وه‌درۆخستنه‌وه‌ی
هه‌واڵێکی "کوردستان مێدیا" له لایه‌ن خالید عه‌زیزی
له
ڕێکه‌وتی 2007/01/09 دا، سایتی "کوردستان مێدیاKurdistanmedia
"
هه‌واڵیکی له ژێر ناوی " به‌یانیه‌ی چه‌ند که‌سێکی به‌شدار له کاروباری سیاسی
به
بۆنه‌ی قه‌یرانی نه‌بوونی سووته‌مه‌نی له کوردستان دا" بڵاوکردۆته‌وه و ناوی
منیشی وه‌ک که‌سێک که به‌یانیه‌که‌ی ئیمزا کردوه، هێناوه.
له‌وپێوه‌ندییه دا ڕاده‌گه‌یه‌نم که:
1.
من به هیچ شێوه‌یه‌ک
ئاگام
له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و به‌یانیه‌یه نه‌بووه و دیاره ئه‌و نامهیهشم
ئیمزا
نه‌کردوه. که وا بوو ئه‌و هه‌واڵه‌ی "کوردستان مێدیا" له پێوه‌ندی له
گه‌ڵ
ناو و ئیمزای من له‌و به‌یانیه دا ته‌واو ناڕاست و درۆیه.
2.
نووسه‌ری هه‌واڵی "کوردستان میدیا"، بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به سه‌رچاوه‌ی ئه‌م
به‌یانیه‌یه بکا و بنووسێ له چ جێگه‌یه‌ک وه‌ریان گرتوه، هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی
سه‌د
مێشێان له خهڵفێک دا دۆزیبێته‌وه، ته‌نانه‌ت بێ ئه‌وه‌ی نێوه‌رۆکی
بهیانیهکهشیان به لاوه گرینگ بێ، به دوای ناوی من دا و له نێو پرانتیز
دا،
لێکدانه‌وه‌یه‌کی ساویلکانه‌یان کردوه که فڕی به سه‌ربابه‌تی
بهیانیهکهوه
نیه.
3.
هه‌رچه‌ند ئه‌م به‌یانیه {وه‌ک پێشتر باسم کرد} پێوه‌ندیی به
منه‌وه نیه، به‌ڵام نووسینی نامه‌یه‌کی ئیعترازیی ئه‌وتۆ له لایه‌ن کۆر و
کۆمه‌ڵانی نێوخۆی وڵات که ره‌خنه له که‌مترخه‌می و سیاسته‌کانی کۆماری
ئیسلامی
سه‌باره‌ت به کوردستان ده‌گرن، به کارێکی باش ده‌زانم.
خالید
عه‌زیزی
2007/01/10
 |
فارسی
Kurdî |
ده‌سپێک
هه‌واڵ
سیاسی
ئه‌ده‌ب‌وهونه‌ر
هزر
مافی‌مرۆڤ
کۆمه‌ڵایه‌تی
به‌ڵگه‌نامه‌کان
سکرتێری‌گشتی
په‌رتووک
پێوه‌ندی |
ژماره‌ی نوێی كوردستان |

ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران |
|
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 |
|
|
|
.:: هه‌واڵ و راپۆرت ::. |
به‌یانیه‌ی چه‌ند كه‌سێكی
به‌شدار له كاروباری
سیاسی‌دا به‌بۆنه‌ی قه‌یرانی
نه‌بوونی سووته‌مه‌نی له
كوردستان دا
|
19-10-85
به‌بۆنه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی
قه‌یرانی نهبوونو كه‌میی
سووته‌مه‌نی له شاره‌كانی
كوردستانی ئێران دا‌و
چاره‌سه‌رنه‌كردنی ئه‌م
قه‌یرانه له‌لایه‌ن
كاربه‌ده‌ستانی رێژیمه‌وه،
چه‌ند كه‌سێكی به‌شدار له
كاروباری سیاسی‌دا كه
زۆربه‌یان له نێوخۆی
وڵاتدانو هێندێكیان پێشتر
نوێنه‌ری پارلمانی رێژیم
بوون‌و ئێستا له‌ژێر ناوی
جۆراوجۆردا وه‌ك
ریفۆرمخوازانی كورد‌و به‌ره‌ی
یه‌كگرتووی كورد‌و...
خه‌ریكی كاروباری سیاسین،
پاش حه‌وتوویه‌ك له
سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م قه‌یرانه
به‌یانیه‌یه‌كیان داوه‌ته
ده‌ره‌وه‌و تێیدا ره‌خنه‌یان
له كه‌مترخه‌میی ده‌وڵه‌تی
ئهحمهدینژاد بۆ
چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه
گرتووه. به‌تایبه‌ت
ره‌خنه‌یان له‌وه گرتوه كه
له‌كاتێك دا وه‌ها قه‌یرانێك
له شارێكی فارس نشین دا (بۆ
وێنه سمنان) روو ده‌دا
ده‌وڵه‌تی ئهحمهدینژاد له
رۆژێك دا چاره‌سه‌ری ده‌كا،
به‌ڵام خه‌ڵكی كوردستان
حه‌وتوویه‌كه له سه‌رمای
قورسیی زستان دا
سووته‌مه‌نییان نیه‌و ده‌بێ
له سه‌رمای چه‌ندین پله‌ی
ژێرسفردا ژیان ببه‌نه سه‌ر.
ناوه‌كانی به‌شێك له‌و
كه‌سانه‌ی كه
بهیانیهكهیان ئیمزاكردوه
بریتین له: 1ـ عه‌بدوڵڵا
ره‌مه‌زان زاده، وته‌بێژی
ده‌وڵه‌تی خاته‌می‌و
ئوستانداری پێشووی كوردستان،
2ـ به‌هائه‌دین ئههب،
نوێنه‌ری پێشووی مه‌جلیس 3ـ
جه‌لال جه‌لالیزاده،
نوێنه‌ری پێشووی مهجلیسو
له به‌ناو ریفۆرمخوازانی
كورد 4ـ محه‌ممه‌د ساڵح
نیكبه‌خت، پارێزه‌ر 5ـ له‌تیف
سه‌فه‌ری 6ـ سه‌ید مه‌سعوود
حوسێنی 7ـ سه‌ید مه‌عرووف
سه‌مه‌دی 8ـ ره‌زا سۆهرابی
9ـ محه‌ممه‌د
محه‌ممه‌دره‌زایی، 10ـ
ره‌حمان بێهمه‌نێش، 11ـ خالید
ته‌وه‌كولی، به‌ناو
ریفۆرمخوازانی كورد 12ـ
خالید عه‌زیزی، نوێنه‌ری
ئه‌و چه‌ند كه‌سه‌ی كه له
رێكه‌وتی 15ی سه‌رماوه‌زی
1385دا له حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران دابڕان. (وادیاره
خالید عه‌زیزی بڕوای به
دروشمی روخاندنی رێژیمی
كۆماری ئیسلامی نه‌ماوه‌و
ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی
وڵاته‌ه‌وه خه‌ریك خه‌باتی
مه‌ده‌نی له نێوخۆی وڵات
له‌ژێر سێبه‌ری رێژیمی
تیرۆریستی كۆماری
ئیسلامیدایه). |
.:: ئه‌م
لاپه‌ڕه‌یه بۆ
هاوڕێکه‌تان
ئیمهیل بکه‌ن::. |
|
|
|
|
|
|
ده‌سپێک | هه‌واڵ |
سیاسی |
ئه‌ده‌ب‌وهونه‌ر |
هزر |
مافی‌مرۆڤ |
کۆمه‌ڵایه‌تی |
به‌ڵگه‌نامه‌کان |
سکرتێری‌گشتی |
په‌رتووک |
پێوه‌ندی
دابینكردنی مافه نهتهوایهتییهکانی گه‌لی كورد له
چوارچێوه‌ی ئێرانێکی دێموكراتیكی فیدراڵی دا
چوارشه‌ممه، ۲۰ی به‌فرانباری ۱۳۸۵ی هه‌تاوی |
|