Ö:: به‌رێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی 2ی رێبه‌ندان له‌ رۆژهه‌ڵاتی کانادا

حیزبی دێموکراتی کوردستان – ئێران

به‌رێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی 2ی رێبه‌ندان له‌ رۆژهه‌ڵاتی کانادا
رۆژی یه‌ک شه‌ممه‌ رێکه‌وتی 14ی ژانویه‌ی 2007 له‌ شاری له‌نده‌ن-ی ئۆنتاریۆی کانادا له‌ لایه‌ن کۆمیته‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کانادا و ئه‌مریکای حیزبی دێمۆکراتی کوردستان– ئێران رێو ره‌سمی ڕێزگرتن له‌ شێست و یه‌که‌مین، ساڵوه‌گه‌ری 2 ی رێبه ‌ندان، سا ڵڕۆژی دامه‌زرانی کۆماری  کوردستا ن به‌رێوه‌ چوو.

ساڵۆنی ئه‌هه‌نگه‌که‌ به‌ وێنه‌ی شه‌هیدان، دروشمه‌کانی حیزب و ئاڵاکانی کوردستان و کانادا ڕازێنرابۆوه‌، به‌دوای سرودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ڕه‌قیب و ده‌قیقه‌یه‌ک بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له‌ گیانی پاکی شه‌هیدان به‌رنامه‌کانی ئه‌م شه‌واهه‌نگه‌ به‌م  شێوه‌یه‌ به‌ڕێوه‌چوون:

به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌رنامه‌ خاتوو په‌خشان سه‌یدا و کاک ئه‌حمه‌د محه‌ممه‌دی به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنی به‌شدارانی شه‌واهه‌نگه‌که‌یان کرد که‌ نزیک به‌ 200 که‌س ده‌بوون به‌تایبه‌ت ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌ له‌ شاره‌کانی ده‌وروبه‌ره‌وه‌ هاتبوون، هه‌روه‌ها پیرۆزبایی جێژنی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی دووی ڕێبه‌ندانیان پێگوتن و سوپاسیان کرد له‌ به‌شداربوونی نوێنه‌رانی حیزب و ڕێکخراوه مه‌ده‌نی‌یه‌‌ کوردستانی‌یه‌کانیان و ماڵی کورد له‌ تۆرێنتۆ و کوردیش کۆمینیتی له‌ له‌نده‌ن.

له‌ بڕگه‌ی یه‌که‌می شه‌واهه‌نگه‌که‌دا‌ په‌یامی هێزو رێکخراوه‌ سیاسی یه‌کان خوێندرانه‌وه که‌ بریتی‌‌ بوون له‌:

  • په‌یامی هاوبه‌شی کۆمیته‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کانادا و ئه‌مریکای حیزبی دێمۆکراتی کوردستان
  • په‌یامی پارتی دێمۆکراتی کوردستان
  • په‌یامی یه‌کیه‌تیی نیشتمانی کوردستان
  • په‌یامی رێکخراوی کۆمه‌له‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
  • په‌یامی کۆمه‌ڵه حیزبی کومۆنیستی ئێران
  • برووسکه‌ی پیرۆزبایی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێمۆکراتی کوردستان- له‌نده‌ن
  • شێعرێک له‌لایه‌ن ماموستا شیروان سه‌باره‌ت به‌ کۆماره‌ جوانه‌مه‌رگ کراوه‌که‌ی کوردستان پێشکه‌ش کرا.

له‌ بڕگه‌ی دووهه‌می ئه‌و شه‌واهه‌نگه‌دا که‌ به‌سروودی "ئافارین قازی محه‌ممه‌د" له‌ لایه‌ن لاوی ده‌نگ خۆش کاک فواد نه‌راقی ده‌ستی پیکرد، لاوانی ده‌نگخۆش و ده‌ست و په‌نجه‌ ڕه‌نگێن، کاک عه‌وڵا و کاک جوان ئه‌فرینی به‌شێکی به‌رنامه‌یه‌که‌یان به‌ هونه‌ری جوانی خۆیان ڕازانده‌وه‌ و به‌شدارانیش به‌ شایی و هه‌ڵپه‌ڕکێ هه‌تا سه‌عات دوازده‌ی به‌یانی له‌نێو شادی و خۆشی و پێکه‌نین دا درێژه‌یان به‌ به‌رنامه‌کاندا.

شایانی باسه‌ له‌ کاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م شه‌واهه‌نگه‌دا "هێڵه‌ گشتیی‌یه‌کانی ڕێبازی ئێمه"‌ که‌ به‌شێوه‌یه‌کی جوان و به‌ دوو زمانی کوردی و فارسی چاپکرابوو له‌ نێو به‌شداراندا بڵاوکرایه‌وه‌.

حیزبی دێموکراتی کوردستان – ئێران

ڕۆژهه‌ڵاتی کانادا






 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.