Ö:: بۆ نیشتمان

نووسینی: عارف‌عه‌زیزی

بۆ نیشتمان
هۆ نیشتمانی جه‌سته سوور
ئه‌ی خاکه زه‌وت کراوه‌که‌م!

هۆ هه‌وارگه‌ی شۆڕه‌سواران
ئه‌ی به‌هه‌شته نازداره‌که‌م،

له مێژه که دوژمنانت
شار و گوندت ده‌ڕووخێنن

به‌ندیخانه‌کان پڕ ده‌که‌ن!
شاخ و سرووشت ده‌سووتێنن

له مێژه‌وه به ئه‌نفال و
کیمیاباران و، به ئیعدام !

له به‌غداوه ده‌ست پێده‌که‌ن
تا، تاران و، ئه‌نقه‌ره و، شام!

سه‌دان ساڵه له باتی ئاو
خوێنی ئاڵی تۆ ده‌نۆشن

ئاسه‌وارت بن بڕده‌که‌ن
بۆ وێرانیت تێده‌کۆشن..

من دڵنیام سکاڵای تۆ
گوێ‌ی خواکانی که‌ڕ کردوه!

مافی مرۆڤ ده‌ر حه‌ق به تۆ
هه‌ست و ویژدانیان مردوه

ئه‌وانه‌ی تۆیان دابه‌ش کرد
ئێستا ده‌ڵێن په‌شیمانین!

ئێوه مافتان ڕه‌وایه
هه‌رچی ده‌که‌ن پشتیوانین.

قه‌سه‌م به تۆ، به‌ ئاڵای تۆ
به ده‌شت و گوند و شاری تۆ

به خاک و ئاو و شاخ و گوڵ
به سه‌رجه‌م به‌رد و، داری تۆ

بستێ خاکت ، قوومێ ئاوت
ناگۆڕمه‌وه به‌م دونیایه

تۆی ویژدانم ، تۆی بیناییم،
تۆی ژیانم، تۆی سه‌رمایه...!!!

نووسینی: عارف‌عه‌زیزی،سوئێد
17/01/2007
aref_azizi@hotmail.com

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.