Ö:: ڕاپورتی به‌ڕێوه‌چونی 2ی ڕێبه‌ندان 61 مین ساڵ ڕۆژی دامه‌زرانی كۆماری كوردستان

حیزبی دێموكراتی كوردستان له ڕۆژئاوای كانادا

ڕاپورتی به‌ڕێوه‌چونی 2ی ڕێبه‌ندان 61 مین ساڵ ڕۆژی دامه‌زرانی كۆماری كوردستان له لایه‌ن كومیته‌ی ڤانكۆڤێری حیزبی دێموكراتی كوردستان له ڕۆژئاوای كانادا
سه‌ر له ئێواره‌ه‌ی ڕۆژه‌ی 19ی ژانویه‌ی 2007ی زایینی مه‌ڕاسمكی شكۆدار بۆ به‌رز و پێرۆز ڕاگرتنی 2ی ڕێبه‌ندان 61 مین ساڵ ڕۆژی دامه‌زرانی كۆماری كوردستان، له‌ لایه‌ن كومیته‌ی ڤانكۆڤێری حیزبی دیموكراتی كوردستان له وڵاتی كانادا به‌ڕیه‌وه چو.

سه‌ره‌تای مه‌ڕاسمه‌كه به‌خویندنه‌وه‌ی سرودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ڕه‌قیب ده‌ست پێ كرا دواتر ده‌قیقه‌یه‌ك بێ ده‌نگی بۆ رێزگرتن له شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری كوردستان ڕاگیرا. دواتر به‌یاننامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێموكراتی كوردستان به بۆنه‌ی 2ی ڕێبه‌ندان له لایه‌ن هاورێ ئه‌نوه‌ر كه‌ریمی به‌رپرسی كومیته‌ی ڤانكۆڤێری حیزبی دێموكراتی كوردستان خوێندرایه‌وه و به دوای ئه‌ودا په‌یامی پیرۆزبایی و به‌خێرهاتن به‌ زمانی ئینگلیسی له لایه‌ن هاورێ
خه‌لیل ئه‌شكانی به‌رپرسی په‌یوه‌نده‌یه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كومیته‌ی حیزب پێشكه‌ش كرا. پاشان په‌یامی پیرۆزبایی حیزب و ڕێكخراوه‌ كوردستانیه‌كان كه‌ بریتی بون له‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، پارتی دێموكراتی كوردستان و سازمانی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران كۆمه‌ڵه خوێندرایه‌وه.

دواتر مه‌ڕاسمه‌كه به ده‌نگی هونه‌رمه‌ندی ده‌نگ خۆش كاك مونیر ئارین پتر ڕازێندرایه‌وه و تا ده‌هات كۆڕی شادی و خۆشی به‌شداربوان گه‌رمتر ده‌بو. پێویسته بگوتریه له لایه‌ن به‌ڕیه‌وه‌به‌رانی به‌رنامه هاوڕێ كه‌ماڵ قازی و خوشكه مێهرانه‌‌وه وێڕای به خێرهێنانی گه‌رمی به‌شداربوان چه‌ند پارچه هۆنراوه‌ی سه‌رنج ڕاكێش پێشكه‌ش كرا. پێویسته بگوترێ له‌و مه‌ڕاسمه‌دا نزیكه‌ی 200 كه‌س له كوردستانیانی دانیشتوی ڤانكۆڤێر و ده‌وروبه‌ری و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو میوانی كانادایی به‌شداربون و به‌شێكی ئه‌و مه‌ڕاسمه له لایه‌ن كورد تی‌وی ڤانكۆڤێره‌وه فیلمی لێ هه‌ڵگیرا. به‌رنامه‌كه له نیو شادی و خۆشی به‌شداربوان كات ژمێر 1ی نیوه شه‌و كۆتایی پێ هات.

كومیته‌ی ڤانكۆڤێری حیزبی دێموكراتی كوردستان 21 ژانویه‌ی2007ی زایینی.











 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.