Ö:: تاوان

نووسینی: ئه‌حمه‌د خوسره‌وی(زامدار)

تاوان
ووتم ئۆخه‌ی ئه‌مجاره‌یان جـێـژنی دوو جێـژنه‌یه‌ بۆمان
یه‌كه‌‌میان نه‌مانی به‌عس‌وئه‌وی دی‌یان‌ جێژنی‌قوربان
ووتم خوایه شوكر بۆ تۆ واكه‌وته‌گۆ ڕدێوه‌زمه‌ی به‌عس
خۆری ئــازادی هــه‌ڵاتــووه لـه ئاسمانی كـوردستـــان
نه‌مزانی كه شایی جێژن بۆمه‌ی كورد ده‌بێ به‌ ڕۆ ڕۆ
مه‌لی بزه‌ی باخچه‌ی لێومان ده‌خنكێنێ ده‌ستی تاوان
نه‌مزانی كه‌ هه‌وری ماته‌م ئاسمانی كورد داده‌پۆشێ
كورد كۆستێكی‌كه‌ی ده‌كه‌وێ گه‌ور‌ه‌تر له‌كۆستی‌جاران
دوژمن، دوژمنی داخ له‌دڵ ووتی‌جێژن و كورد بێخه‌م بێ
شتی وا نه‌بـووه‌و ناشبێ‌..شتی وا مه‌گه‌ر له خه‌ونــان
ده‌ستی ڕه‌شی ڕاكێشابۆ گه‌ردنی‌دایكی زولف‌خه‌نه‌ییم
ملوانكه‌ی شادی پچراند و جه‌رگی كرد به‌كانگای گڕكان
زامـی جـه‌سته‌ی برینداری منـی نامـۆی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ش
هاتۆته سۆ ئه‌مڕۆ هه‌مـوو بـۆ شـه‌هیـدانی كوردســتـان
منیش‌وه‌كوو(بێكه‌س)ده‌ڵێم گه‌ر ڕۆژێ ده‌رچین له‌ زیله‌ت
ئـه‌و ڕۆژه‌یـه جێـژنی ئێمه نه‌ك پڵاو یان جـێـژنی قـوربـان
ئه‌م شیعره ڕێكه‌وتی 5.2.2004 چوار ڕۆژ پاش ته‌قینه‌وه‌كه‌ی یه‌كی شوبات له ئۆردوگای(ئه‌لكه‌رامه) له‌نێوان سنووری عێراق-ئۆرده‌ن نووسراوه.......
نووسینی: ئه‌حمه‌د خوسره‌وی(زامدار)
سوئێد-31/01/2007
vivakurd_06@hotmail.com

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.