Ö:: جنایه‌تکاران له‌ به‌ر ده‌م دادگاى کوردستان

نووسینی: هێژا مه‌نگوڕ

ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و به‌ر له‌ هێندێک ماڵپه‌ڕى  ئینتێرنێتى دا هه‌واڵێک بڵاو بۆوه‌ که‌ له‌ ناوه‌ رۆکه‌که‌ى داهاتوه‌ (مه‌سعود و مریه‌م ره‌جه‌وى) ده‌بێ بدرێنه‌ به‌ر ده‌م دادگاى هه‌رێمى کوردستان به‌ هۆى تاوانى کوشتارى کوردان له‌ ساڵى( 1991 )ى زایینى له‌ شاره‌کانى هه‌رێمى کوردستانى عێراق. رێخراوى مجاهدینى خه‌ڵق دواى راپه‌رینى ساڵى (91 )ى خه‌ڵکى باشوورى کوردستان و ئازادى ئه‌و به‌شه‌ى وڵاتى کوردان! به‌ هاوکارى نزامیانى دێکتاتۆر سه‌دام هێرشێکى وه‌حشیانه‌یان کرده‌ سه‌ر شاره‌کانى(که‌رکوک، که‌لار، دووز خورماتوو، کفرى و جه‌له‌ولا و زۆر شوێنى تر ) و بێ روحمانه‌ و به‌و په‌رى ڕق وتوڕه‌یى وهه‌ستى شۆڤێنیستى دژه‌ کوردیانه‌یان، خه‌ڵکى ئه‌و شارانه‌یان وێراى خوێن مژه‌کانى دیکتاتورى  به‌غدا به‌ پیر ولاو، نیر ومێ، بێ جیاوازى له‌ خاک وخوێن دا گه‌وزاند.! به‌ڵگه‌ى حاشا هه‌ڵنه‌گرى ئه‌و کاره‌ساتانه‌ زور ڕوون و ئاشکران، وه‌ک شاهیدانى عه‌ینى ده‌گێرنه‌وه‌، ده‌ڵێن هێزه‌کانى موجاهدینى خه‌لق که‌ ته‌یار بوون به‌ جۆرها شێوه‌ چه‌کى قورس و سه‌رده‌میانه‌ى ره‌ژیمى شۆڤێنیستى به‌عسی، کاتێک به‌ ده‌بابه‌ هاتنه‌ نێو شارى که‌رکوک! چه‌کداره‌کان جل و به‌رگى کوردیان له‌ به‌ر دابوو تا به‌ره‌و رووى به‌رگرى خه‌ڵکى شار نه‌بنه‌وه‌ و(خه‌ڵک به‌ هه‌ڵه‌ وا بزانن هێزى کوردیى ڕزگاری که‌رن) !! و به‌ بێ ته‌قه‌ ده‌ست به‌ سه‌ر شار دابگرن.! له‌ لایه‌کى تر له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کى سڕیانه‌ى کادر و شه‌رکه‌ره‌کانى موجاهدینى خه‌ڵق دا که‌ مریه‌م ڕه‌جه‌وى قسه‌ى بوو کردوون ده‌ڵێت: کاتێک چوونه‌ کوردستان فیشه‌که‌کانتان به‌ فیرۆ مه‌ده‌ن ئه‌و ده‌بابه‌ هه‌یه‌!، به‌سه‌ر لاشه‌ى کوردان دا بڕۆن.!؟ خۆ کلاشینکۆفى کوردان ده‌بابه‌ نابڕێ !!؟ ئه‌مانه‌و زور به‌ڵگه‌ى تریش که‌ بۆ مه‌حکوم کردنى تیرۆریستانى موجاهدانى خه‌ڵق پێویسته‌ له‌ لایه‌ن حکومه‌تى کوردستانه‌وه‌ له‌به‌ر ده‌م دادگا ئاماده‌ بکرێن. داواکارى دادگایى کردنى ئه‌و دوو جنایه‌تکاره‌ له‌ لایه‌ن( که‌ریم حه‌قى) لێپرسراوى کۆمه‌ڵه‌ى په‌یوه‌ندى ئێرانى (که‌ باڵى جیا بووه‌ى موجاهدینى ئێرانه‌) که‌ ئێستا دانیشتوى وڵاتى هوڵه‌ندیان بڵاو بۆته‌وه‌. ئه‌و داواکاریه‌ سه‌ره‌تا پێشکێشى به‌رێز مام جه‌لال ( سه‌رۆک کۆمارى عێراقى فیدراڵ) کراوه‌ و پاشان ئه‌و داواکاریه‌ دراوه‌ته‌ راگێنه‌ره‌ گشتیه‌ کوردیه‌کان به‌ مه‌به‌ستى ڕوون کردنه‌وه‌ى جنایاتى ئه‌و رێکخراوه‌ و هێنانه‌ به‌رده‌م دادگاى، سه‌رکرده‌کانیان. ئه‌وه‌ گۆشه‌یه‌کى تر له‌  له‌ هاوکارى دوو شۆڤێنیستى (فارس و عه‌ره‌ب) به‌ دژى گه‌لى کورده‌، که‌ ئێستاش هه‌ر درێژه‌ى هه‌یه‌ و هه‌ر کاتێکیش که‌لێنێکى بچوک بره‌خسێ " ئاو به‌کاسه‌ى سه‌رى کورد ده‌خۆنه‌وه‌ " ده‌بێ گه‌لى کورد له‌و جنایه‌تانه‌ ئاگادار بێ و ئه‌وه‌ به‌ گوێى ته‌واوى ئه‌وانه‌ ڕابگێنێ که‌به‌ دواى دیکتاتۆر و ترۆریست و شۆڤینیست و مرۆڤ کوژان دا ده‌گه‌رێن!. ئه‌و رێکخراوه‌ ئێرانیه‌ى ده‌ستى چه‌پى سه‌دام بوو بۆ سه‌رکوتى گه‌لى کورد و شێواندنى بارودۆخى ئه‌منى ئێران، که‌ که‌ڵکى له‌ هه‌موو شێوه‌ سه‌رکوت گه‌ریه‌کى غه‌یرى مرۆڤانه‌ و جنایه‌تکارانه‌ وه‌رده‌گرت بۆ خۆ ئازیز کردن له‌ لاى سه‌رکرده‌کانى به‌عس!. هه‌ر چه‌ند موجاهدینى خه‌لق له‌ لایه‌ن ئامریکاوه‌ به‌ نوسراوه‌ خرایه‌ ناو لیسته‌ى رێکخراوه‌ تیرۆریستیه‌کانه‌وه‌ و دوابه‌ دواى روخانى ره‌ژیمى به‌عس چه‌کیان کردن و ده‌ستبه‌سه‌ر کران، به‌ڵام سه‌رکرده‌کانیان (مه‌سعود و مریه‌مى ڕه‌جه‌وى) ئێستا به‌ئێحتمالى زۆر به‌ هێزه‌وه‌ له‌ باشترین و خۆشترین شوێنى ئه‌و جیهانه‌ خه‌ریکى ( عه‌یش و نوشن) و گومانیشم له‌وه‌ دانیه‌ که‌" سازمانى سیاى ئامریکاش " جێى شوێنیان وه‌ک به‌رى ده‌ستى پێده‌زانێ! و له‌ ده‌میشى ناهێته‌ده‌ر پێیان بڵێ له‌ پشتى چاوتان برۆیه‌.!؟ ئه‌وه‌ جێى پرسیاره‌ که‌ بۆ ئامریکا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ده‌زانێ هاوده‌ستى سه‌دام بوونه‌ له‌ جنایات و ژینۆسایدى گه‌لى کورد و عێراق ده‌ستیان هه‌بوه‌ وناویان له‌و لیسته‌ تیرۆریستیه‌ش دا هه‌یه‌ که‌خۆى داویه‌ته‌ ده‌رێ، خۆیان تێناگێنێ؟؟ وڵامى ئه‌وپرسیاره‌ ڕوونه‌: ئه‌وکاته‌ که‌سێک یان لایه‌نێک ده‌کێشرێته‌ به‌ر ده‌م دادگا که‌ که‌سێک یان لایه‌نێک سکاڵاى به‌ دژ تۆمار بکات، که‌واته‌ ده‌بێ موجاهدینى خه‌ڵق سکاڵاى به‌ دژ تۆمار بکرێت، ئه‌ویش له‌ لایه‌ن گه‌لى کورد و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، تا ئامریکاو هاوپه‌یمانان و دۆستانى گه‌لى کورد مه‌جبور بکرێن ئه‌و رێکخراوه‌ جنایه‌تکاره‌ بێننه‌ به‌ر ده‌م دادگا و فاشیسته‌ فارس و تورکه‌ ئێرانیه‌کانیش وه‌خۆ بێنه‌وه‌ دوا رۆژى خۆیان هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ به‌ چاوى خۆیان ببینن. شایانى باسه‌ که‌ رێکخراوى موجاهدینى خه‌ڵقى ئێران له‌ سه‌رده‌مى رێژیمى شاهنشایى دامه‌زراوه‌ و دواى سه‌رکه‌وتنى شۆرشى گه‌لانى ئێران(1979) و گرتنه‌ده‌ستى ده‌سته‌ڵات له‌ لایه‌ن رێژیمى کۆنه‌په‌ره‌ست و تیرۆریستپه‌روه‌رى ئیسلامى ئێران به‌ ره‌سمى مۆڵه‌تى چالاکیان پێدرا. به‌ڵام پاشان به‌ هۆى هێندێک سه‌ره‌رۆیى سه‌رکرده‌ کانیان و به‌ دڵى کۆمارى ئیسلامى کار نه‌کردنیان، له‌ ئێران ڕاو نه‌ران و له‌ ساڵى (1982) وه‌ هاتنه‌ نێوخاکى عێراق و ئه‌وجار بونه‌ دار ده‌ستى سه‌دام بۆ سه‌رکوتى گه‌لى کورد و کوشت و کوشتار له‌ کوردستان و نێو خاکى ئێران دا.

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.