Ö:: پشتیوانی کۆمه‌ڵێک له‌ ئه‌ندامانی پێشووی ڕێبه‌رایه‌تیی حیزب له‌ حیزبی دێموکراتی کوردستان

حیزبی دێموکراتی کوردستان

پشتیوانی کۆمه‌ڵێک له‌ ئه‌ندامانی پێشووی ڕێبه‌رایه‌تیی حیزب له‌ حیزبی دێموکراتی کوردستان
خه‌ڵکی به‌شه‌ڕه‌فی
کوردستان
ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکڕاتی
کوردستان
ئێمه‌
وه‌ک کۆمه‌ڵێک تێکۆشه‌ری سیاسی که‌ له‌ قۆناغێک له‌ قۆناغه‌کانی رابردووی خه‌باتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێراندا، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی، ئه‌ندام، جێگر یا موشاویری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران بووین‌و له‌ ریزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و حیزبه‌دا تێکۆشانمان بووه‌.

له‌ قه‌یرانی ئه‌م دوایانه‌ی حیزبدا، وه‌ک زۆر لایه‌نی سیاسی‌و دڵسۆزی دیکه‌ی حیزب‌و جوڵانه‌وه‌ بۆ پێشگیری له‌ له‌تبوونی حیزب هه‌وڵی زۆرمان دا. به‌ڵام تکا و‌هه‌وڵه‌کانمان ئاکامی دڵخوازی نه‌بوو.

ئێمه‌ وێڕای ده‌ربڕینی به‌داخبوونمان له‌ له‌تبوونی حیزب، له‌و باوه‌ره‌ داین که‌ به‌ هۆی هه‌ل‌و مه‌رجی گرینگ‌و هه‌ستیاری ئێستا، پێویسته‌ نه‌ک هه‌ر ره‌وتی لێکترازان له‌وه‌ قووڵتر نه‌بێته‌وه‌، به‌ڵکوو ئه‌و رووداوه‌ بکرێته‌ ده‌رفه‌تێک بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌ که‌م‌و کوڕی‌یه‌کانی حیزب له‌ بواره‌ جۆربه‌جۆره‌ سیاسی‌و ته‌شکیلاتی‌یه‌کاندا. نوێکردنه‌وه‌ و ‌له‌ گه‌ڵ سه‌رده‌م گونجاندنی قه‌واره‌ و شێوه‌ی کاری ئه‌و حیزبه‌‌و جێگر کردنی شێوه‌ گه‌لێکی سیاسه‌ت کردن که‌ گونجاو و به‌ قازانجی جوڵانه‌وه‌ی رزگاریخوزانه‌ی گه‌له‌که‌مان له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بێ.

سه‌ره‌ڕای هه‌موو که‌م‌و کورتیه‌ک که‌ هه‌موو لا له‌ رابڕدوودا بوویانه‌، ئێمه‌ پێمان وایه‌ که‌ هاوڕيێانی سه‌ر به‌ لایه‌نی که‌مینه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پێشوو به‌ جیددی به‌خه‌می گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌بایی بۆ نێو ریزه‌کانی حیزب بوون ‌و ئێستاش که‌ به‌ جیا کارو تێکۆشانی خۆیان درێژه‌ پێده‌ده‌ن، به‌ له‌به‌ر چاو گرتنی هه‌ڵوێسته‌کانیان به‌ تایبه‌تی هێڵه‌‌‌گشتی‌یه‌کانی رێبازیان، زه‌مینه‌و زه‌رفییه‌تی ئه‌وه‌یان زیاتر تێدایه‌ که‌ هه‌م چاکسازی له‌ حیزبدا ئه‌نجام بده‌ن و هه‌م پێشگیری له‌وه‌ش بکه‌ن که‌ پێوه‌ندیه‌کانی نیوان ئه‌وان‌و لایه‌نی به‌رامبه‌ر به‌ ئاقاری نه‌خوازراودا بڕوا.

هه‌ر بۆیه‌ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی‌یه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و چالاکتر بوونی گه‌له‌که‌مان له‌و به‌شه‌ی کوردستان‌دا و پێکهاتنی که‌ش‌و هه‌وایه‌کی هاوڕێیانه‌ له‌ نێوان هه‌موو هێزه‌ سیاسی‌یه‌کاندا له‌ به‌ هێز بوون‌و سه‌رکه‌وتنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان- ئێران دا ده‌بینین.

سه‌رکه‌وه‌ێ جوڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد.

به‌رده‌وام بێ برایه‌تی‌و یه‌کگرتویی هێزه‌ سیاسی‌یه‌کانی کورد له‌ هه‌موو کوردستان به‌ گشتی‌و له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ تایبه‌تی.

1.       مسته‌فا شه‌ڵماشی

2.       سه‌ید ئه‌حمه‌د حوسێنی

3.       سه‌رهه‌نگ ئیره‌ج قادری

4.       جه‌عفه‌ر حامیدی

5.       خالید حه‌سه‌نپوور

6.       خدر دۆڵه‌گه‌رمی

7.       ره‌حیم محمدزاده‌

8.       فه‌یسه‌ڵ ایراندوست

9.       فه‌تاح ریحانی

10.   هاشم رۆسته‌می

11.   ئه‌حمه‌د پادگانی

12.   سه‌ید حه‌سه‌ن هاشمی

13.   حه‌مه‌خان مروه‌تی

14.   عه‌بدولخالق حه‌فیدی

15.   محه‌مه‌دئه‌مین ره‌شیدی

16.   جه‌عفه‌ر منگوڕی

17.   عه‌زیم ئه‌فسه‌ر

18.   قاسم قازی

19.   ناسر پیرانی

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.