|
ئه‌ردۆغان له به‌رده‌وامی قسه‌کانی ده‌ڵێت، نابێت به هيچ جۆرێک ريفراندۆم له شاری که‌رکوک ئه‌نجامبدرێت، ئه‌گه‌ريش کرا ئه‌وا وڵاته‌که‌ی وه‌ک ته‌ماشاکه‌ر ناوه‌ستێت. تۆ بڵێ که‌رکوک شارێکی تورکی بێت و ئێمه پێ نهزانيين، يان ئێستاش ئيمپراتۆريهتی عوسمانی ههرمابێت و ده‌توانێت به ئاره‌زووی خۆی بريار بۆ ميله‌تانی تر بدات وخاکی ئه‌موو ئه‌و داگير بکات. باشه ريفراندۆم له شارێکی کوردستانی وه‌ک که‌رکوک چی په‌يوه‌ندێکی به ئۆردغان و حکومه‌ته‌که‌ی هه‌يه. ئايا که‌رکوک شارێکی داگيرکراوی کوردستانی باکووره بۆئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان و حکومه‌ته‌که‌ی بتوانێت به ئاره‌زووی خۆيان برياري له‌وجۆره‌ی بۆ ده‌رکه‌ن يان هه‌موو مافی خه‌ڵکه‌که‌ی پێشێل بکه‌ن. تۆ بڵێ ئه‌ردۆغان وابزانێ ئێمه‌ی کوردی باشوور حکهموتێکی ناسيناليستی شۆڤينيزمی هاوچه‌شنی ئه‌وه‌ی کۆماری تورکيای هه‌شتا ساڵ رابردوومان هه‌بێت وبی ئاگابيين لێ. ئه‌و حکومه‌ته‌ی که هه‌موو خه‌ڵکانی ناو تورکيای به تورک له‌قه‌ڵه‌م ده‌داو هه‌رچی که‌سێک خۆی به ميله‌تێکی تر ناوببردايه ده‌خرايه زندان يان بێ سهرووشۆێن ده‌کرا. تۆ بڵێ ئێمه‌ی کوردی باشوور حکومه‌تێکی وامان دامه‌زراندبێت که رێگا له پێکهاته‌کانی وه‌کو تورکمان و کرستيانهکانی کوردستان بگريين که به‌زمانی زگماکی خۆشيان قسه بکه‌ن و هه‌مووش ده‌بێت ته‌نها به کوردی قسه به‌که‌ن و بخوێنن. تۆ بڵێ ئيمه‌ی کوردی باشوور هێزه سه‌ربازێکانی خۆمان ره‌وانه‌ی ئه‌و ناوچانه کردبێت که برا تورکمانه‌کانی تيا ده‌ژێت و له‌وێش هێزی پێشمه‌رگه‌مان به ئاره‌زووی خۆيان تورکمانه‌کان بێ سه‌رووشوێن بکه‌ن وه‌ک ئه‌وه‌ی که سوپای تورکيا له هه‌شتا ساڵی رابردووی ئه‌نجامیداوه له ناوچه کوردستانێکانی باکوور و ئێمه بیئاگابيين لێ. باشه ئه‌مانه هيچيان رووی نه‌داوه‌و له راستيهوه دوورن. ئايا بۆچی ئه‌روغان ئه‌وه‌نده ترسی لێکه‌وتوه‌و داوای پاراستنی تورکمانه‌کان ده‌کات له کوردستان. بۆچی ريفراندۆم نابێت بکرێت له که‌رکوک بۆ ئاسايکردنه‌وه‌ی ره‌وشه ئالؤز و سهيرهکهی که رژێمی گۆربه‌گۆری سه‌دام له ماوه‌ی سی وپێن ساڵی رابردوو ئه‌نجامی داوه له‌م شاره کوردستانيه. ئايا هه‌ر رژێمه‌که‌ی سه‌دام نه‌بوو که برا تورکمانه‌کانی ده‌چه‌وسانه‌وه‌و وه‌کو کورده‌کان ئاواره‌ی ئه‌م شار‌و ئه‌و شاری ده‌کردن و عه‌ره‌بی هاورده‌ی ده‌هێنايه جێان. ئايا ئه‌وه‌ی سه‌دام به‌سه‌ر تورکمانه‌کانی که‌رکوکی هێنا، که‌ی کورد ئه‌مه‌ی کردوه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆک وه‌زيرانی ئيسلامی تورکيا هه‌ره‌شه له کورد بکات و داوای ئه‌وه بکات که ريفراندۆم له که‌رکوک ئه‌نجام نه‌درێت. ئايا ئاسايکردنه‌وه‌ی ره‌وشی که‌رکوک و جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140 ده‌ستووری تازه‌ی عيراق له قازانجی برا تورکمانه‌کان نيه کاتێ داوای ئه‌وه ده‌کات هه‌موويان بگه‌رێنه‌وه سه‌ر جی شوێنی باپيرانيان و هه‌موو ئه‌و مافانه‌ی خۆيان وه‌ربگرن که رژێمی به‌عس لێانی زه‌وت کردبوو. باشه ئه‌گه‌ر ماده‌ی 140 و ريفراندۆم له قازانجی پێکهاته جياوازه‌کانی که‌رکوک بێت به برا تورکمانهکانيشهوه، بۆچی سه‌رۆک وه‌زيرانی تورکيا نيگهرانهو داژايهتی ده‌کات. ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت که کێشه‌ی که‌رکوک ده‌بێت له‌لايه‌ن هه‌موو پێکهاته‌کانی ئه‌م شاره‌وه چاره‌سه‌ر بکرێت، باشه ئه‌ی کورد چی ده‌ڵێت. ئايا کورديش هه‌ر ئه‌وه‌ی ناوێت کاتێ داوای بهشداروبوونی هه‌موو پێکهاته ره‌سه‌نه‌کانی ئه‌م شاره ده‌کات که به‌يه‌ک ده‌نگ و هه‌ڵوێست دوارۆژی ئه‌م شاره دياری بکه‌ن و ره‌وشه ئالۆزه‌که‌ی ئاسايکهنهوه. له‌وه ده‌چیت ئه‌ردۆغان باس له خه‌ڵکانێکی تر بکات، نه‌ک تورکمانه‌کان چونکه لێدوانه‌کانی له هه‌موو راستێکهوه دوورن و ئه‌وه‌ی ئه‌و باسی لێوه ده‌کات ته‌نانه‌ت له رۆمانه فانتهزێکانيش بوونی نيه. ئايا کورد داوای ئه‌وه‌ی نه‌کردوه که مافه زه‌وتکراوه‌کانی هه‌موو پێکهاته‌کانی که‌رکوک بگه‌رێته‌وه‌و خه‌ڵه‌که‌ی وه‌کو پێش رژمی به‌عس بێنه‌وه سه‌ر خاکی باک‌و باپيرانيان. باشه هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌ستووری عيراق ئه‌و راستيه‌ی نهسهڵماند که زۆرينه‌ی کوردی ئه‌م شاره‌و کهمهنهتهوايهتێکانی وه‌کو برا تورکمانه‌کان و کرستيانهکان هه‌موو ده‌نگيان بۆ ئه‌م ده‌ستووره داوه‌و له‌گه‌ڵ جێبه‌جیکردنی ماده‌ی 140 ده‌ستوور بوون. باشه بۆچی سه‌رۆک وه‌زيرانی ئه‌سلامی تورکيا داوای دواخستن و ئه‌نجام نه‌دانی ريفراندۆم ده‌کات له که‌رکوک، ئه‌گه‌ر ئه‌م پرۆسه‌يه له قازانجی تورکمانهکانيش بێت. دياره ئه‌م که‌سايه‌تيه مافی تورکمانه‌کانی به‌لاوه زۆر گرنگ نه‌بێت چونکه دژی به‌رژه‌وه‌ندی و سياسه‌ته ئهسلامێکهین. له‌وه ده‌چێت ئه‌ردۆغان داوای گه‌رانه‌وه‌ی هه‌مان سياسه‌ت بکات که رژێمی به‌عس له سی وپێنج ساڵی رابردووی جێبه‌جێ ده‌کرد دژ به برا تورکمانه‌کان. ئه‌و سياسه‌ته‌ی که زمان بڕين و بێ سه‌رووشوێن کردنی هه‌موو تورکمانێک بوو که داوای مه‌فه‌کانی خۆی بکردايه. من به‌ش به حالی خۆم لێدوانێکی سه‌دامی گۆربهگۆرم دێته‌وه بيير له هه‌شتاکان کاتێ باسی له‌وه‌کرد که تورکمان بوونی نيه له عيراق وئه‌وانه‌ی داوای ئه‌و مافانه ده‌که‌ن ده‌توانن برۆن بۆلای مامهکانيان له تورکياو له‌وانی داوا بکه‌ن. نه ئه‌ردۆغان، نه حکومه‌تی ئه‌وکاته‌ی تورکيا وه نه هيچ کام له هێزه سياسێکانی تورکيا هه‌ڵوێستی خۆيان به‌رامبه‌ر لێدوانه‌که‌ی سه‌دام ده‌رنه‌بڕی و که‌سيشيان باسيان له مافه‌کانی تورکمان نه‌کرد له کوردستانی باشوور، بۆچی ئێستا هه‌رهه‌موو بوونه‌ته خاوه‌ن ئه‌و برا تورکمانانه‌ی که به ئازادی له کوردستان ده‌ژێن. بێده‌نگی لێپرسراوانی تورکيا سه‌باره‌ت به لێدوانه‌که‌ی سه‌دام هۆيهکهی ئه‌و داهاته ئابووريه بوو که له‌رێگای بۆريه نهوتهکانهو ده‌چووه باخه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکيا. ئه‌گينا نه برا تورکمانه‌کان به‌لای ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکياوه گرنگ بوون نه مافه زهوتکراوهکانيان. ئه‌ردۆغان ئێستاش وا ئه‌زانێ که شه‌ری سارد ماوه، رۆژئاواش هه‌مان هه‌ڵوێستی سياسی هه‌يه به‌رامبه‌ر تورکياو ناوچه‌که. له‌وه ده‌چێت سه‌رۆک وه‌زيرانی تورکيا له‌خه‌و به ئاگانهبۆتهوهو نازانێ که‌وا تورکيا ئه‌و رۆڵه‌ی جارانی نه‌ماوه‌و هاوسهنگيه سياسیكانی جيهان و ناوچه‌که گوراوه. له‌وه ده‌چێت ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌ی لهبيير چوبێته‌وه که ئه‌مريکا هه‌مان هاوپه‌يمانی تورکيای کۆن نيه، ده‌سه‌ڵاتدارانی واشونتۆن وا به‌ئاسانی ئه‌وه‌یان لهبييرناچێتهوه کاتێ په‌رله‌مانی تورکيا رێگای به هێزه‌کانی ئه‌مريکا نه‌دا بۆ رووخانی رژێمی به‌عس. هه‌رچی ئه‌وروپاشه ئه‌و ئهوروپايهی جاران نيه که ترسی له دنيای کۆمه‌نيست هه‌بێت و هه‌زار و يه‌ک هاوکاری سياسی، ئابووری وه سه‌ربازی بخاته ژێرده‌ست حکومه‌تی تورکيا. له‌وانه‌يه ئه‌ردۆغان له‌وه بێئاگابێت که ئه‌مرۆ زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا ئه‌ندامی ێکێتی ئه‌وروپان و ئه‌م ێکێتيهش هه‌ڵویست و بنه‌مای ئه‌ندامبوونی تورکيا ده‌بستێته‌وه به چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له‌م وڵاته‌و رێزگرتن له سه‌ره‌وه‌ری وڵاتانی ناوچه‌که که کورد رۆڵێکی گه‌وره‌ی تيا ده‌بينێت. ئه‌مرۆ ێکێتی ئه‌وروپا فشارێکی زۆر ده‌خاته سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکيا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد، رۆژ نيه ره‌خنه‌ی توند له سوپا‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی نه‌گرێت سه‌باره‌ت به ره‌فتارو سياسه‌ته چهوتهکانيان دژ به کورد. باشه ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکيا نازانن ئه‌و هه‌ره‌شانه‌ی که دژ به کوردی باشوور ده‌يکه‌ن چی ئه‌نجامێکی به‌دواوه ده‌بێت له که‌ش و هه‌واێکی وه‌ک ئه‌مرۆی جيهان. ئايا زلهێزه‌کانی دنياو ێکێتی ئه‌وروپا بێده‌نگ ده‌وه‌ستن به‌رامبه‌ر هه‌ر هێرشیکی سه‌ربازی بۆ سه‌ر باشووری کوردستان يان هه‌موويان هه‌ڵوێستێکی توند وه‌رده‌گرن به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م وڵاته. ئايا تاکه زلهیزی جيهانی(ئه‌مريکا) که پرۆسه‌ێکی تازه‌ی بۆ عيرا ق وناوچه‌که دارشتوه بێدنگ ده‌وستێت به‌رامبه‌ر هێرشیکی تورکی که هه‌ره‌شه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و سياسه‌ته‌کانی درووست بکات. يان ئه‌م لێدوانانه‌ی ئه‌ردۆغان ته‌نها بۆ ترساندنی خه‌ڵکی کورد و ئارامکردنه‌وه‌ی رای گشتی تورکيا نيه به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و گۆرنکاريه سياسيانه‌ی له پاشهرۆژ ناوچه‌که ده‌گرێته‌وه. تۆ بڵێ ئه‌ردۆغان و ده‌سڵاتدارانی تورکيا ئه‌وه‌نده ساده بن که نه‌زانن جيهان گۆراوه‌و تورکيا ناتوانێت وه‌کو جاران هه‌ره‌شه له کورد و ناوچه‌که بکات. ئه‌م قسانه‌ی ئه‌ردۆغان ته‌نها بۆ بێده‌نگکردنی جه‌نه‌راڵه‌کانی وڵاته‌که‌ی نيه که ئێستاش خه‌و به ئيمپراتۆيهتی عوسمانی و رۆڵه لهدهستچۆکهيان ده‌بينن. باشه تورکياو ئه‌ردۆغان چيان پێده‌کرێت کاتێ هه‌ره‌شه له کورد ده‌که‌ن و باس له‌وه ده‌که‌ن که بێده‌نگ نامێنن به‌رامبه‌ر گه‌رانه‌وه‌ی که‌رکوک بۆ باوه‌شی کوردستان. ئايا هیرشێکی سه‌ربازی ده‌که‌نه سه‌ر کورد و که‌رکوک ده‌خه‌نه ژێر کۆنترۆڵی خۆيان. ئايا کورد ئه‌وه‌نده بێ ده‌سه‌ڵاته له رووی سه‌ربازی و سياسيه‌وه که بێده‌نگ بوه‌ستێت به‌رامبه‌ر کارێکی له‌و جۆره،. يان کورد ئه‌و خه‌وه‌ی ئۆردغان و جه‌نه‌راڵه‌کانی تورکيا ده‌کاته خه‌وێکی ناخۆش که قه‌ت له‌بيريان نه‌چێته‌وه. ئه‌گه‌ر تورکيا به‌و هه‌موو هێزه سه‌ربازيه‌ی نه‌توانێت به‌رنگاری چه‌ند سه‌د گريلاێکی پ.ک.ک ببێته‌وه، چۆن ده‌توانێت خۆی بدات له قه‌ره‌ی کوردی باشوور که خاوه‌ن هیزێکی سه‌ربازی و سیاسی گه‌وره‌يه له ناوچکه. ئايا هه‌موو ئه‌م هه‌ره‌شه‌و گورهشانهی ئه‌ردۆغان و جه‌نه‌راڵه‌کانی تورکيا ته‌نها له چوارچێوه‌ی شه‌رێکی ده‌روونی خۆی ناگرێته‌وه بۆ سه‌ردانواندنی کورد له هه‌موو به‌شه‌کان. سه‌رۆک وه‌زيرانی تورکياودهسهڵاتدارانی ئه‌م وڵاته ئه‌وه باش ده‌زانن که هه‌ڵوێستی سياسی ێکێتی ئه‌وروپا، ئه‌مريکاو جيهان چۆن ده‌بێت له هه‌ر هێرشێکی سه‌ربازی بۆ سه‌ر باشووری کوردستان. کوردستان نه قوبرسی باکووره که تورکيا بتوانێت وا به‌ئاسانی هێرشی بخاته سه‌ر، نه ئه‌مرۆش ساڵانی ههفتاکانه که دنيا بێده‌نگ بێت به‌رامبه‌ر هێرشێکی له‌و جۆره.. داگيرکردنی قوبرسی باکوور له‌لايه‌ن سوپای تورکياوه که پێش زياتر له سی ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجامدرا، تاکو ئمرۆ گه‌وره‌تريين کێشه‌ی له‌به‌رده‌م ئه‌ندامبوونی تورکيا درووسیت کردوه له ناو ێکێتی ئه‌وروپا، بۆيه ده‌سه‌ڵاتدارانی تورک و سه‌رۆک وه‌زيرانی ئيسلامی ئه‌م وڵاته ئه‌وه‌نده ساده‌و بێ ئه‌زموون نيين که هێرشیکی سه‌ربازی بکه‌نه سه‌ر کوردستانی باشوور. ئه‌مريکاش پاش ئه‌و هه‌موو قوربانيه گيانی و ئابووريهی له عيراق داوێتی قه‌ت رێگا به وڵاتێکی وه‌ک تورکيا نادات که پرۆسه‌و سياسه‌ته‌کانی له عيراق تێکبدات. ئه‌مرۆ کورد رۆڵێکی سه‌ره‌کی له پێشخستن وسه‌رکه‌وتنی ئه‌و پرۆسه ئهمريکهيه ده‌بينێت له عيراق. ئه‌گه‌ر ئۆردو‌غان باوه‌ری وابێت که ئه‌مريکا دووجاری کێشه‌ێکی گه‌وره بوه له عيراق زۆر هه‌ڵه ده‌کات، چونکه نه ئه‌مريکا وا به‌ئاسانی عيرا ق به‌جێده‌هێلێت وه نه رێگاش به تورکيا ده‌دات که هێرشێکی له‌و جۆره ئه‌نجام بدات بۆ زياتر ئاڵۆزکردنی ره‌وشی ناوجه‌که‌و عيراق. له‌وه‌ده‌چێت ئۆردو‌غان زياتر گۆرانکاريه سياسێکانی عيراق و ناوچه‌که نيگه‌رانی کردبێت، نه‌ک دهڵسووتانی به برا تورکمانه‌کانی کوردستان. تورکيا ئه‌وه باش ده‌زانێت که ئه‌مرۆ ئێران پاش ئه‌مريکاو ئيسرائيل گه‌وره‌تريين هێزه له ناوچکه، ئه‌م هێزه‌ی ئێران ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکيای زياتر نيگه‌ران کردوه. ئێران ئه‌مرۆ رۆڵێکی گرنگی له ره‌وشی سياسی عيراق ده‌بينێت له رێگای هاوپه‌يمانانی خۆی، ئه‌م رۆڵ و هێزه ئهتۆميهی ئێران رۆڵی تورکيا زۆر لاواز و که‌متر کردۆته‌وه لهناوچکه، بۆيه پێش ماوه‌ێک له‌مه‌وبه‌ر بانگهێشتی زۆربه‌ی هێزه سوونێکانی عيراقی کرد بۆ خۆنزيکردنهوه لێان و هه‌وڵی به‌رپاکردنی رۆڵیک ده‌کات له عيراق. سه‌رنه‌که‌وتنی تورکيا له رێگای سوونه‌کانه‌وه ناچاریکردوه په‌نا بۆ مه‌سله‌ی برا تورکمانه‌کان ببات که گوايه مافيان خوراوه‌و ده‌بێت به هانايانهوه بێت. ئه‌م ستراتيجيهی تورکيا کۆنه‌و له‌وه‌پێش هيچ ئه‌نجامێکی سه‌رکه‌وتووی نه‌بوه، بۆيه ده‌کرێت لێدوانه‌که‌ی ئه‌م دوايه‌ی ئه‌ردۆغان ته‌نها به ئه‌نفله‌وه‌نزای کوردی ناو ببه‌ين. دياره ئه‌نفله‌وه‌نزا جۆری زۆره‌وه هه‌ر ێکێکيان هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسی جۆراوجۆر بۆ مرۆڤه‌کان درووست ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ی تاکو ئێستا زانراوه که ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده له هه‌مووی ترسناکتر و کوشنده‌تره، به‌ڵام نه‌مانده‌زانی که ئهنفلهوهنزاێکی تڕيش هه‌يه به‌ناوی ئه‌نفله‌وه‌نزای کورد که له هه‌ر هه‌موويان ترسناکترهو ته‌نها تووشی مێشکی ده‌سڵاتدارانی تورکيا ده‌بێت و زۆريش بێ تاقه‌تی کردوون. ده‌بێت ئه‌ردوغان ئه‌وه بزانێت که ئه‌نفله‌وه‌نزا ده‌رمانی نيه، ته‌نها رێگاێک بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئازار‌و کاريگهرهکانی گوێنهدانهو بێ باکيه لێ، نه‌ک خۆ بێتاقه‌تکردن و ترس پهياکردن بهرمابهری، چونکه ئه‌و جۆره بيرکردنهوانه نه‌خۆشێکه ئاڵۆزتر ده‌کات و ئه‌و که‌سه‌ش له رووی دهرونيهوه ره‌وشێکی خراپتری ده‌بێت. نووسینی: وه‌هاب شاه محه‌ممه‌د/سويد Shah.wahab@gmail.com |
سه‌ره‌وه. | ده‌سپێک. |
|
© www.giareng.com |