Ö:: شه‌ش مانگ سزای گرتووخانه‌ بۆ خوێندکارانی زانکۆی کوردستان

 

شه‌ش مانگ سزای گرتووخانه‌ بۆ خوێندکارانی زانکۆی کوردستان
دوو چالاکی خوێندکاریی کورد له‌ زانکۆی کوردستان، ئاسۆ ساڵح و چیا حیجازی هه‌ر یه‌ک به‌ شه‌ش مانگ سزای گرتووخانه‌ و سێ ساڵ گرتووخانه‌ی هه‌ڵواسراو (تعلیقی) مه‌حکووم کران.
ئاسۆ ساڵح له‌گه‌ڵ ئاماژه‌ به‌م یه‌که‌ ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌م حوکمه‌ له‌سه‌ر شکایه‌تی سه‌ید مێهدی ته‌خت فیروزه‌ و له‌یلا فروته‌ن نه‌ژاد ئه‌ندامانی شوورای شاری سنه،‌ که‌ پێشتر هه‌واڵی شه‌ڕی هه‌ردووکیان‌ له‌ گۆڤاری ده‌نگ دا بڵاو کرابۆوه‌، په‌سه‌ند کراوه‌.

خاون ئیمتیاز و سه‌رنووسه‌ری حه‌فته‌نامه‌ی ده‌نگ ئاسۆ ساڵح وتی: یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌م گۆڤاره‌ بڵاڤۆکێکی خوێندکارییه‌ که‌ له‌ ناو زانکۆدا بڵاو ده‌بێته‌وه‌ و بۆیه‌ش ده‌بێ هه‌ر چه‌شنه‌ شکایه‌تێک له‌م بواره‌دا له‌ زانکۆدا لێۆرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بکرێت. له‌ لایه‌کی دیکه‌ سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵی ناوبراو یه‌کێک له‌ هه‌واڵده‌رییه‌کان بوو و ئه‌مه‌ش له‌ هه‌واڵه‌که‌دا هاتبوو، به‌ڵام قازی شوعبه‌ی 101 دادگای جه‌زایی سنه‌ ئه‌م دیفاعه‌ی په‌سه‌ند نه‌کرد که‌ به‌ پشتبه‌ستن به‌ ماده‌ی 697 قانوونی سزادانی ئیسلامی ئه‌م حوکمه‌ نا عادڵانه‌ی ده‌ر کردووه‌.

ئاسۆ ساڵح هه‌روه‌ها وتی: له‌یلا فروته‌ن نه‌ژاد خۆی له‌ دانیشتنی دادگادا ئاماده‌ بوو و ڕاستیی مه‌سه‌له‌که‌ی باس کرد که‌ تا ئه‌ندازه‌یه‌ک ڕاستیی ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشتڕاست ده‌کرده‌وه‌. ناوبراو هه‌روه‌ها وتی که‌ ئه‌و له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا هیچ شژایه‌تێکی نییه‌، به‌ڵام ئاغای ته‌ختی فه‌یرووزی له‌ دادگا حازر نه‌بوو.

ناوبراو له‌ کۆتاییدا وتی که‌ ئه‌و به‌ هیچ جۆرێک ئه‌م وکمه‌ قبووڵ ناکات و له‌ نزیک ترین کاتدا له‌ ڕێگای پارێزه‌ره‌که‌یه‌وه‌ داوای پێدا چوونه‌وه‌ی حوکمه‌که‌ ده‌کا.
 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.