Ö:: ئه‌گه‌ری ڕاست بوونی هه‌واڵی گیرانی جه‌حفه‌ری سه‌حراروودی یه‌کێک له‌ ...

نوسینی: زاهید شاعیری شڵماشی

ئه‌گه‌ری ڕاست بوونی هه‌واڵی گیرانی جه‌حفه‌ری سه‌حراروودی یه‌کێک له‌ بکووژه‌کانی شه‌هیدی نه‌مر دوکتۆر قاسملوو له‌ زیادبوون دایه
هه‌روه‌ک له‌ هه‌واڵه‌کاندا بڵاوبۆوه‌ ڕۆژی 2007.01.10 له‌ لایان هێزه‌ چه‌کداره‌کانی ئامریکاوه‌ هێرش کرایه‌ سه‌ر لانه‌ی  جاسوسی یان باشتروایه‌ بڵین: مۆڵگه‌ی ترۆریستی کۆماری ئیسلامی له‌ هه‌ولێری پایته‌ختی حکوومه‌تی هه‌ریمی کوردستان و چوار که‌س له‌ جاسوس که‌ له‌پاشان ئه‌گری ترۆریسبونیشیان لی ده‌رکه‌وت ده‌ستگیر کران و بۆ شوینێکی نادیار گوێزترانه‌وه‌، ئه‌وه‌ی که‌ کۆماری ئیسلامی ده‌ست له‌ کارووباری ئێراق به‌ گشتیی و کوردستانی باشور به‌تایبه‌تی وه‌رده‌دات  شتێکی شاراوه‌ یان تازه‌ نیه‌ و هه‌روه‌ها گرتنی ترۆریست و ئاژاوه‌ گێڕه‌کانی به‌ ناو دیڵلۆماس، خێرخواز،بازرگان... هه‌روا شتێکی تازه‌و چاوه‌ڕوان نه‌کراو نیه‌، به‌ڵام گرتنی ئه‌و تاقمه‌ سیخوڕ و ترۆریسته‌ بۆ گه‌لی کورد به‌ گشتی هه‌واڵیکی دڵ خۆشکه‌ربوو، به‌تایبه‌ت کاتێک ڕاگه‌یاندراوه‌ کان ئه‌گه‌ری ئه‌ویان بڵاوکرده‌وه‌ که‌ یه‌کێک له‌ بکوژانی دوکتۆر قاسملوی نه‌مر و هاوڕێکانی له‌ ناو گیراوه‌کاندایه‌، هه‌رچه‌ند ئه‌و هه‌واڵه‌ له‌ لایان هیج یه‌ک له‌ لایه‌نه‌ پیوه‌ندی داره‌کانه‌وه‌ وه‌ک، ده‌وڵه‌تی ئێران، کاربه‌ده‌ستانی سه‌ربازی و ڕامیاری  ئامریکا، حکومه‌تی ئێراق، حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان نه‌ پشت ڕاست و نه‌ وه‌درۆ خراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌ هه‌ڵوێستی ڕه‌خنه‌ گرانه‌ی توندی لایه‌نگران یان باشتر وایه‌ بڵیم دارده‌سته‌کانی ئێران له‌ ئێراق، به‌ گشتی و ده‌وڵه‌تی ئێراق به‌ تایبه‌تی وه‌ک
عبدالعزيز حکيم له‌ به‌رانبه‌ر ده‌سگیر کردنی ئه‌وه‌ چه‌ند که‌سه ‌ وا ده‌ر ده‌خات که‌ ئه‌وجاره‌ قوڕێکی خه‌ستتر له‌ جاران بۆ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی گیرابێته‌وه‌، لانی که‌م یه‌کێک له‌ بکوژانی دوکتور قاسملوو هاوڕێیانی که‌ له‌ 1989 له‌ وڵاتی ئوتریش ترۆر کران، بێشک به‌ بڕیاری کاربه‌ده‌ستانی ترۆریستی ڕێژیمی ئاخوندی  ئه‌و کرده‌وه‌ شه‌رماویه‌یان ئه‌نجام دا، که‌ تا ئه‌وکات  یه‌کێک له‌ گه‌وره‌ترین ترۆره‌  نێوده‌وڵه‌تیه‌کانی کومای ئیسلامی بوو بۆ سه‌ر نه‌یارانی له‌ وڵاتێکی ئوروپایدا. له‌ ئاکامی ڕاست بوونی ده‌نگۆی گیرانی سه‌حراروودی، ڕیژیمه‌ ترۆریسته‌که‌ی کۆماری ئیسلامی له‌ چه‌ند لاوه‌ قوڕیی بۆ ده‌گیرێته‌وه‌، هه‌م یه‌کێک له‌ مۆره‌ گرینگه‌کانی له‌ ده‌ستت ده‌دات، ئیدعای دیپڵۆمات بوونی سیخوڕه‌کانی وه‌درۆ ده‌که‌وێته‌وه‌، بێگومان ده‌ستگئیر کردنی که‌سێکی ئاوا ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی په‌رده‌ له‌سه‌ر  جنایه‌ته‌ گه‌وره‌ که‌ی 1989 ی ئوتریش ‌ لابدرێت، ڕه‌نگه‌ چه‌ندین جنایه‌تی که‌ش که‌ ناوبراو هاوڕیکانی له‌ درێژه‌ی ته‌مه‌نی پڕ شووره‌ییاندا له‌ دژیی به‌شه‌ریه‌ت به‌ گشتی و گه‌ڵی کورد به‌تایبه‌تی  ئه‌نجامیان داون. ئه‌وانه‌ وه‌ چه‌ندین زه‌ربه‌ی کاریگه‌ری که‌ش که‌ له‌و هه‌لومه‌رجه‌ ناسکه‌ دا له‌ جه‌سته‌ی له‌رزۆکی کۆماری ئیسلامی ده‌درین  بوونه‌ هۆی ئه‌وه‌ که‌ کۆماری ئیسلامی فشاریکی زۆرتر بخاته‌ سه‌ر هاوڕێکانی له‌ ده‌سه‌ڵاتی ئێراقدا، بۆیه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی جاره‌کانی پیشوو که‌ له‌ کاتی گیرانی نه‌فه‌راتی کۆماری ئیسلامی له‌ ئێراق به‌رله‌ هه‌مووکه‌س سه‌رۆک کۆماری ئێراق مام جه‌لال تاڵه‌بانی هه‌وڵی ئازادکردنی ده‌دان و که‌سانی وه‌ک عبدالعزيز حکيم، هه‌ڵوێستێکی ئه‌وتویان له‌ خۆ نیشاننه‌ده‌دا، هه‌ربۆیه‌ گه‌له‌که‌مان به‌گشتی و ڕێبوارانی ڕێگای شه‌هید قاسملوو وهاوڕێیانی به‌تایبه‌تی ده‌بێ هیوایان به‌ ڕاستی ئه‌و هه‌واڵه‌ زیاتر بێت و له‌ هه‌مان که‌تدا به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی تایبه‌تی جیا له‌ به‌رژه‌وندی نه‌ته‌وه‌ی، به‌ له‌به‌رچاو نه‌گرتنی کێشه‌ ناوخوییه‌کانی ناو حیزبی ڕێبواری ڕێگای شه‌هیدان، هه‌وڵی چڕ  بده‌ن  تا نه‌هێلن ئه‌وجاره‌ش به‌ڕه ‌به‌ خوێنی ڕۆڵه‌کانمانادا بدرێت و کڵاو شه‌رعیه‌ ناشه‌رعی و نامرۆڤیه‌که‌ی کۆماری ئیسلامی و هاوده‌سته‌کانی سه‌ربگرێت.

بۆ ئه‌و کاره‌ش، ده‌بێ زیاتر هه‌وڵ بدرێت به‌پێی توانا فشار بۆ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندی داره‌کان وه‌ک ئامریکا و حکومه‌تی کوردستان و ئێراق بهێنن ده‌ستی جنایه‌تکاری کۆماری ئیسلامی هه‌رچی زووتر ڕووکه‌ن، به‌تایبه‌ت له‌ کاتێکا وه‌زاره‌تی دادی ئوتریشیش ئاماده‌ی خۆی ده‌ربڕیوه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌واڵه‌ ڕاستبێت هه‌موو هه‌وڵی خۆی ده‌خاته‌ گه‌ڕ تا ناوبرا و بێنێته‌وه‌ وڵاته‌که‌ی که‌ شوێنی ئه‌نجامی جنایه‌ته‌که‌یه‌، له‌ وێ  لێپرسینه‌وه‌ی‌ له‌ گه‌ل بکرێت، به‌دڵنییایه‌وه‌ ئه‌وجار ئه‌گه‌ر هه‌رکامێک له‌ ئه‌نجامده‌رانی جنایه‌تی 1989 له‌ به‌رده‌ست دادی ئوتریشدابن دادگایه‌کی عادڵانه‌تر له‌ پێشوو ئه‌نجام ده‌درێت، چونکه‌ به‌خۆشیه‌وه‌ سه‌رده‌م سه‌رده‌می سزادانه‌وه‌ی تاوانبارانه‌ و سه‌دام و دارووده‌سته‌که‌ی مه‌کته‌بێکی گه‌وره‌یه‌ که‌ جنایه‌ت کاران و پشتیوانه‌کانیان ده‌رسی لیوه‌ربگرن.

بڕوخی ڕێژیمی ترۆریست و ترۆریست په‌روه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران

زاهید شاعیری شڵماشی   2007.01.17  سویس

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.