Ö:: سه‌ردانی‌ هه‌یئه‌تێكی‌ كۆمیته‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ریی‌ یه‌كیه‌تیی‌ لاوان له‌ هه‌ولێر

یه‌كیه‌تیی‌ لاوانی‌ دێمۆكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران

سه‌ردانی‌ هه‌یئه‌تێكی‌ كۆمیته‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ریی‌ یه‌كیه‌تیی‌ لاوان له‌ هه‌ولێر
سه‌رله‌به‌یانی‌ رۆژی‌ 3شه‌ممه‌ رێكه‌وتی‌ 30ی‌ ژانویه‌ی‌ 2007 ، هه‌یئه‌تێكی‌ یه‌كیه‌تیی‌ لاوانی‌ دێمۆكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران پێكهاتوو له‌ هاوڕێیان ره‌حمان سه‌لیمی‌ سكرتێر، مه‌نسوور سه‌ممار جێگر سكرتێر، ئاگری‌ باڵه‌كی‌ ئه‌ندامی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌، سۆران محه‌ممه‌دزاده‌ راوێژكاری‌ كۆمیته‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ و سكاڵا حه‌كیم زاده‌ كادری‌ یه‌كیه‌تیی‌ لاوان به‌ سه‌ردانێكی‌ ره‌سمی‌ گه‌یشتنه‌ بنكه‌ی‌ سكرتاریه‌تی‌ یه‌كیه‌تیی‌ لاوانی‌ دێمۆكراتی‌ كوردستان له‌ شاری‌ هه‌ولێر و له‌ لایه‌ن رجب حاجی‌ ئاكره‌یی‌، ده‌هام عبدالباقی‌، روخۆش خان و سیروان ناشاد ئه‌ندامانی‌ سكرتاریه‌تی‌ یه‌كیه‌تیی‌ لاوانی‌ دێمۆكراتی‌ كوردستان پێشوازییان لێ‌ كرا
.

سه‌ره‌تا هه‌یئه‌تی‌ خانه‌خوێ‌ به‌خێرهاتنی‌ گه‌رمی‌ هه‌یئه‌تی‌ میوانیان كرد و خۆشحاڵی‌ خۆیان له‌و چاوپێكه‌وتنه‌ ده‌ربڕی‌. پاشان هاوڕێ‌ ره‌حمان سه‌لیمی‌ له‌ سه‌ر پرسه‌كانی‌ ئه‌و دواییه‌ی‌ یه‌كیه‌تیی‌ لاوانی‌ دێمۆكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران و به‌رنامه‌كانی‌ داهاتووی‌ ئه‌و رێكخراوه‌یه‌ دواو هیوای‌ خواست هه‌ر دو رێكخراو بتوانن له‌ خزمه‌ت كردن به‌ لاوانی‌ كورددا هه‌نگاوی‌ به‌نرخ هه‌ڵێنن.

له‌و چاوپێكه‌وتنه‌ كه‌ 2 كاتژمێری‌ خایاند دو لایه‌ن له‌ سه‌ر پته‌و كردنی‌ پێوه‌ندییه‌كان و به‌ڕێوه‌بردنی‌ پڕۆژه‌ی‌ هاوبه‌ش جه‌ختیان كرده‌وه‌.


 سه‌ردان له‌ بنكه‌ی‌ سكرتاریه‌تی‌ یه‌كیه‌تیی‌ لاوانی‌ دێمۆكراتی‌ له‌ كوردستانی‌ عێڕاق

دوای‌ نیوه‌ڕۆی‌ هه‌مان رۆژ واته‌ 3شه‌ممه‌، هه‌یئه‌تی‌ یه‌كیه‌تیی‌ لاوانی‌ دێمۆكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران بریتی‌ له‌ هاوڕێیان ره‌حمان سه‌لیمی‌ سكرتێر، مه‌نسوور سه‌ممار جێگر سكرتێر، ئاگری‌ باڵه‌كی‌ و رێبوار قادرزاده‌ ئه‌ندامانی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌، سۆران محه‌ممه‌دزاده‌ راوێژكاری‌ كۆمیته‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ و سكاڵا حه‌كیم زاده‌ كادری‌ یه‌كیه‌تیی‌ لاوان له‌ لایه‌ن به‌ڕێزان پۆڵا مسته‌فا سكرتێر، ته‌نیا بكر و سامان قره‌جوغی‌ ئه‌ندامانی‌ مه‌كته‌بی‌ سكرتاریه‌تی‌ یه‌كیه‌تیی‌ لاوانی‌ دێمۆكراتی‌ له‌ كوردستانی‌ عێراق پێشوازییان لێ‌ كرا. له‌و چاوپێكه‌وتنه‌ دۆستانه‌یه‌ دا ئه‌ندامانی‌ دو هه‌یئه‌ت له‌ سه‌ر چالاكی‌ رێكخراوه‌كانیان و دۆخی‌ لاوانی‌ كوردستان ئاڵوگۆڕی‌ بیرورایان كرد و ئاواتیان خواست پێوه‌ندی‌ نزیك و دۆستانه‌ی‌ چه‌ند ساڵه‌ی‌ دو رێكخراو به‌هێزتر له‌ پێشوو بكرێ‌ و دو رێكخراو به‌ كرده‌وه‌ كاری‌ هاوبه‌ش بۆ خزمه‌ت كردنی‌ هه‌رچی‌ زیاتر به‌ لاوانی‌ كورد به‌ڕێوه‌به‌رن.




 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.