Ö:: دێموکراسی به‌ شه‌رتی چه‌قو!!.

نووسینی: ئێقباڵی سه‌فه‌ری

دێموکراسی به‌ شه‌رتی چه‌قو!!.
له‌ مانگی ڕابردودا ژماره‌ێکی زۆر له‌ هاوڕیی و دوستانی نیزیکم هه‌م له‌ ڕێگای ته‌له‌فۆن و هه‌م له‌ ڕێگای مه‌یله‌وه‌ پێوه‌ندیان پێوه‌ کردوم. زۆربه‌ی ئه‌و پێوه‌ندیانه‌ تاکو کاتی چه‌قو ئاژن کرانی کاک ئارش زه‌مانی، له‌ سه‌رئاڵۆزیه‌کانی دووله‌ت بونی حیزبی دێموکرات بوو. به‌ڵام له‌م ڕۆژانه‌ی دوایدا ئه‌و باسه‌ تاڕاده‌ێک پێی له‌ که‌می ناوه‌، و مه‌ترسی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ بۆته‌ بابه‌تی ڕۆژ.

له‌م پێوه‌ندیه‌دا هاتمه‌ سه‌ر ئه‌و بڕواێه‌ ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ی خۆاره‌وه‌ بنوسم. هیوادارم ئه‌و شه‌ڕه‌ هه‌رگیز ڕوو نه‌داو ته‌می مه‌ترسیه‌کانیش بڕه‌وێێته‌وه‌. به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێ که‌ لایه‌نێک هه‌ر چه‌ند شه‌ڕخۆاز نه‌بێ و بیهه‌ۆێ له‌ ڕێگای دیالۆگه‌وه‌ ئاڵوزیه‌کان چاره‌سه‌ر بکا، دیسان هه‌ر په‌نجا له‌سه‌دی کیشه‌که‌ێه‌. واته‌ نه‌بونی ئیراده‌ی په‌نجا له‌سه‌ده‌که‌ی دیکه‌ له‌ گه‌ڵ چاره‌سه‌ری ئاڵۆزیه‌کان له‌ ڕێگای دیالۆگه‌وه‌، ده‌توانێ ئاکامی چاوه‌ڕۆان نه‌کراو و کاردانه‌وه‌ی قه‌ربونه‌کراوی لێ بکه‌وێته‌وه‌.

ده‌ستپێک:

ئه‌وسا دوور له‌ ئێستا، به‌ هه‌ڵکه‌وت یان بۆ کڕینی شت و مه‌ک ڕێگامان ده‌که‌وته‌ شار. وه‌ک زۆربه‌ی خۆینه‌رانیش بۆ خۆیان ده‌زانن، کاسبکاره‌کان و میوه‌فروشه‌کانی قه‌راخ شه‌قامه‌کانی ناو شار، گاڕێه‌کانیان به‌ میوه‌و سه‌وزی ده‌ڕازانده‌وه‌. به‌ پاڵیاندا که‌ تێپه‌ڕ ده‌بووی، هه‌ر که‌سه‌و له‌ په‌ناێکه‌وه‌ سه‌رنجی کڕیارانی بۆ لای خۆی ڕاده‌کیشا. له‌ نیو هه‌مو ئه‌وانه‌ شۆتی فرۆشه‌کان بازاڕێکی گه‌رمتریان هه‌بوو. ئه‌وان  هاواریان ده‌کرد: شوتی به‌ شه‌ر‌تی چه‌قۆ. ئه‌وه‌ به‌و ماناێه‌ بوو که‌ کڕیار ده‌یتوانی شوتیه‌که‌ به‌تاقی بکاته‌وه‌ و لێی بخۆا. ئه‌گه‌ر هه‌م سوور بواێا وهه‌میش شیرین، ئه‌و کات کڕیار ده‌با شوتیه‌که‌ی کڕیبا.  ئه‌م جوره‌ مامه‌ڵه‌ به‌ پێی ڕه‌زاێه‌تی فروشیار و کڕیار باو بوو. که‌ وابێ تا ئێره‌ ڕوونه‌ که‌ شوتی به‌ شه‌رتی چه‌قو ده‌فروشرێ. به‌ڵام ئایا قه‌ت  دێموکراسی به‌ نرخی چه‌قۆ دیتراوه‌؟.

به‌ چاو خشاندنێک به‌ سه‌ر ئه‌و ئاکاره‌ جوانانه‌ که‌ له‌م چه‌ند ڕۆژانه‌ی دوایدا به‌ ده‌ست قۆڵی یه‌کده‌ست خۆازی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕویان داوه‌، بومان ده‌رده‌که‌وێ که‌ یه‌کده‌ست خۆازان، هێشتا باوه‌ڕیان به‌ له‌ت بونی حیزب نه‌هێناوه‌. ئه‌وان له‌ نیو بیرۆکه‌ێکی خه‌ێاڵاویدا گیریان کردوه‌و ده‌ورو به‌ری خۆیان به‌ ئاسته‌م ده‌بینن. له‌ ته‌واوی وتار و چاو پێکه‌وتن و وتوێژه‌ ته‌له‌ڤیزیونه‌کان، له‌ گه‌وره‌یی، دڵ ئاواڵه‌یی، سۆپردێمۆکرات بوون، به‌رهه‌ق بونی خۆیان ده‌دۆێن!. زۆر سه‌یره‌ که‌سانێک که‌ ئه‌و شکسته‌ گه‌وره‌ێان‌ به‌ سه‌ر حیزبی دێموکراتدا هێناوه‌، به‌‌ سه‌ر که‌وتنی ده‌زانن و ئه‌م جاره‌ش وه‌ک هه‌موو جاره‌کانی تر ڕوسپی و سه‌ربه‌رز دێنه‌ ده‌رێ. تیئوری تاش و مێشکی به‌ڕێوه‌به‌ریان باوه‌ڕی وایه‌ که‌ یه‌کگرتنه‌وه‌ێک ڕوی نه‌داوه‌ تا جیا بونه‌وه‌یه‌کی لێ که‌وتبێته‌وه‌، ئه‌وان سه‌ره‌ڕای بڕیاری مێژووی کۆنگره‌ی 10 هه‌ر له‌ سه‌ره‌تادا دژی وه‌سه‌ریه‌ک که‌وتنه‌وه‌ی مالی حیزب بوونه‌ وهه‌وڵیان دا ناو و مێژوی که‌سایه‌تیه‌ سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌ندامه‌ تێکوشه‌ره‌کانی ئه‌و حیزبه‌ که‌ بنکه‌‌ی کۆمه‌ڵاێه‌تی خه‌باتی نه‌ته‌واێه‌تی کوردن، له‌ مێژوی ئه‌و حیزبه‌دا بشۆنه‌وه‌‌ و ده‌یان تاوانی ناڕه‌وا‌و دوور له‌ پرینسیپ بده‌نه‌‌ پاڵ کاراترین ئه‌ندامه‌کانی و بیانخه‌نه‌‌ په‌ڕاوێز و خۆێندنی باڵاش بۆ پێ گه‌یشتن له‌ جیلی نوێ قه‌ده‌غه‌ بکه‌ن، چ چاوڕۆانیکیان لێ ده‌کرێ، بێجگه‌ له‌ قبۆل نه‌کردن و چه‌واشه‌کردنی ڕاستیه‌کان. به‌ سه‌رنجدان به‌و ڕاده‌ربڕینانه‌ی که‌ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ له‌ شاشه‌ی ته‌له‌ڤیزیونی تیشکه‌وه ده‌ریان بڕیوه‌، گومان له‌وه‌دا ناهێڵێ که‌ به‌ گه‌ڵاڵه‌ی له‌ پێشدا داڕژاوی یه‌کده‌ست کردن و وه‌ده‌رنانی جیابیران، له‌ت بون به‌سه‌ر حیزبدا سه‌پاوه‌. که‌ وابێ پیویست ناکا پاکانه‌ بۆ ته‌سویه‌حیسابه‌کان بکه‌ن، چۆنکه‌ ئێوه‌ به‌ فه‌رمایشی کاک حه‌سه‌نی شه‌ره‌فی ،نه‌ک هه‌ر بۆ خۆتان ڕوو سوور دێنه‌ ده‌ر، به‌ڵکو ئازای له‌شی خه‌ڵکی دیکه‌ش سوور ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و چاویلکانه‌ی که‌ له‌ چاوتان کردون، ته‌نیا له‌ تاریکایه‌تیدا شتی پێ ده‌بینرێ.  

به‌ واتاێکی تر ئه‌گه‌ر باوه‌ڕمان به‌وه‌ بێ که‌ دێموکراسی یانێ به‌ یه‌که‌ه‌ حاواندنه‌وه‌ و مودیریه‌تی جیاوازییه‌کان له‌ ناو حزب و کۆمه‌ڵگادا، ئه‌وه‌ ده‌بوو هاوڕێانێک که‌ دروشمی نوێ کردنه‌وه‌ و جوانکردنه‌وه‌ی ڕێبه‌راێی حیزبتان له‌ کونگره‌ی سێزده‌دا هه‌ڵگرتبوو، مکانیزمی ئه‌و پێکه‌وه‌ ژییانه‌ێان دوزیباوه‌ و ئه‌و هه‌سته‌یان کردبا که‌ ڕێگای خه‌بات به‌ قۆناخێکدا تێ ده‌په‌ڕێ که‌ پێویستی به‌ یه‌کده‌ست کردن نه‌بوو و نییه‌، به‌ڵکودیالۆگ و پشودرێژی، ڕۆح و بیری به‌رزی نه‌ته‌وایه‌تی و یه‌کڕیزی چاره‌ی ده‌ردی کێشه‌کان بوو. بێگۆمان ئه‌گه‌ر ئه‌و ئیراده‌یه‌ لای ئێوه‌ بۆایه‌، له‌ت بونێک ڕوی نه‌ده‌دا. مادامێک ئێوه‌ نه‌تان ویست و نه‌تانتوانی ئه‌و مکانیزمه‌ بدوزنه‌وه‌، په‌نا مه‌به‌ن بۆ ئه‌و به‌ڵگه‌ کۆنانه‌ که‌ ڕۆژگاریان به‌سه‌ر چووه‌ و هیچ ئه‌زمۆنێکیشیان لێ وه‌رنه‌گیراوه‌.  ئێستا که‌ به‌ تێپه‌ڕبونی کات کرداره‌کان خۆیان له‌ شکڵ و شێوازی جیاوازدا ده‌رخستوه‌ و دیموکراسیش بوته‌ شه‌رتی چه‌قۆ، کاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ که‌ خه‌ڵکی کوردستان له‌وه‌ تێ بگه‌ن که‌ مه‌به‌ست له‌ جوان کردنه‌وه‌ی ڕابه‌راێه‌تی چی بووه‌. ئه‌گه‌ر بڕواتان هه‌بێ  که‌ ح. د. ک.ئێران ‌حیزبی هه‌مو چین وتۆێژه‌کانی کومه‌ڵی کوردستانه‌، له‌ چه‌پ و ڕاسته‌وه‌ بگره‌ تا ده‌گاته‌ گه‌نج ،ڕۆناکبیر ، قۆتابی، شێخ و مه‌لاو... هه‌روه‌ک له‌ پیره‌و وپروگرامیدا هاتووه‌، یه‌کده‌ست کردنیشی له‌ ژێر ناوی هه‌ر چه‌شنه‌ ناو و ململانێکدا، ڕێک پاچقۆل دان له‌ حیزب و گیان به‌ختکردوانی کاروانه‌ له‌ پسان نه‌هاتۆ‌که‌یه‌تی.‌ ململانێ ناڕه‌واو سه‌قه‌ت کردنی دێموکراسی به‌ ناوی زۆرینه‌وه‌، به‌و مانایه‌یه‌ که‌ خۆ له‌هه‌ورازێکه‌وه هه‌وا ده‌ی بۆ گرتنه‌وه‌ی تۆپێک که‌ ده‌بێ ئه‌و تۆپه‌ له‌ ده‌رکی ده‌روازه‌ی یاریگای فۆتبول بیگریته‌وه‌. که‌سێک، یان که‌سانێک ده‌بێ باس له‌ دێموکراسی بکه‌ن که‌ هیچ نه‌با ده‌بوو  وڵامی ئه‌و هه‌موو نامه‌، داواکاری، لێ پاڕانه‌وه ‌پڕمه‌ترسیانه‌ی به‌ده‌نه‌ی حیزب و ئه‌و هه‌مو خه‌مخۆرانی گه‌لی کورد و حیزبی دێموکراتیان داباوه‌ ، که‌ به‌ره‌وڕوی سکریتر کرابونه‌وه.‌  ئێستا که‌ کار له‌ کار ترازاوه‌، کاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌ دان به‌ ڕاستیه‌کاندا بنێن و نه‌هێڵن خۆینی پێشمه‌رگه‌ به‌ ده‌ستی هاوسه‌نگه‌ری خۆی بڕژێ.

هه‌ڵبه‌ت به‌ سه‌رنج دان به‌و یه‌کده‌ستییه‌ی که‌ پێکتان هێناوه‌وه‌، جێگای شک نییه‌ که‌ لانی که‌م توانایی ئه‌وه‌تان هه‌یه‌ که‌ نه‌هێڵن خۆینی پێشمه‌رگه‌ بڕژێ و ڕوداوی دڵته‌زێن ڕوو بدا.  ئه‌گه‌ر هاتوو واتان کرد که‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌هه‌یه‌، ئه‌و کات و به‌ر له‌ هه‌مو شتێک، ده‌بێ به‌ خۆتاندا بچنه‌وه‌ و چاویلکه‌کان له‌سه‌ر چاوتان هه‌ڵگرن و له‌ گه‌ڵ ڕاستیه‌کان وا به‌ره‌وڕوو ببنه‌وه‌ که‌ له په‌نا ده‌ستتان دایه‌. واته‌ چی دی خۆتان به‌وه‌ ڕازی مه‌که‌ن که‌ له‌ ڕاگه‌ێاندراوه‌ بێ ره‌نگ و بێ گیانه‌کان‌دا بڵاوتان کردنه‌ته‌وه‌، که‌ گوایا ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانی حیزب جیابونه‌ته‌وه‌. مه‌به‌ست له‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ به‌خۆتان ده‌ڵێن ‌دێموکرات که‌ گومانی له‌سه‌ره‌، بۆ جارێک و به‌ لێبوردنه‌وه‌ بڵێن که‌ حیزبی دێموکرات دوو له‌ت بووه ‌ودانی پێدا بێنن که‌ نه‌تانتوانیوه‌ یه‌کڕیزی حیزب بپارێزن. بێگۆمان ئێوه‌ به‌و هه‌ڵوێست گرتنه‌ نه‌ک هه‌ر هیچتان لێ که‌م نابێته‌وه‌، به‌ڵکو نیشانیش ده‌ده‌ن که‌ نه‌ک هه‌ر شه‌ڕخۆاز نین، بگره‌ ‌ڕێگاش بۆ هاوخه‌باتی به‌ دژی داگیرکه‌ران له‌ به‌ره‌ێکدا خۆش ده‌که‌ن، که‌ ئاواتی گه‌لی کورد ودوستان و ئازادیخۆازانی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌له‌که‌مانه‌.  ئه‌گه‌ر هاوتوو به‌وجوره‌ش به‌رده‌وام بن که‌ به‌ دوای دووله‌تبوندا درێژه‌تان داوه‌، به‌ دڵنیایه‌وه‌ ده‌ڵێم که‌ میژۆ به‌ جورێکی دیکه‌ له‌سه‌رتان ده‌نوسێ. بۆ خۆتان له‌ هه‌مو که‌س باشتر ده‌زانن که‌ خه‌باتی گه‌لی کورد له‌ پاوانی هیچ ده‌سته‌ و تاقم وحیزب و ڕێکخراوێکدا نییه‌و به‌ نه‌بونی ئێمه‌ و ئێوه ‌و هیدیکه‌ش، خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی کورد هه‌تا گه‌ێشتن به‌ لوتکه‌ی ڕزگاری گه‌ڵ و وڵات درێژه‌ی ده‌بێ. بێ شک له‌وه‌ش ئاگادارن که‌ دێموکراسی به‌ نرخی چه‌قۆ سه‌رده‌مێکه‌ خۆی تاقی کردۆ‌ته‌وه‌ و‌ ئه‌و که‌سانه‌ش ئه‌و وێنانه‌ی کاک ئارشی زه‌مانیان له‌سه‌ر توڕه‌کانی ئینترنیت دیتوه‌ و ڕۆنکردنه‌وه‌که‌ی کومیسیونی بێ پێوه‌ندی کومه‌ڵایه‌تی ئێوه‌شی خۆیند بێته‌وه‌، به‌و ئاکامه‌ گه‌ێشتوه‌ که‌ دێموکراسی به‌ شه‌رتی چه‌قۆ، سه‌ری له‌ گۆڕه‌پانی تیوری داتاشراوی یه‌کده‌ست خۆازانه‌وه‌ وه‌‌ ده‌رهێناوه‌. ‌

2007-01-30

نووسینی: ئێقباڵی سه‌فه‌ری

سوید    

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.