Ö:: پشتیوانی له‌ حیزبی دێمۆکراتی کوردستان ـ ئێران له‌ لایه‌ن کاک ئیقباڵ سه‌فه‌ری

ئێقباڵی سه‌فه‌ری 

له‌ لایه‌ن کاک ئیقباڵ سه‌فه‌ری
هه‌روه‌ک هه‌موو لایه‌ک ئاگادارن، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران زیادتر له‌ دوو ساڵ بوو تۆوشی قه‌یرانێکی  گه‌وره‌ی نیوخۆی و ته‌شکیلاتی ببوو‌.
ئه‌گه‌ر چی کۆمه‌ڵێکی زۆر له‌ ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب له‌ ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌وه‌ و، زۆربه‌ی رێکخراوه‌ کوردستانییه‌کان، نۆینه‌رانی حکوومه‌تی هه‌ریم  و پاڕڵمانی کوردستان و زۆر  کاسایه‌تی دڵسۆز و وڵات پارێزی ئه‌و نیشتمانه‌ و، که‌مینه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزب  هه‌وڵیان دا تا ناکۆکیه‌کانی نیوخۆیی له‌ ڕێگای دیالۆگه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بکرێن، به‌ڵام به‌ هۆی دان پێدانه‌هێنان وبه‌هێند نه‌گرتن و بایه‌خ نه‌دان به‌و ناکۆکیانه‌ له‌ لایه‌ن زۆرینه‌ی  ڕێبه‌رایه‌تی  حیزبه‌وه‌، به‌ داخه‌وه‌ ده‌رئه‌نجامی دابڕان و له‌ت بونی حیزبی لێ که‌وته‌وه‌.
به‌ سه‌رنج دان به‌ هه‌ڵویست گرتنه‌کانی زۆرینه‌ و که‌مینه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی پێش و پاش  له‌تبوونی حیزب و به‌ دوای ڕاگه‌یاندنی هێڵه‌ گشتیه‌کاندا‌ له‌ لایه‌ن حیزبی دێموکراتی کوردستان- ئێرانه‌وه‌، منیش وه‌ک یه‌کیک له‌ ئه‌ندامانی دێرینی ئه‌و حیزبه‌ خۆم له‌ به‌ره‌ی ڕفورمخۆازدا ده‌بینمه‌وه‌، و سه‌ره‌ڕای پشتیوانی، تێکۆشانی سیاسی خۆم له‌ گه‌ڵ هاوڕێیان وتێکۆشه‌رانی دێرین له‌ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان- ئێراندا درێژه‌ پێده‌ده‌م.
ڕێکه‌وت 2007-01-10
 
ئێقباڵی سه‌فه‌ری 
 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.