Ö:: بۆ سکرتێری گشتی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، به‌رێز عه‌بدوڵره‌حمان حاجی ئه‌حمه‌دی  

شه‌مزین جیهانی

بۆ سکرتێری گشتی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، به‌رێز عه‌بدوڵره‌حمان حاجی ئه‌حمه‌دی  
بۆ کۆردیناسیۆن و به‌رپرسانی پژاک
بۆ سه‌ر جه‌م کادر و ئه‌ندامانی تێکۆشه‌ری پژاک
هه‌ر وه‌ک ده‌زانرێ،
کاتێک که‌ مرۆڤێک ده‌بێت به‌ ئه‌ندامی حیزبێک، ئه‌وا ده‌بێ پێبه‌ند به‌ چوارچێوه‌ی کار و خه‌بات و پره‌نسیبی ئه‌م حیزبه‌ش بێت و له‌ هه‌مان کاتیشدا له‌ زۆر بوار و هه‌ڵسوکه‌وتیشیه‌وه‌ سنوردار ده‌بێت و دیاره‌ که‌ ئه‌مه‌ش بابه‌تێکی زۆر ئاسایی و مافی هه‌موو حیزبێکه‌ که‌ بیهێوێت ئه‌ندام و کادره‌کانی به‌ پێی پره‌نسیبی حیزبه‌که‌ی هه‌ڵسوکه‌وت بکات و ئه‌ندامه‌کانی سنووردار بکات، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌یکه‌ چیتر ناتوانم له‌ چوارچێوه‌یه‌کی دیاری کراو و سنوردار‌ و له‌ بۆ ‌ یه‌ک حیزبێکی کوردی تایبه‌تیدا، درێژه‌ به‌ کار و هه‌وڵدانم له‌ مه‌ڕ ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌یی کورد بوونم دا بده‌م، به‌ پێشکێش کردنی ئه‌م نوسراوه‌یه‌، کشانه‌وه‌ی خۆم له‌ ئه‌ندامیه‌تی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) به‌ فه‌رمی ڕاده‌گه‌یه‌نم و هه‌ڵبه‌ت دیاره‌ جییابوونه‌وه‌م له‌ پژاک به‌ واتای بڕینی پێوه‌ندی ته‌واوم له‌ گه‌ڵ پژاک نییه‌ و وه‌ک مرۆڤێکی کورد و به‌ بییر و ڕایه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و به‌ دوور له‌ سنووری هیچ حیزبێکیتری کوردی دا،  دۆست و لاینگری پژاک ده‌مێنمه‌وه .

له‌ ته‌ک پێشکێش کردنی رێز و حوڕمه‌تی بێ پایانم

شه‌مزین جیهانی

ڕێکه‌وتی 2007/01/23              

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.