Ö:: له‌که‌ش و هه‌وایه‌کی کوردانه‌ و پڕ له‌ شایی و خۆشی دا، جێژنی 2ی ڕێبه‌ندان

حیزبی دێموکراتی کوردستان- لینشۆپینگ

له‌که‌ش و هه‌وایه‌کی کوردانه‌ و پڕ له‌ شایی و خۆشی دا، جێژنی 2ی ڕێبه‌ندان له‌ شاری لینشۆپینگ به‌ڕێوه‌چوو
ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 26.01.2007  سه‌عات 19.30 به‌رنامه‌کانی جێژنی دووی ڕێبه‌ندان له‌ شاری لینشۆپینگی وڵاتی سوئێد، به‌به‌شداری زیاتر له‌ 500 که‌س له‌ کوردستانیانی  شاری لینشۆپینگ و ده‌وروبه‌ری، به‌ سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ڕه‌قیب که‌ به‌شێوه‌یه‌کی مۆدێرن و ئۆرکێسترایی ئاماده‌کرابوو و ده‌قیقیه‌ک بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له‌ گیانی پاکی شه‌هیدان، له‌سه‌رویانه‌وه‌ سه‌رۆک کۆماری شه‌هید قازی محه‌ممه‌د، ده‌ستیپێکرد.

ساڵۆنی ئاهه‌نگه‌که‌ به ئاڵای کوردستان و‌ وێنه‌ی شه‌هیدانی ڕێبه‌ر قازی و قاسملوو و شه‌ره‌فکه‌ندی و هه‌روه‌ها ژه‌نراڵ مسته‌فا بارزانی ڕازاێنرابۆوه‌، به‌رنامه‌کانی ئه‌و جێژنه‌ به‌م شێوه‌یه‌ به‌ڕێوه‌چوون:

په‌یامی کۆمیته‌ی هاوکاری کۆمه‌ڵه‌ کوردستانی‌یه‌کان و حیزبه‌کانی پێکهێنه‌ری ئه‌م ئاهه‌نگه‌ له‌ شاری لینشۆپینگ، له‌ لایه‌ن کاک نیاز محه‌ممه‌د جوجه‌وه‌ خوێنرایه‌وه‌، له‌ په‌یامه‌که‌دا وێڕای به‌خێرهێنانی میوانه‌کان، پیرۆزبایی جێژنی دووی ڕێبه‌ندان به‌ به‌شداران وترا.

په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌ لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستا خالید گه‌ردی به‌رپرسی کۆمیته‌ی حیزب له‌ وڵاتی سوئێد پێشکه‌شکرا، له‌ په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسی دا وێڕای پیرۆزبایی به‌ بۆنه‌ی جێژنی دووی ڕێبه‌ندان، ئاوڕێک له‌ هه‌ل و مه‌رجی سه‌رده‌می پێکهاتنی کۆمار و ده‌سکه‌وته‌کانی درابۆه‌ و بارودۆخی ئێستای ناوچه‌و جیهان باس کرابوو.

به‌دوای په‌یامه‌کاندا، چه‌ند جۆر شایی ڕه‌سه‌نی کوردی له‌لایه‌ن، "گروپی هه‌ڵپه‌ڕکێ‌ی کرماشان"ه‌وه‌ پێشکه‌ش کرا که‌ سه‌ربه‌کۆمیته‌ی شۆپینگی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانه‌، دوابه‌شی به‌رنامه‌کان ته‌رخانکرابوو بۆ موزیک و هه‌ڵپه‌ڕکێ و ده‌نگی خۆش و به‌سۆزی هونه‌رمه‌ندان نارین فه‌قێ و ڕۆژکه‌ریم، پێکه‌وه‌ شه‌وه‌که‌یان ڕازاوه‌تر کردبوو و هه‌تا سه‌عات 2ی به‌یانی گه‌ڕی شایی و ڕه‌شبه‌ڵه‌ک به‌رده‌وام بوو.

هه‌ر له‌ درێژه‌ی به‌رنامه‌ هونه‌ری‌یه‌کاندا گروپی "کرماشان"ی یه‌کیه‌تیی لاوان جارێکی دیکه‌ش هاتنه‌وه‌ سه‌ر شانۆ و سروودی "ڕێبه‌ندان"یان پێشکه‌ش کرد.
شایانی باسه‌، کاک جه‌لال خۆشکه‌لام که‌ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌کان بوو، به‌ خوێندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک شیعری جوان له‌ نێواخنی به‌رنامه‌کان دا، شه‌وه‌که‌ی خۆشتر و پڕ هه‌ست تر ‌کردبوو.
به‌ڕێوه‌به‌رانی جێژنی دووی ڕێبه‌ندان له‌ شاری لینشۆپینگ بریتیی بوون له‌:

  1. کۆمه‌ڵه‌ی کولتوری کوردی
  2. کۆمه‌ڵه‌ی که‌م ئه‌ندامان و به‌ساڵداچوان
  3. یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  4. یه‌کیه‌تیی کوردان
  5. پارتی دیموکراتی کوردستان
  6. یه‌کیه‌تیی نیشتیمانی کوردستان
  7. کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
  8. حیزبی دێموکراتی کوردستان

:: بۆ سه‌یر کردنی وێنه‌کان ئێره‌ بچرکێنن.

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.