‌ڵانه‌كانا ئه‌لوورێنێ و
ئه‌و كاته‌ی كه سارده باران به
سه‌ر گۆڕه‌كانا ئه‌روا
ئازار ئه‌كێشی؟
ئه‌ی هاورێ كه ناو تاریكایی هه‌میشه‌ییدا، لێی وه‌ر كه‌وتووی
!
ئایا ده‌نگم ئه‌بیسی؟
سپی پۆشه‌كه
: به بزه‌ی شادی به‌خشی لێوه گووڵ خوونچه‌ییه‌كان
تابووته‌كه‌م زیاتر له‌و چیمه‌نه‌ی
به تیشكی زێرینی هه‌تاو ئه‌دره‌وشێته‌وه،
پراو پر ئه‌بێ له گووله خوونچه
،
به‌ڵام فرمێسكه‌كانت وه‌كوو خوێن،
ئه‌چۆرێنه ناو گۆری دا پۆشراومه‌وه،
قه‌ت مه‌گری له سه‌ر ئه‌م خاكه
هه‌موو شتێ كۆتایی دێ
به‌خته‌وه‌ری راسته‌قینه له ئاسمان چاوه‌رێمانه
ئه‌گه‌ر خۆشت ئه‌وێم په‌یمانم مه‌شكێنه
خوای گه‌وره له رۆژی دواییدا
،
خۆشه‌ویستی و جوانیمان پێ ئه‌به‌خشێته‌وه.
كریستێن:نا، من په‌یمانێكی پاكم له گه‌ڵ تۆ دا به‌ستوه
ئایا تۆ ئاماده نه‌بووی سه‌ریشت بخه‌یته پێناومه‌وه؟
نا ، من ئه‌مه‌وێ له شه‌وی به یه‌ك گه‌ییشتنا
له ژێر ترووسكایی مانگه شه‌وا
،له به‌رگێكی سپی ڕه‌نگا
له په‌نا تۆ ئارام بگرم و له ئامێزی تۆ دا گیان بسپێرم.
سپی پۆشه‌كه بێ ده‌نگه، ئه‌كه‌وێته رێ و كچه‌ش له گه‌ل خۆیدا ئه‌با،
له سه‌ر ئاسۆ هه‌تا و ده‌ر ئه‌كه‌وێ،
ئه‌وان به په‌له هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن
به سه‌ر گیاوگۆلی باران وێ كه‌وتوا،
دارستانه به‌رینه‌كه ئه‌بڕن
.
ئه‌و جار سنه‌وبه‌ره ڕه‌نگ تارماییه‌كانی
پیره گۆرستان ده‌ر ئه‌كه‌ون
سپی پۆشه‌كه
: ماڵ ئاوا، جێم بێڵه و رێگای خۆت بگره
ئه‌ی تاقانه خۆشه‌ویسته‌كه‌م
تكاكه‌م لێ قه‌بووڵ بكه.
به‌ڵا‌م كریستێن یه‌كه‌م جار ئه‌چێته ناو گۆره‌كه‌وه و
ده‌ست به‌ره‌و لای خۆ شه‌ویسته‌كه‌ی درێژ ئه‌كات،
ئیتر له‌و رۆژه‌وه، له ژێر خاچی
مه‌سیحه‌وه،
هه‌ر دووكیان له گۆرێكا، ڕاكشاون.
له ناو ئه‌و خه‌وه یه‌زدانی‌یه دا
كه هێزی مرۆڤ سه‌رمه‌ست ئه‌كات
ئه‌وان هه‌روا یه‌كتریان خۆش ئه‌وێ
به‌خته‌وه‌ر ئه‌و كه‌سه‌یه كه
بتوانێ وه‌كوو ئه‌وان
بژی و وه‌كوو ئه‌وانیش بمرێ.

شێعری؛(لۆكه‌نت دۆلێل) له فارسی‌یه‌وه: شاخه‌وان عه‌زیزی

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.