Ö:: ئێران له حه‌وتوی ڕابردودا

نووسینێ: قادر ئه‌حمه‌دزاده

ئێران له حه وتوی ڕابردودا
له حه‌وتوی ڕابردودا جارێكیتر بابه‌تی ناوه‌كی ئێران بۆوه به جێگا باسی هه‌واڵنێره‌كان،
ڕابرت گیت، وه‌زیری به‌رگری ئامریكا گوتی وڵاته‌كه‌ی پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به دانوستاندن له گه‌ڵ ئێران بكات، ده‌بێ وه‌ره‌قه‌ی سه‌ركه‌وتنی زیاتری له ده‌ست دابن.

گیتس، به ڕاگه یاندنی ئه وه ی كه ئه و توانا نیزامیانه ی كه ئێران باسیان لێ وه ده كات زێده ڕۆیی زۆری تێدایه ووتی ئامریكا تا كاتێك كه توانا ی خۆی به ته واوی پته و نه كردبێ نابێ له گه ڵ ئێران دانوستاندن ئه نجام بدات.

ئه مه له كاتێكدایه كه ئامریكا دوهه مین كه شتی فڕۆكه هه ڵگری خۆی ڕه وانه ی كه نداوی فارس كردوه و ڕایگه ندووه كه ده ی هه وێت بۆ ماوه یه كی دورودرێژ وه مێنێت.

وه‌زیری به‌رگری ئامریكا له باره ی ئه گه ری هێرشی سه ربازی بۆ سه‌ر ئێران گوتی پێم وانیه هیچ كه س خوازیاری شه‌ڕێكی‌تر له ناوچه دا  بێت به ڵام ئێران به به رنامه ناوه كیه كه ی خۆی،نیگه رانی زۆری هێناوه ته ئاراوه.

له لایه‌كی‌تره‌وه بان گی مو ، ئه مینداری گشتی نه ته وه یه كگرتوه كان له كاتی چاوپێكه وتن له گه ڵ جۆرج بوشی سه رۆك كۆماری ئامریكادا گوتی به رنامه ی ناوه كی ئێران بابه تێكی گرنگه و ئاشتی و ئاسایشی نه ك ته نها هی ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاست به ڵكو هی هه مو جیهانی خستۆته مه ترسیه وه.

ئه مینداری گشتی نه ته وه یه كگرتوه كان هه ر وه ها گوتی له ئه ستۆی ئه نجومه نی ئاسایشه كه بڕیاری هێرشی سه ربازی بۆ سه ر ئێران بدات.

محمد علی حسێنی ووته بێژی وه زاڕه تی ده ره وه ی ئێران گوتی قسه‌كانی ئه مینداری گشتی دژایه تیان هه‌یه  له گه‌ڵ بێ لایه ن بونی نه ته وه یه كگرتوه كان دا.

ئه مه له كاتێكدایه كه سه رۆك كۆماری ئێران له حه وتوی ڕابردودا،یاسای پابه ند بونی ده وڵه تی به چاو پێداخشاندنه وه ی هاوكاری له گه ڵ ئاژانسی نێو ده وڵه تی وزه ی ناوه كیدا بۆ كار پێكردن ڕاگه یاند.

به پێی ئه و یاسایه،ئه ركی سه ر شانی ده و ڵه ته كه بۆ وه ڵامدانه وه به بڕیاری ئه نجومه نی ئاسایشی نه ته وه یه كگرتوه كان،خێرایی بدا به به رنامه ناوه كیه كان و ده بێ چاویش بخشێنێته وه به سه ر هاوكاری له گه ڵ ئاژانسی نێو نه ته وه یی ووزه ی ناوه كی له سه ر بنه مای ئه و به رژه وه ندیانه ی كه ئه وان پێی ده ڵێن به رژه وه ندی خه ڵكی ئێران.

له لایه كی دیكه شه وه علی لاریجانی نه فه ری یه كه می دانوستاندنه ناوه كیه كانی ئێران سه فه ری عه ره بستانی سعودی كرد، هه واڵنێری رویترزله سه ر زاری یه كێك له كار به ده ستانی سعودی نوسی كه ئێران داوای له ڕێبه‌رانی سعودی كردوه په‌یامی نیه‌ت پاكی تاران له مه‌ڕ بڕیاری هاوكاری بگه یه نن به كار به ده ستانی واشنگتن.

به و حاڵه شه وه ووته بێژی وه زاره تی ده ره وه ی ئێران هه واڵی نێوه‌نجی كردنی عه ره بستانی به درۆ داناو ووتی ئه و هه واڵه دوره له ڕاستی. له هه‌مان كاتدا غولام حسن الهام، ووته بێژی ده و ڵه تی ئه‌حمه‌دی نژاد، ئاماده بونی ده وڵه ته كه ی بۆ دانیشتن له گه ڵ ئامریكا له سه ر بنه مای مه رجه كانی<<گونجاوو عادڵانه، ڕاگه یاند. ئه و گوتی ئێران بۆ گفتگۆ كردن له گه ڵ ئامریكا هیچ موشكیلێكی نیه.

ئێرانیه ده ستگیر كراوه كان له هه ولێر ڕۆژی 5 شه ممه حسن كازمی سه فیری ئێران له عێراق،گوتی وه زیری ده ره وه ی عێراق دڵنیایی داوه ته ئه و كه 5 ئێرانیه ده ستگیر كراوه كانی ‌هه ولێر كه كازمی به دیپڵۆمات ناوی بردن به م زوانه ئازاد ده كرێن.

به ڵام له لایه كی تریشه وه ئه ڕته شی ئامریكا ڕۆژی یه كشه ممه له به یانیه كدا ڕایگه یاند كه لێ كۆڵینه وه سه ره تاییه كان باس له وه ده كه ن كه5  نه فه ره ده ستگیر كراوه كان پردێك بوون بۆ گه یاندنی چه ك وته قه مه نی سپای پاسداران به ده ستی ئاژاوه چیه كانی عێراق.

له كاتێكدا كه ئامریكا ئێران تاوانبار ده كات به ئاژاوه نانه وه له عێراقدا، ئه حمه دی نژاد ده ستگیر كردنی 5 نه فه ره كانی  هه ولێری به هه ڵه یه ك دانا كه ئامریكا ئه نجامی داوه.

ووته بێژی وه زاره تی ده ره وه ی ئێرانیش هه روه ها ئه و كاره ی به هه ڵوێستێكی سه ره ڕۆیانه و به پێچه وانه ی

كنوانسیۆنه كانی نێو نه ته وه یی له لایه ن ئامریكاوه باس كرد.

ڕۆژنامه ی نیویورك تایمز له سه رزاری وه زیری ده ره وه ی ئامریكاوه نوسیویه تی ده ستگیر كردنی ئه و 5 نه فه رانه به ده ستوری ڕه سمی سه رۆك بوش بووه و به ڵگه ی پێویستیش له به ر ده ست دان كه ئه و بۆمبانه ی ڕۆژانه به هێزه كانی ئامریكادا ده ته قێندرێنه وه ساز كراوی ئێرانن.

سه فه ری ئه حمه دی نژاد بۆ ووڵا‌تانی ئامریكای لاتین

محمود ئه حمه دی نژاد حه وتوی ڕابردو سه فه ری كرد بۆ چه ند ووڵاتی ئامریكای لاتین كه دژی سیاسه تی ویلایه‌ته یه كگرتوه كانی ئامریكان. ئه‌حمه‌دی نژاد پێش ئه وه ی تاران به جێ بێڵێ گوتی:<<به هه ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماره تازه كان له و ووڵاتانه دا،ئاڵوگۆڕێكی گرینگ هاتۆته ئاراوه و ئێران ده یهه وێ په یوه ندی خۆی له گه ڵ ئه ووڵاتانه دا په ره پێ بدات.

ئه وه له كاتێكدایه كه هه واڵنێره ده ره كیه كان مه به ستی سه فه ری سه رۆك كۆمای ئێران یان بۆ ئه و ووڵا‌تانه ی كه دژی سیاسه ته كانی ئامریكان بۆ وه ده ست هێنان و ڕاكێشانی دۆست و هه ڤاڵی تازه یه.

له هه مان كاتدا یه كێك له نوێنه ره كانی مه جلیسی شورای ئیسلامی گوتی سه رۆك كۆمار دوای گه ڕانه وه ی له و سه فه ره، ده بێ هۆیه كانی هه ڵبژاردنی ئه و كاته بۆ سه فه رو نه بونی ئه و له ووڵاتدا له كاتی پێشكه ش كردنی به رنامه ی بودجه دا به مه جلیس ڕابگه یه نێت.

هه ر له حه وتوی ڕابردوشدا 150 پارله مانتاری پارله مانی ئێران نامه یه كی ڕه خنه ئامێزیان بۆ  ئه حمه دی نژاد نارد كه له وێدا به توندی ڕه خنه یان له به رنامه ئابوریه كانی ئه وو گرانی پشت ئه شكێن له ووڵاتدا گرت. شایانی باسه ناوی زۆرێك له لایه نگرانی پێشوی ئه‌حمه‌دی  نژاد له نێو ناوی ئه و كه سانه دابو كه نامه كه یان ئیمزا كردبو. 

له به رنامه ئابوریه كانی ئه و گرت شه پۆلی چواره‌می بانگهێشتنی قوتابیانی زانكۆكان شه‌پۆلی چواره‌می بانگ هێشت كردنی قوتابیان بۆ كۆمیته كانی تایبه ت ده ستی پێ كردوه. شه‌ش كه‌س له قوتابیانی زانكۆی تاران  به‌م  نزیكانه و له كاتی تاقیكردنه وه كانی كۆتایی تێرم دا بانگ هێشتی كۆمیته كانی ئه و زانكۆیانه كراون.

هاوكات قوتابیانی زانكۆكانی سه‌رانسه‌ری ئێران له مه‌ڕ بێ به‌ش كردنی به‌شێك له قوتابیان له خوێندن، تۆمارێكیان ئاماده كردوه و سه رقاڵی كۆ كردنه وه ی ئیمزان. 

ئه و كه سانه ی ئه و تۆماره ئیمزا ده كه ن داوا له سه رۆك كۆمار،وه زیری زانسته كان و به ر پرسی هه یئه تی گزینش ده كه ن ئیجازه بدرێت ئه و قوتابیانه جارێكی تر بگه ڕێنه وه زانكۆ و په ره به خوێندنه كانیان بده ن.

نووسینێ قادر ئه حمه دزاده.

   rebin22000@yahoo.com

سه ر چاوه:

BBC

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.