Ö:: میوان (پێشکه‌شه به شاملووی مه‌زن..)

وه‌رگێڕانی: که‌ریم تاقانه

دێ..
ئه‌من ماندووم و جارناجاریش بێ‌تاقه‌ت..
جاروباریش هه‌ر نیم (حه‌ز ده‌که‌م وا بڵێم)
به‌ڵام له‌ ده‌رگا ناداو
دێته‌ ژوورێ..
به‌رانبه‌رم داده‌نیشێ..
چاو ده‌بڕێته چاوم
لێم ڕاده‌مێنێ.. چۆن ڕامانێک..
ده‌سته‌کانی هه‌ست پێ‌ده‌که‌م..
ئه‌و هه‌ست و نه‌ستانه‌ی
ده‌ڕژێنه دڵمه‌وه
وام لێ‌ده‌که‌ن ڕاست بمه‌وه..
له‌ ته‌نیشتی دانیشم و
له چاوه شه‌که‌ته‌کانی بڕوانم..
ده‌ستم
له‌نێو ده‌ستی خۆی‌دا جێ ده‌کاته‌وه..
ئه‌منیش
هه‌رجاره‌و
وه‌ک میوانێکی
تازه، ماندوو
له دووری دووره‌وه هاتوو
به‌ چۆک دا دێم و سه‌یری ده‌که‌م..
ده‌ینووسمه‌وه..
وێنای به وته ده‌نه‌خشێنم..
بۆنی ده‌که‌م
ماچی ده‌که‌م
هه‌میشه
وه‌ک میوانێکی زێده‌ئازیزو
ڕێبوارێکی ماندووی ڕێگا..
هه‌میشه
هه‌روه‌ک جاران
شێعر ده‌ڵێم.
سه‌رچاوه:
گۆڤاری "آرش"، ساڵی 2001، ژماره‌77و78، ل. 71، مرڤیه

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.