Ö:: سه‌باره‌ت به ده‌ست به سه‌رداگرتنی به ناو كۆنسۆلگه‌ری رژیمی ئاخووندی له هه‌ولێر

نووسینی: شاخه‌وان عه‌زیزی

راگه‌یه‌نه‌ره گشتیه‌كانی  ناوخۆیی كوردستان و هه‌روه‌ها ده‌ره‌وه‌ش بڵاویان كرده‌وه، كه له به‌ره به‌یانی رۆژی پێنج شه‌ممه هێزه‌كانی ئه‌مریكایی نیشته‌جێ له كوردستانی ئێراق، به شێوه‌یه‌كی كوت‌و‌پر هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر كۆنسۆلگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌ولێر، هه‌روه‌ها بڵاو كرایه‌وه كه له سه‌ره‌تا دا، چه‌ندین هه‌لی‌كۆپته‌ر چوونه‌ته سه‌ر ناوه‌نده‌كه و هێزیان دابه‌زاندۆته سه‌ر بینایه‌كه و له پێشدا پاسه‌وانه‌كانیان چه‌ك كردوه و دوایه كارمه‌ندانی ئێرانی  ناو باره گاكه‌یان، قۆڵبه‌ست كردوه و كۆمه‌ڵێكی زۆر سه‌نه‌د و مه‌دارك و به‌ڵگه‌نامه و ده‌زگای كامپیۆتێریان له گه‌ل خۆیان بردوه.

هه‌روه‌ك هه‌موولایه‌كمان ئاگادارین، رژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا و به دوای دامه‌زراندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به شێوه‌ی جۆراوجۆر و به سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی ژیرانه و ئاگایانه خۆی، هه‌وڵی داوه نفووز و كارتێكه‌ری خۆی، له نێو خاكی كوردستانی ئێراق، و به تایبه‌تی له نێو حیزب و رێكخراوه سیاسیه‌كان دا په‌ره پێبدا. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و بردنه پێشی سیاسه‌ته چه‌وت و گڵاوه‌كانی، به ناوی رێكخراوو بنكه و بنیاتی خێرخوازی، و یان ئاوه‌دانی و بنیات نانی كارگه و شیركه‌تی به‌رهه‌م هێنان، هه‌وڵی داوه كه هه‌ده‌ف و ئامانجه‌كانی خۆی، پیاده بكات و هه‌روه‌ك بۆمان ده‌ركه‌وتووه و له نزیكه‌وه شاهید بوویین، هه‌ده‌ف و ئامانجی رژیمی ئیسلامی ئێران، له مه‌رحه‌له‌ی یه‌كه‌م، له هێز و  رێكخراوه  سیاسیه‌كانی  ئۆپۆزیسیۆنی كوردی ئێرانی و هه‌روه‌ها كورده  ئاواره‌كانی كوردستانی ئێران بووه كه له كوردستانی ئێراق دا  نیشته جێن. به پێی كۆمه‌ڵێك  سه‌نه‌د و مه‌داركی جۆراوجۆر كه له ماوه‌ی ساڵانی رابردوو دا وه ده‌ستی هێزه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی كوردی  ئێرانی  كه‌وتوون  هه‌مووی  ئه‌و راستی‌یه ده‌ر ده‌خه‌ن كه هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی له دژی  ئه‌وان به‌رێوه براون  به جۆرێك  سه‌ره  هه‌وداكه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر ئه‌و ناوه‌نده ئیتتلاعاتیانه‌ی  كه به ناوی  جۆراوجۆره‌وه له  كوردستانی ئێراق  چالاكن و سه‌ر به رژیمی ئاخووندین. ئه‌و گرووپ و تاقمانه  توانیویانه له ماوه‌ی  چالاك بوونی خۆیان دا و له دوای راپه‌رینه‌وه زیاتر  له 300 كه‌س له ئۆپۆزیسیۆنی  كوردستانی ئێران  تیرۆر بكه‌ن. له لایه‌كی  دیكه‌وه یه‌كێكی دیكه  له مه‌به‌سته‌كانی رژیمی ئیسلامی له نفوزی له نێوخۆی كوردستانی ئێراق، له  ژێر كۆنترۆڵ  و چاوه‌دێری  گرتنی حیزب و رێكخراوه  سیاسیه‌كانی كوردستانی  ئێراق و له سه رووی هه‌موویانه‌وه حكوومه‌تی  هه‌رێمی كوردستانه. بۆ ئه‌وان زۆر گرینگه كه ئاگاداری سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته نهێنیه‌كانی رێكخراوه كوردیه‌كان  حكوومه‌تی كوردستان  بن و به ته‌واوی كار و چالاكی و هه‌ڵس‌و كه‌وتی رۆژانه‌یان و سیاسه‌ت و ئامانجه درێژ ‌خایه‌نه‌كانیان  به شێوه‌ی نهێنی  بخه‌نه  ژێر  چاوه‌دێری و  ورد بینی‌یه‌وه .رێكخراوه‌كانی كوردستانی  ئێراق و خوودی حكوومه‌تی  هه‌رێمی  كوردستانیش  ئه‌م راستی‌یه  ده‌زانن و به ته‌واوی  هه‌ستی  پێ ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئه‌وان هه‌میشه قازانج  و به‌رژه‌وه‌ندی كاتی خۆیان، له  سه‌رووی  قازانج  به‌رژه‌وه‌ندی درێژخایه ‌ن و نه‌ته‌وه‌یی داناوه. بۆیه  هه‌میشه چاوپۆشیان كردوه  له ڕمبازێنی  ئه‌فرادی   سه‌ر  به ناوه‌نده  ئیتتلاعاتیه‌كانی  رژیمی  ئێران  ده‌ستیان  ئاواڵه هێشتوونه‌ته‌وه  له  هه‌ر كارێكی  كه بیان  هه‌وێ  له دژی  هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك  به‌رێوه‌ی  ببه‌ن. ڕه‌نگه  چه‌ندین جاریش ئه‌و كه‌سانه‌یان  به سه‌نه‌د  وبه‌ڵگه‌وه ده‌ست  به سه‌ر كردبێ، و  هیچ شك و گوومانێكیان  بۆ  نه ‌مابێته‌وه  له  كاری  ئاژاوه  گێرانه و تێك ده‌رانه‌ی ئه‌وان، به‌ڵام سه‌ره‌نجام  دوای  ماوهیه‌كی  كورت به  ساغی  و سڵامه‌تی ره‌وانه‌ی ئێران كراونه‌ته‌وه .یان جاری وابوه كه ئه‌و كه‌سانه له لایه‌ن هێزه‌كانی كوردستانی ئێرانه‌وه له كاتی  كاری تیرۆریستی دا گیراون، كه‌چی لایه‌نه ده‌سه‌ڵات داره‌كانی كوردستانی ئێراق  فشاریان خستۆته  سه‌ر رێكخراوه‌كانی  كوردستانی  ئێران بۆ  ئازاد  كردنیان .ئه‌م رووداوه‌ی كه له هه‌ولێر رووی داوه، بێ شك  هێزه‌كانی  ئه‌مریكایی  پێش وه‌خت  ئاگاداری  هه‌ڵس‌و ‌كه‌وتی  ئه‌و به ناو  كارمه‌ندانهی كۆنسۆلگه‌ری  بوون، و له  ژێر  چاوه‌دێریان  گرتوون و كاتێك  به  ته‌واوی  بۆیان ده‌ر‌كه‌وتووه  كه كاری  ئه‌و تاقمه  جیا  له  كاری  خه‌راپكاری و تێكده‌رانه  نی‌یه، ده‌ست  به‌كار  بوون و  په‌لاماری  ئهو شوێنه یان  داوه. له  ماوه ‌ی  چه‌ند ساڵی  رابردوو دا  ده‌ركه‌وتووه كه سیاسه‌ته‌كانی  ئه‌مریكا و  لایه‌نه كوردیه كانی كوردستانی ئێراق  له  ناوچه دا،  به  یه‌ك ئاقار  دا ده رۆن و  له  به رژه وه ندی هه ردوو  لایان  دا بووه، به پێچه‌وانه‌شه‌وه سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی و ده‌ست  تێوه‌ردانه بێ جێ‌كانی له ناو خۆی كوردستان دا، گه‌وره‌ترین زه‌ربه‌ی له ئیعتبار و  پرستیژی  حیزب و رێكخراوه‌كان و له سه‌روویانه‌وه حكوومه‌تی  هه‌رێم داوه. بۆیه  كاربه‌ده‌ستانی كوردستان ده‌بێ له مه‌و دوا زۆر به وریایی‌یه‌وه هه‌ڵس و كه‌وت  بكه‌ن و چیدی  مه‌یدان  به  جموجۆڵ و هاتووچۆی ئه‌فرادی  ئیتتلاعاتی  و مۆره ‌ی  جاسووسی رژیمی  ئێران  نه‌ده‌ن. ئه‌وان ده‌بێ  چاو  له قازانج  و  به‌رژه‌وه‌ندی كورتخایه‌نیان بپۆشن. نابێ  له  پێناو  وه‌رگرتنی چه‌ند به‌رمیل نه‌وت، یان كردنه‌وه‌ی چه‌ند پێشانگایه‌كی كه‌لوپه‌لی بێ  كه‌ڵكی  ئێرانی، مه ‌یدان  بۆ  خه‌راپكارانی  رژیمی  ئاخووندی  بكه‌نه‌وه، له لایه‌ك هه‌م به‌رژه‌وه‌ندی  گشتی نه‌ته‌وه‌یی بن پێ بكه‌ن، له لایه‌كی دیكه‌ش دڵی  ئه‌مریكا و هاوپه یمانانی له خۆیان بێشێنن،كه له ماوه‌ی  ساڵانی رابردوودا، خێر و بێریان  زیاتر له وان دیوه  نه‌ك له كۆماری ئیسلامی.

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.