Ö:: بۆ مه‌هاباد  ... !!

نووسینی: م . حه‌مید عه‌زیز

بۆ مه‌هاباد
زه‌مانێکه‌ زۆر دڵ پڕو نیگه‌رانی
په‌نجه‌کانت به‌یه‌که‌وه‌ سه‌ڵای کوردایه‌تی ناکه‌ن
شه‌وانێکه‌ په‌ست و ده‌ست له‌ملانی خه‌وزڕانی
چاوه‌کانت به‌یه‌که‌وه‌ نیگای جوانی و باوه‌ڕ ناکه‌ن
عه‌یامێکه‌ به‌ندو یه‌خسیری دووژمنی
کوڕانی باوو بۆرانی دوێنی .. ئه‌مڕۆ کوردایه‌تی ناکه‌ن
بابزانین ئه‌ی هه‌موو ژێر ده‌سته‌ی جیهان ‌
هه‌ر یه‌کبوونه‌ ڕزگاری یه‌ و به‌ری ڕه‌نجی به‌رخۆدان
دڵنیابه‌ ئه‌ی مه‌هاباد .. کوڕانی که‌ دووێنێ
دایانه‌ شه‌قه‌ی باڵی لێکترازان
سبه‌ی یه‌کن له‌به‌ر چاوانی تۆو باڵای به‌رزی نیشتمان
ده‌بن به‌ پشت و په‌نا بۆ نه‌ته‌وه‌و چقڵیش بۆ چاوی دووژمنان .

نووسینی: م . حه‌مید عه‌زیز

Hamid773@hotmail.com

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.