Ö:: كۆچی‌ دوایی‌ ئه‌ندامی‌ له‌مێژینه‌ی‌ حیزب كاك محه‌ممه‌د كه‌ریمی )قاقه‌(

سه‌رچاوه‌: کوردستان‌وکورد

هوله‌ند:
كۆچی‌ دوایی‌ ئه‌ندامی‌ له‌مێژینه‌ی‌ حیزب كاك محه‌ممه‌د كه‌ریمی )قاقه‌(
رۆژی‌ سێ‌شه‌ممه‌، 3ی‌ رێبه‌ندانی‌1385 ی‌ هه‌تاوی‌ (23/1/2007) كاك محه‌ممه‌د كه‌ریمی‌ ئه‌ندامی‌ له‌مێژینه‌ی‌ حیزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستان پاش87 ساڵ‌ ته‌مه‌نی‌ پڕ له‌ خه‌بات‌و تێكۆشان دڵی‌ له‌ لێدان كه‌وت‌و ماڵاوایی‌ له‌ كۆڕی‌ یاران ‌و خۆشه‌ویستانی‌ كرد.

كاك محه‌ممه‌د كه‌ریمی‌ ناسراو به‌ قاقه‌ ساڵی‌ 1323 چووه‌ ریزی‌ ئه‌ندامانی‌ كۆمه‌ڵی‌ (ژ ـ ك)‌ و له‌ سه‌رده‌می‌ كۆماری‌دا له‌گه‌ڵ‌ چه‌ند ئه‌ندامێكی‌ دیكه‌ی‌ حیزب به‌رپرسایه‌تیی‌ كومیته‌ی‌ حیزبیان له‌ شاری‌ بانه‌ وه‌ئه‌ستۆ گرت.

له‌ دوای‌ رووخانی‌ كۆماری‌ كوردستانیش وازی‌ له‌ تێكۆشانی‌ سیاسی‌ نه‌هێنا‌و له‌ ساڵی‌ 1327ی‌ هه‌تاوی‌دا ته‌شكیلاتی‌ حیزب له‌ شاری‌ بانه‌یان زیندوو كرده‌وه‌.

دوای‌ رووخانی‌ حكوومه‌تی‌ موسه‌ددیق له‌ ساڵی‌ 1332 له‌ مامۆستایه‌تیی‌ قوتابخانه‌ ده‌ركرا. "قاقه‌" ساڵی‌ 1332 وێڕای‌ چه‌ند هاوڕێیه‌كی‌ له‌ ئه‌نجامی‌ ئاشكرا بوونی‌ ته‌شكیلاتی‌ حیزب له‌ شاری‌ بانه‌ گیرا‌و، خرایه‌ به‌ندیخانه‌وه‌. كاك محه‌ممه‌د پاش دوو ساڵ‌‌و نیو خۆڕاگری‌ له‌ زیندانه‌كانی‌ قزڵ‌ قه‌لعه‌‌و قه‌سر له‌ زیندان ئازاد كرا. دوای‌ شۆرشی‌ گه‌لانی‌ ئێران تێكۆشانی‌ سیاسیی‌ له‌ ریزه‌كانی‌ حیزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستان درێژه‌ پێدا‌و وه‌ك ئه‌ندامێكی‌ هه‌ڵسووڕی‌ كومیته‌ی‌ شارستانی‌ بانه‌ له‌ خه‌بات دژی‌ رێژیمی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ به‌رده‌وام بوو.

كاك محه‌ممه‌د ساڵی‌ 1996 به‌ هۆی‌ پیری‌‌و په‌ككه‌وته‌یی‌ چووه‌ وڵاتی‌ هوله‌ند‌و پاش 7 ساڵان ژیانی‌ تاراوگه‌ له‌ رێكه‌وتی‌ 23/1/2007 دڵی‌ گه‌وره‌ی‌ له‌ لێدان كه‌وت. كاك محه‌ممه‌د باوكی‌ شه‌هید عوسمان كه‌ریمی‌یه‌ كه‌  ساڵی‌ 1358 له‌ شه‌ڕی‌ داسه‌پاوی‌ نه‌غه‌ده‌ شه‌هید بوو. كاك محه‌ممه‌د برای‌ تێكۆشه‌ری‌ ناسراوی‌ حیزبی‌ دیموكرات‌و گه‌لی‌ كورد كاك هاشمی‌ كه‌ریمی‌‌و باوكی‌ هاوڕێی‌ به‌ڕێز كه‌ماڵ‌ كه‌ریمی‌ ئه‌ندامی‌ ده‌فته‌ری‌ سیاسیی‌ حیزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستانه‌.

كوردستان‌و كورد" به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ به‌ڕێزی‌ كه‌ریمی‌یه‌كان‌و خه‌ڵكی‌ ناوچه‌ی‌ بانه‌‌و دۆستان‌و ناسیاوانی‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی‌ ده‌كا‌و خۆی‌ به‌ هاوبه‌شی‌ خه‌میان ده‌زانێ‌.

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.