Ö:: ئه‌و که‌وماره بێ ئیجازه به ئیجازه

نووسینی: نزار کوێستانی

ئه‌و که‌وماره بێ ئیجازه به ئیجازه
په پله‌ی پێوه دانی خواردوه

له ژێر لانه‌ی ئه‌و شابازه
ئه‌و سه‌ربازه!
ده‌ستوری شه‌ری ژه‌هراوی پێداوه
ئه‌و سه‌ر.. که‌و بازه!
●●●
هه‌ر که‌سێ تیغی تۆڵه‌ی سه‌ر بڕینی کورد
تیژ کاته‌وه
به تیرو تێرۆر و ته‌قین دڵی پیسی خوی و
فاشیستانی داگیرکه‌ری کوردستانی بێ که‌س
هه‌میسان شاد ده‌کاته‌وه
"خه‌نجه‌ر له به‌ر پشتوێن نان سه‌مبولێکی دواکه‌وتوانه"
درۆیه گه‌ر خۆی لێ گێل که‌ین
چونکو قاسملوی شه‌هیدمان فه‌رمویانه ! .
●●●
هاورییانی دێمۆکراتم !
زۆر کوێره کانی بۆ گه‌نیو
بۆ لووشینی ئه‌و کانیه له که‌مینتانه
زۆر سیخور به ته‌مای په‌رینه‌وه له هه‌ر دو جۆگه‌ی سه‌ر چاوه‌تانه !
که‌چی په‌ڵه په‌ڵه‌ی گه‌نمی تینو بۆ گۆڵ
تامه‌زرۆی چیژی نۆشینی تاقه جۆگه‌له‌که‌تانه
●●●
هه‌ر که‌س خوێنی چرایه‌ک بڕژێنیته‌وه
هه‌ر که‌س ئاگری خه‌رمانی خه‌باتمان بکا خۆش و نه‌ی کوژێنێته‌وه
وه‌ک ئه‌و که‌سه‌ی خوێنی "دیاری" شه‌هید‌مان
گرتی و سه‌ره‌نجام په‌شیمان ده‌بێته‌وه .
نزار کوێستانی

nzari_kwestan@yahoo.com

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.