Ö:: تیزاب !

 نووسینی: شێروان بێ دڵ

گه‌ر دزه‌کان دونیاشم لێ بشیوێنن
گه‌ر پۆرته‌ناغی دزیان
هه‌ست و بیرم بشڵه‌ژێنن
گه‌ر مه‌ره‌که‌بی شیعر
بکه‌نه‌ تیزاب و به‌سه‌ر
جه‌سته‌م بیڕژێنن
من دڵنیام
په‌پوله‌کانی
ده‌ڤه‌ری ووڵاتی من
ڕۆژێ دادێ پشت ڕاست ببن
ده‌ستی دزان بسوتێنن
هێشتا هاتون
زمان درێژن
سیسلسیله‌ی تاوانی بۆ گه‌ن
به‌سه‌ر چاوی ڕه‌شی منا ده‌سه‌پێنن
ئه‌و شه‌م شه‌مه‌ کوێره‌ دڵ مردوه‌
ڕاستی ناڵێ
پێ لێنانێ و
 ناڵێ دزیم لێت کردوه‌
من ده‌مزانی دزه‌کان
زۆر بێ حه‌یانه‌
حاشا ده‌که‌ن له‌دزیان
له‌گه‌ڵ په‌نجه‌ی
ده‌ستی خۆشیان بێوه‌فانه‌
گه‌ر ئه‌و پیس و خه‌لیسانه‌ش
یه‌ک بگرن وجوێنم پێده‌ن
ده‌بێ ڕۆژێ
په‌شته‌ماڵی (( دزی و حیزی ))
له‌ڕووی ڕه‌شی نه‌گریسی خۆیان فڕێده‌ن
واز ناهێنم
واز ناهێنم
با ئه‌و سه‌گانه‌ بحه‌پن و جوێنم پێده‌ن !!

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.