Ö:: هاونیشتمانه‌ به‌ڕێزه‌کان!

رادیو ده‌نگى کوردستان

هاونیشتمانه‌ به‌ڕێزه‌کان!

رادیۆى ده‌نگى کوردستان ده‌نگى لاوانى رووناکبیرو پیرانى به‌ ته‌دبیرو ژنانو پیاوانى زاناو ژیره‌، ده‌نگى ئه‌و رۆڵه‌ کوردانه‌یه‌ که‌ خۆیان و مێژووى خه‌باتى پڕکاره‌ساتى گه‌لى کوردیان ناسیوه‌و بارته‌قاى هه‌وڵ و تێکۆشان و فیداکارى و قوربانی دانى ئه‌و گه‌له‌ ماف و ئازادى و ده‌سکه‌وتى بۆ داوا ده‌که‌ن، ده‌نگى ئه‌و شۆڕشگێڕه‌ زاناو ئاگایانه‌یه‌ که‌ به‌دواى شتى تازه‌و نوێ بوونه‌وه‌و نوێ کردنه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێن، ده‌نگى ئازادىو دیموکراسى و مافى وه‌ک یه‌ک بۆ هه‌مووانه‌، ده‌نگى چین و توێژه‌ گه‌لى‌یه‌کانى خه‌ڵکى کوردستانه‌، ده‌نگى حیزبى دیموکراتى کوردستانه‌.

رادیۆ ده‌نگى کوردستان له‌ ڕۆژێ شه‌ممه‌16ى به‌فرانبارى 1385ى هه‌تاوى به‌رامبه‌ر به‌ 6ى ژانویه‌ى 2007ى زایینى ڕا به‌رنامه‌کانى خۆى له‌ سه‌عات 8 هه‌تا 9.30 ى دوانیوه‌ڕۆ به‌کاتى تاران سه‌عاتێک به‌ زمانى کوردى و نیو سه‌عات به‌ زمانى فارسى له‌سه‌ر شه‌پۆلى کورتى 75 میتر، فرێکانسى 3930 کیلوهێرتز بڵاو ده‌کاته‌وه‌. ده‌قى ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ رۆژى دواتر له‌ سه‌عات 7 تا .8.30ى به‌یانى سه‌رله‌نوێ بڵاو ده‌کرێته‌وه‌.

رادیو ده‌نگى کوردستان

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.