Ö:: كاره دزێوه‌كانی یه‌ك سه‌رۆك كۆمار

 نووسینی: قادر ئه‌حمه‌دزاده 

كاره دزێوه‌كانی یه‌ك سه‌رۆك كۆمار
ئه‌حمه‌دی نژاد سه‌رۆك كۆماری حكومه‌تی ئاخوندی ئێران دژی جوله‌كه‌یه
ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌ی ئه‌و ڕه‌گ و ڕیشه‌ی هه‌یه له فه‌رهه‌نگ
وكولتوری مه‌زهه بی دا و ئه‌مڕۆكه له‌و بیروباوه‌ڕه به میرات بردوه‌ی سیاسه‌تێكی دروست كردوه بۆ ئه‌وه‌ی كه نه‌فرین و كینه و چه‌وساندنه‌وه‌ی سه‌ده ڕه‌شه‌كانی ڕابردو بگه‌یه‌نێته هه‌موو جێگایه‌ك. ئه‌و پیاوه بزانێ یان نه‌زانێ پێی ناوه‌ته ناو هه‌رێمێكی ئاسنین كه زۆرێك له سیاسه‌توانه درۆزنه‌كانی سه‌ده‌كانی ڕابردو تێیدا گلاون و گێژیان خواردوه و تێیدا له ناو چوون و  جگه له ماڵوێرانی و دواكه‌وتویی چیتریان بۆ گه‌ل و ووڵاته‌كانیان به ده‌ست نه‌هێناوه. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ شتێك و هیچ كه‌سێك پێش به گه‌ند كاریه‌كانی ئه‌و كابرا نه ‌زانه ناگرێ.

نه ئیسلام و نه مافی مرۆڤ و نه كۆنه لیبڕاڵه كان و نه تازه پاوان خوازه كان ڕه قیبی پڕوپاگه نده كانی ئه و نابن.

له كاتێكدا كه وڵاته دێموكڕاته كان سه ر قاڵی ئه وه ن كه(لێ  ده یین لێ نه ده یین و به ڵام هه روا باشه دانوستاندن و گفتگۆ بكه‌یین) ئه و كابرایه هاتوه له ڕوی كینه و بوغزو غه ره زێك كه هه یه تی له ژێر په رده ی ئایین و شه ڕه ف و ناموس و به به هانه ی ئه تۆم و هۆلۆكاست دنیای ڕاگه یاندنه كانی له چه پ و ڕاست و مام ناوه ندی سه رقاڵی باس و قسه دوباره كانی خۆی كردوه و نه ك هه ر كۆبونه وان ساز ده كات به ڵكو هاتوه له هه ر 5 قارره ی جیهان گروپێكی له دواكه وتوترین لێ كۆڵه ره وه كانی هاوشێوه ی خۆی له 30 نه ته وه و ووڵات به سه روه ت و سامانی خه ڵكی ئێران و نه ته وه ژێر چه پوكه كانیان له ده وری خۆی كۆ كردونه وه و وه های  كڕیون و وای لێكردون كه  ئه گه ر به ڕێكه وت كه سێك وه ك ئه و لێ كۆڵه ره وه ی كه له زانكۆی شیراز هات(غلام ڕه زا وه ته ن دوست) له ڕۆژی دوهه می كۆنفرانسه كه دا وێرا كه مێك شه ك و گومان بخاته ناو قسه و حوكمه كانی ئه حمه دی نژاد لێی له هه ڵڵا ده ن و مه جبوری كه ن بێ ده نگ بێت.

ئه و شه رمه زاریه ش بۆ ئه و كابرا فه ڕانسه ییه ی كه ناوی (Robert faurisson)ه ونه زاندراوه سه ر به كوێیه ،ده مێنێته وه كه به جۆرێك قسه كانی مامۆستای زانكۆی شیرازی ڕه ت  كردنه وه وه ك ئه وه ی كه فڕانسه ی ووڵاتی ئه و چ جاران له جه نگی جیهانی دوهه مدا له لایه ن هیتلێر داگیر نه كراوه و ئه و هه مو كۆشك و قه فه سا نه شی نه دیتون كه پڕن له به ڵگه ی جنایه ته ئه نجام دراوه كان ،تا  بێت بۆ ده ست خۆشی و خۆ نیشاندان و  خۆ به ناو بانگ كردن و به قازانجی ڕژێمێكی مه ترسی خوڵقێنه‌ر هاوار بكات كه (ئه و هیچ به ڵگه یه كی ده ست نه كه وتووه كه هۆلۆكاست بسه لمێنێ) هه ر ئه و كابرایه ش كاتێك قسه كانیMoshe  Ayre friedman ی ئوستوڕالیایی گوێ لێ ده بێ كه ڕوداوی هۆلۆكاستی پێ ڕاسته و ته نها گومانی له ژماره ی قوربانیه كانی ئه و ڕوداوه دا هه یه بێ ده نگ ده بێ و هیچ ڕه خنه یه كی لێ ناگرێ.

ئه مه ئه وه ده گه یه نێ كه تا چ ئاستێك زاناو لێ كۆڵه ره وه ئێرانیه كان له ژێر گوشاردان چۆنه كه مه لایه كی توندڕه وی هیچ نه زان مافی ئه وه ی هه بێ ڕه خنه له بابه تی عیلمی بگرێ به ڵام غولام ڕه‌زا وه‌ته‌ندوست كه مامۆستای زانكۆیه ته نها  ئه ونده ی ماف هه بێ كه د ه ست به جێ بێده نگ بكرێ. ئه وه ش خۆی له خۆیدا ئه وه ده گه یه نێ كه لایه نی میوانداریكه ر نه یتوانیوه پێشتر مێشكی زاناو پڕۆفیسۆره ناوخۆییه كان بشواته وه كه وایان به باش زانیوه به هه ر نرخ و...بێت گروپێكی دواكه وتوو و بیر پوچه ڵ كه وه ك خۆیان بیر ده كه نه وه له ده ره وه ی ووڵات بهێنێته ناوه وه.

ئه حمه دی نژاد له و كۆنفڕانسه دا گه لێك به شان و باڵی دیوید دوك ی هه ڵڵا گوت و ڕێزی لێنا ئه و  پیاوه ی كه ڕۆژێك له باره ی ڕه ش پێسته كانی ئامریكاوه ده ی گوت" ئازادی بده ن به ئێمه و مه رگیش بده ن به ڕه ش پێسته كان" نك Biography Resource Centerمارتین لوتزكینگ  له باره ی ئه و كابرایه دا ده ڵێ:ئه و ڕۆژێك چی به سه ر ڕه ش پێسته كان هێنا ئاواش به سه ر سپی پێسته كان دێنێ. له گه ڵ ئه وه شدا كه ئه و كابرایه چه ندین جار خوازیاری یه كسانی ماف بۆ مرۆڤه كان بووه به ڵام هه رگیز به كرده وه چی له خۆ نیشان نه داوه،هه ر چه نده چه ندین جار پله و پایه ی باشی به ده ست هێناوه و هه ڵبژێردراوه كه ده یتوانی زۆر كاران بكات له پێناو دابین كردنی یه كسانی و مافی مرۆڤ. ئێستا  له هه ر جێگایه كی ئه م جیهانه سه ردانی كتێبخانه كان بكه ین ژیانی ئه و  كابرایه مان باش بۆ ده ر ده كه وێ و باش‌ ده زانین ئه و كابرایه  كێیه و كێ نیه و ئه حمه دی نژادیش چ كه سانێكی له ده وری خۆی كۆ كردۆته وه.

له وانه یه زۆر كه س بڵێن كه سه رۆك كۆماری ئێران دژی ئیسڕاییله نه نه ته وه ی جوله كه.ئه گه ر وایه بۆ چی دژایه تی هه بونی ووڵاتێك بۆ جوله كه كان ده كات؟ئه و ده ڵێ ده بێ ئیسراییل له سه ر نه خشه ی جوگرافی جیهان بسڕێته وه و  هه روه ها  ده ڵێ چۆن یه كیه تی  سۆڤیه تی پێشو له ناو چو ده بێ ئسڕاییلیش له ناو بچێت.

یه كیه تی سۆڤیه  تی پێشو خاوه ن نیزامێكی سیاسی ئیدئۆلۆژیكی بوو ڕۆیشت به ڵام با ڕوسیه بمێنێت و ڕوسیه ش ئه مڕۆ ده سه ڵاتێكی زۆری به سه ر بازرگانی و سیاسه تی ئێراندا هه یه و ئه و به ڵایه ی كه ڕوسیه به سه ر ئێرانی دێنێ  به ده یان جار خراپتره له وه ی كه یه كیه تی سۆڤیه ت ده یویست به سه ر ی بێنێت.

ئاوات و ئاره زۆكانی  مه حمود بۆ له ناوبردنی جوله كه كان وه ك قسه كانی عبدالناسر دێنه به ر چاو  كه ڕۆژێك ده یگوت هه مو جوله كه كان ده كه ینه ناو ده ریاوه،به ڕاستی ئاره زۆ شێتینیه كانی جمال عبدالناسر له قسه و ده م و چاوی مه حمودیشدا به دی ده كرێن.

له كۆنفڕانسه 2 ڕۆژیه كه ی تاراندا یه كێك له  قسه كه ره كان گوتی كه له سه رده می فاشیستی هیتلێریدا ده كرێ و ده توانین ‌بڵێین ژماره ی قوربانیه كان 2000 یان شتێك زیاتر بون.

ئایا ده كرێ دوای ئه و هه مو نوسراوو به ڵگانه ی كه له به ر ده ست دان زاناولێكۆڵه ره وه و مێژو نوسه كان هه ڵه یه كی وا  زه ق و ئاشكراو گه وره ییان كردبێ؟یان ده كرێ دوای 50 ساڵ لێكۆڵینه وه و لێك دانه وه بێین و باوه ڕ بكه ین كه چه ند كه سی توندڕه وی فاشی له ماوه ی 2 ڕۆژاندا شتانێكیان بۆ ده ر كه وتبێ  و زانیبێ كه  هه زاران زاناو پڕۆفیسۆری ئه وروپی نه یان زانیبێ و ده ستیان پێ ڕانه گه یشتبێ؟

ڕۆژ ئاواییه كان كۆنفرانسه كه یان مه حكوم كرد.حكومه تی ئیسڕاییل به جۆرێك نه خۆشی وه سفی كردو سه رۆك حكومه تی ئاڵمان به توندی ڕه خنه ی لێگرت و ده یان بابه تی له سه ر نوسه ران.

به ڵام ئێرانیه كان ته نانه ت ئه وانه ی ده ره وه ی ووڵاتیش هیچ خۆ پێشاندان ودژ كرده وه یه كیان له خۆ نیشان نه دا.

كاتێك له كۆنفرانسی ناسراو به(جیهانی بێ ئیسڕاییل )دا ئه حمه دی نژاد  گوتی:ته نانه ت ئه گه ر ئیسراییلیه كان

چه وسێندرابنه وه ش ده بێ ئوروپاییه كان بۆیان قه ره بو بكه نه وه و له جێگایه كی تر وه ك بۆ نمونه:ئاڵمان،ئوتریش ووڵاتێكیان بۆ دروست بكه ن ده ر ده كه وێ كه ئه و كابرایه ده ی هه وێ وا خۆ نیشان بدا كه دژی هه بونی ده وڵه تێك بۆ جوله كه كان نیه  ده مێنێته وه ئه وه كه ئه و ئاخونده سه ره ڕۆیه كه له ناخ و له بیروباوه ڕدا دژی نه ته  وه ی جوله كه  یه حه ز ده كا ووڵاتی جوله كه كان له جێگایه ك بێت كه ووڵاتی و جێگای له داییك بوونی ئه وان نیه  له و  كا ته دا ئه وه ده رده كه وێ كه ئه و پڕۆفیسۆره مه زنه ی مێژو مێژوی قه ومی موسای یان نه خوێندۆته وه یان هه ر حه زیش ناكا بیزانێ.

ئه گه ر وانه بایه ده ی زانی شوێنی له دایكبونی ئیسراییلیه كان له كوێیه و ئیتر ئه و هه ڵه گه وره یه ی  نه ده كردكه داوای ووڵات بكا بۆ نه ته وه یه ك له شوێنێك كه ووڵاتی ئه وان نیه و تێیدا كۆچبه رن.ئه گه ر كه مێك شاره زایی ته نانه ت  له سه ر مێژوی ئه و ئیسلامه ش هه با كه خۆی به هه ڵگری ئاڵاكه ی ده زانێ دوباره شتی وا ناماقوڵی نه ده گوت.  حه زره تی مه حه مه د كه  ئه حمه دی نژاد خۆی به شوێن كه وتوی  داده نێ چ جاران  دژی ژیانی جوله كه كان له ووڵاتی خۆیاندا  نه بووه ته نانه ت پێی ده گوتن ئێوه به دینی خۆتان و منیش به دینی خۆم.

ئاخر سه رۆك كۆماری گه مژه چۆن ده كرێ نه ته وه یه ك له ووڵاتی  خۆی ده  ر  بكرێ و له ووڵاتێكی تر ده وڵه تی بۆ دروست بكه ن و شوێنی له دایك بوونی له بیر بكرێ؟

هه ڵبه ته ئه وه قسه یه كی تازه نیه كه ده سه ‌ڵاتدارانی ئێران ده یكه ن زۆر له مێژه وا به كورد ده ڵێن و به ئێرانی له قه ڵه میان ده ده ن و زمانه كه شیان به به شێك له فارسی ده زانن له كاتێكدا كه مێژوی گه لی كورد زۆر له هی ئه وان كۆنتره به ڵام به داخه وه ئه مڕۆكه كورد ده سه ڵا‌تێكی وا به هێزی نیه كه دژی ئه وبیر و باوه ڕه پوچانه بوێستێ.

باشه ئه و كه ئه وه نده خۆ ی به مرۆڤێكی ئازادی خواز داده نێ و داوای دروست كردنی ووڵات بۆ ئیسڕاییلیه كان له ناو خاكی ئوروپادا ده كا چونكه به پێی لێكدانه وه كانی ئه و  ئوروپاییه كان مافی ئه وانیان پێشێل كردوه  ئه ی  چۆنه كه ئه وه نده لوت به رزه به رده م خۆی نابینێ وماف نادا به و گه ل و نه ته وانه ی كه به درێژایی مێژوو ئه و و باب وباپیرانی ئه و چه وساندویاننه وه و ووڵاته كانیان داگیر كردون؟ 

بۆ نمونه گه لی كورد كه به درێژایی مێژوو هه رخۆیان چه وساندویانه ته وه  با چ وڵاتیشی بۆ دروست نه كه ن  و هه ر له شوێنی له دایك بوونی خۆی كه كوردستانه ووڵاتی خۆی  پێ بده نه وه و چ یارمه تیشی نه ده ن بۆ چێ كردنی ووڵات و ده سه ڵات.

به ڵام نه ك هه روا ناكه ن ته نانه ت ئه گه ر ڕۆڵه كانی ئه م گه له داوای مافی ڕه وای خۆشیان   بكه ن به جودایی خواز له قه ڵه میان  ده ده ن و په تی سێداره یان ده كه نه مل.

پێویسته ئێمه ی كورد وه ك نه ته وه یه كی ئازادی خواز  داكۆكی بكه یین له نه ته وه ی جوله كه و ووڵاته كه یان.

چۆن پێمان وایه كه ئێمه ی كورد ده بێ له ووڵاتی خۆماندا كه كوردستانه بژین و خاوه ن ده سه ڵات و  ووڵاتی خۆمان بین ده بێ پێشمان وابێ كه نه ته وه ی جوله كه و ته واوی نه ته وه كانی تری سه ر  ئه م كوره خاكیه خاوه ن ووڵات و ده سه ڵاتی خۆیان بن له شوێنی له دایك بونی خۆیاندا.ئیتر با به تی تر  وه ك په یوه ندی نێوان خۆیان و ووڵاتانی تر ئه وه شتێكه كه ده بێ خۆیان بڕیاری له سه ر بده ن.

ده‌بێ ئێمه‌ی كورد زۆر هوشیار  بین كه خۆمان نه‌كه‌ینه شه‌ریك و هاوبه‌شی تاوانهكانی خه‌ڵكانی‌تر ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه به درێژایی مێژوو ئێمه‌یان چه‌وساندۆته‌وه و تا ئێستاش هیچ مافێكمان پێ به ڕه‌وا نابینن.

پێویسته هه‌ر كاتێك شتێك له‌م بابه‌تانه  له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران  ئه‌نجام درا پێش هه‌مو شتێك ئه‌وه ڕابگه‌یه‌نین كه ئێمه ئێرانی نین دواییش وه ك گه لی كورد به توندی مه حكومی بكه یین.

نووسینی: قادر ئه‌حمه‌دزاده  rebin22000@yahoo.com
 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.