Ö:: له‌ یادی 2 ی  ڕێبه‌ندان

نووسینی: شێروان بێ دڵ

له‌ یادی 2 ی ڕێبه‌ندان
پێشه‌وا.

ئائه‌لێره‌ له‌کوردستانێکی
بڕز و بێ تیشکی هه‌تاو
جه‌ندرمه‌کان خوێنی سووریان
نیشان ئه‌داین له‌جیاتی ئاو
ده‌نگی گه‌ل سه‌ری هه‌ڵدا
ده‌نگی قازی پێشه‌وا
کۆماری کورد دامه‌زرا و
کورد کردی فه‌رمان ڕه‌وا
ئه‌ی مه‌هابادی شیرینم
ئه‌ی گوڵه‌ سووره‌ی عاشقان
خاکی پیرۆز کێڵگه‌ی وه‌فا
ئه‌ی هه‌وارگه‌ی کورد په‌روه‌ران
له‌ ڕێی باوه‌ڕ نه‌گلا
تا په‌تی خرایه‌ ملا
ئێستاش ڕێبازی مایه‌
ئه‌و‌ بۆ کورد پێشه‌وایه‌
ده‌نگی پێشمه‌رگه‌ی ئازا
له‌سه‌ر شاخه‌کان ده‌هات
موژده‌ی ئازادی کورده‌
بژی حیزبی دیموکرات
هێمن شاعیری گه‌ل بوو
هه‌ژاریش کورد په‌روه‌ر بوو
شه‌ڕه‌ف کندی کوردپه‌روه‌ر
بڵێسه‌ بوو تاجی سه‌ر
قاسملو که‌ڕه‌هبه‌ر بوو
هه‌تا مرد ده‌ربه‌ده‌ربوو
له‌ڕێی کو‌ردان بوو کوژرا
ئه‌و سه‌رکرده‌ به‌ڕێزه‌
ناوی شکۆداری کورد
به‌ قاسملو به‌هێزه‌
ده‌نگی شوانه‌ی ئازا
موژده‌ی ئازادی گه‌ل بوو
گوێ بگره‌ کوردی ئازا
گه‌لی کوردی ڕۆژهه‌ڵات
کوردستان ئازاد نابێت
گه‌ر نه‌چیه‌ کۆڕی خه‌بات
فه‌رزه‌ له‌سه‌ر هه‌ر کوردێک
به‌ تۆ بکات شانازی
کۆماری مه‌هاباد و
ناوی نه‌مری قازی

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.