Ö:: له‌ژێر ناوى قه‌ڵه‌مێک بۆجوانیه‌کان و به‌کریستاڵى کردنى هه‌ناسه‌کان

راگه‌یاندنى سه‌نته‌رى کۆیه‌ى رێکخراوى ئازادیی لاوانى کوردستان

له‌ژێر ناوى قه‌ڵه‌مێک بۆجوانیه‌کان و به‌کریستاڵى کردنى هه‌ناسه‌کان
سه‌نته‌رى کۆیه‌ى رێکخراوى ئازادیی لاوانى کوردستان له‌رۆژانى 10-11/1/2007 له‌هۆڵى نه‌جیبه‌خانى جه‌لى زاده‌
یه‌که‌مین ڤیستیڤاڵى ئه‌ده‌بی لاوانى سازکرد بۆبواره‌کانى (شێعر، په‌خشان کورته‌چیرۆک)

  • رۆژى یه‌که‌م: 10/1/2007

دواى وه‌ستان بۆگیانى پاکى شه‌هیدان و لێدانى مارشى لاوان
وتارى لیژنه‌ى سه‌رپه‌رشتى ڤیستسڤاڵ له‌ لایه‌ن محمد سابیر خوێندرایه‌وه‌.
دیدارى (دڵدار ) بۆ شێعر ده‌ستى پێکرد ،به‌خوێندنه‌وه‌ى شێعره‌کان  به‌م شێوه‌یه‌ بوو:
ئه‌فراسیاب گرامى ـ سۆزى برین
هێژاى جه‌لى زاده‌ – خۆزی ئێستا لای یه‌کترباین
زیلان زریان ـ ته‌مه‌ن
هه‌ریاد کۆیى ـ حه‌سره‌تێک به‌رله‌مردن
 فال ماجه‌ ـ چاوم پێت که‌وت
سۆران خالید ـ خۆشه‌ویستى
سانا عمر ـ شه‌وه‌زه‌نگ
دڵشاد کاکه‌خان ـ عه‌شقێک پڕ له‌که‌سه‌ر
کوێستان نێرالله ـ تۆبه‌یه‌و سوژده‌ش ده‌به‌م
سارێژ کۆیی ـ نه‌وره‌سى که‌نار ده‌ریا
زه‌مه‌ند حسن ـ بێ وه‌فایی

  • رۆژى دووه‌م :

دواى وه‌ستان بۆگیانى شه‌هیدان

دیدارى (که‌ریم شێخانى) بۆ په‌خشان و کورته‌چیرۆک ده‌ستى پێکرد:

1.هۆشیارى ئه‌حمه‌دى / خه‌زانى به‌هارێک

2.جوانرۆ ئازاد / مه‌ینه‌تى

3. هێژا مه‌نگوڕ / مامه‌ شێته‌

4. فه‌ره‌یدون حاجى / دوو مه‌لی بێ باڵ ماڵ ئاواییان لێ کردم

5. هیوا کۆژان / ده‌وارى ره‌ش

6. دیارى حمد امین / هه‌لۆَکانى شاخ

7. وه‌فایی / یادگارى شه‌وێکى خه‌یاڵى

دواتر دیارى گروپى هه‌ڵ په‌رکێی سه‌نته‌ر بۆئاماده‌بوانى ڤیستیڤاڵ پێشکه‌ش کرا
وتارى سه‌نته‌رى کۆیه‌ له ‌لایه‌ن به‌رزان عمر کورده‌ خوێندرایه‌وه‌
وتارى سکرتاریه‌تى رێکخراوى ئازادیی لاوان له‌ لایه‌ن هێمن عمید خوێندرایه‌وه‌
خه‌لاتى رێزلێنانى سالانه‌ى ڤیستیڤاڵى ئه‌ده‌بی لاوان که‌سه‌نته‌رى کۆیه‌ بریارى داوه‌ بیبه‌خشێت به‌دو که‌سایه‌تى  دیار و ماندو له‌ بواره‌کانى ئه‌ده‌ب و هونه‌ر بۆ ئه‌م سالێش هه‌ر یه‌ک له‌ به‌رێزان (1. نوسه‌رو شاعیر :م. محمد داریاس ،2. مۆسقار.م. هه‌ژار محمد على) ده‌ست نیشان کرابوون.
دیارى رێزلێنان درا به‌سه‌رجه‌م لاوه‌ به‌شداربوه‌کانى یه‌که‌مین ڤیستیڤاڵى ئه‌ده‌بی لاوان.
دیارى سه‌نته‌ر بۆ که‌ناله‌کانى راگه‌یاندن به‌خشرا

دواتر له‌لایه‌ن چیرۆک نووس (محێ الدین ره‌زا) وه‌ک لیژنه‌ى هه‌اسه‌نگاندن ئه‌نجامى سه‌رکه‌وتوانى به‌م شێوه‌یه‌ ئاشکرا کرد.
سارێژ کۆیی  ـ شێعر. پله‌ی یه‌که‌م
کوێستان نێرلله ـ شێعر. پله‌ی دووه‌م
هه‌ریاد کۆیى ـ شێعر. پله‌ی سێهه‌م
هیواکۆژان ـ کورته‌ چیرۆک. پله‌ی یه‌که‌م
هۆشیارى ئه‌حه‌مه‌دى ـ کورته‌ چیرۆک. پله‌ی دووه‌م
هێژا مه‌نگوڕ ـ کورته‌ چیرۆک. پله‌ی سێهه‌م
وه‌فایی په‌خشان دیارى تایبه‌تى وه‌رگرت

 شایانى باسه‌ له‌ ماوه‌ى دوو رۆژى ڤیستسڤاڵه‌که‌ ژماره‌یه‌کى به‌رچاو له ‌لاوان و ئه‌دیبان و که‌سایه‌تیه‌ حیزبی و حوکمیه‌کان  ئاماده‌یی بون. وه‌ له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه‌ دیاریه‌کان دابه‌ش کران.         

هاوکار ره‌ندیخانى راگه‌یاندنى سه‌نته‌رى کۆیه‌ى رێکخراوى ئازادیی لاوانى کوردستان

ژماره‌ مۆبایل
ئاسیا:07701996310
سانا:07301220838

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.