Ö:: به‌شداری چالاکانه‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان- ئێران کۆمیته‌ی سویس له‌ خۆپیشاندانی...

کۆمیته‌ی سویسی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان- ئێران 

به‌شداری چالاکانه‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان- ئێران کۆمیته‌ی سویس له‌ خۆپیشاندانی کوردستانیان له‌ سویس، به‌ مه‌به‌ستی ئیدانه‌ کردنی ‌به‌ندکردنی سکرتێری پارتی  یه‌کیه‌تی دێموکڕاتی کورد له سوریه‌ له‌ لایان ڕێژیمی به‌عسی  سوریه‌وه‌.
هه‌ر وه‌ک ئاگادارن، ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وه‌به‌ر شێخ عه‌لی سکرتێری گشتی پارتی  یه‌کیه‌تی دێموکڕاتی کورد له‌ سوریه، ‌له‌ لایان ڕێژیمه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌که‌ی سوریه‌وه‌ ده‌ستگیر کرا، له ‌درێژه‌ی جمووجۆڵه‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی کوردستانیان به‌ گشتی بۆ مه‌حکووم کردنی ئه‌و کرده‌وه‌ و فشار خستنه‌ سه‌ر ده‌وڵه‌تی سوریه‌ بۆ ئازادکردنی ناوبراو، ڕۆژی 2007.01.17 کوردستانیان خۆپیشاندانێکیان به‌ به‌شداری زۆربه‌ی حیزب و ڕێکخراوه‌ کوردستانی و که‌سایه‌تیه‌ سیاسی و ناسراوه‌کانی کورد له‌ شاری بێڕن پایته‌ختی سویس وه‌ڕێخست، خۆپیشاندانه‌که‌  کاتژمێر 2 ی دواوی نیوه‌ڕۆ به‌ کاتی سویس به‌رێوه‌ چوو که‌ تێدا به‌شداربوان چه‌ندین درووشم و ڕاگیاندراوه‌یان بۆ مه‌حکوم کردنی ده‌ست به‌ سه‌ر کردنی شێخ عه‌لی و داوای ئازادکردنی ناوبراو به‌رز کرده‌وه‌.

شایانی باسه‌ حیزبی دیموکڕاتی کوردستان له‌ سه‌ر بانگهێشتنی پارتی یه‌کیه‌تی دێموکڕاتی کورد له‌ سوریه ‌(ڕێکخه‌ری خۆپیشاندان) به‌ هه‌یئه‌تێکه‌وه‌ به‌شداری له‌و خۆپیشاندانه‌ دا کرد، که‌ له‌لایان ئه‌ندامی چالاکی حیزبه‌وه‌، به‌ڕێز مامۆستا عه‌زیزی ئه‌حمه‌دی چه‌ند ووته‌یه‌ک پێشكێش کران که‌ تێدا وێڕای تیشک خستنه‌ سه‌ر خه‌باتی ڕه‌وای گه‌لی کورد له‌ چوارپارچه‌ی کوردستان و دڵڕه‌قی داگیرکه‌رانی کوردستان بۆ سه‌رکوتکردنی خه‌باتی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان، به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌کی نامرۆڤانه‌، ده‌ستگیرکردنی سکرتێری پارتی دێموکڕاتی یه‌کیه‌تی کورد له‌ سوریه‌ی ئیدانه‌‌ کرد و به‌ یه‌کێک له‌  پیلانه‌ گڵاوه‌کانی دوژمنانی ئازادی نه‌ته‌وه‌کامانی وه‌سفکرد، هه‌روه‌ها دوژمنانی دڵنیا کرده‌وه‌ که‌ ئه‌و جۆره‌ کرده‌وانه‌ ناتوانن وره‌ی به‌رزی ئازادی خوازانی نه‌ته‌وه‌که‌مان کزکه‌ن، هه‌روه‌ها پشتیوانی  حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی له‌ خه‌باتی ئازادی خوازانه‌ی گه‌لی کورد له‌ هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان دووپات کرده‌وه‌ و هه‌وڵدان بۆ ئازادکردنی به‌ڕێز شێخ عه‌لی به‌ ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌ی زانی. خۆپیشاندانی ئاماژه‌ پێکراو دوای دووی کاتژمێر کۆتای پێهات.

 سه‌رکه‌وێت خه‌باتی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان به‌سه‌ر دوژمنانی ئاشتی و ئازادیدا .

کۆمیته‌ی سویسی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان- ئێران 

2007.0118 سویس



 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.