Ö:: " ئه‌وان وینه‌کانى قازى و قاسملوو ده‌درێنن "

خوێندکارێک له‌ زانکۆى کۆیه

" ئه‌وان وینه‌کانى قازى و قاسملوو ده‌درێنن " .
بۆ رێز گرتن و یاد کردنه‌وه‌ى (61)ه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕى دامه‌زرانى کۆمارى کوردستان، یه‌کیه‌تى لاوانى دیموکراتى کوردستان هه‌ڵمه‌تێکى به‌رچاوى ته‌بلیغى ده‌ست پێ کرد که‌ بریتى بۆ له‌ بڵاوکردنه‌وه‌ى پاشکۆى گۆڤارى لاوان تایبه‌ت به‌ ساڵوه‌گه‌ڕى دامه‌زرانى کۆمارى کوردستان، ئه‌و تایبه‌تنامه‌یه‌ له‌ چوار لاپه‌ڕه‌ دا ئه‌و بابه‌تانه‌ى له‌ خۆ گرتبۆ. به‌یاننامه‌ى  یه‌کیه‌تى لاوان  و روداوه‌کانى سه‌رده‌مى کۆمارى کوردستان و وته‌کانى شه‌هید د.قاسملو و به‌رێز ماموستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده‌ پێوه‌ندى دار به‌ کۆمارى کوردستان و کۆمه‌ڵێک وێنه‌ى جوان و تایبه‌تى پێشه‌وا قازى د. قاسملوو و چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کانى ئه‌و سه‌رده‌م. سنورى کارى ته‌بلیغى یه‌کیه‌تى لاوانى دیموکرات زانکۆى کۆیه‌شى گرته‌وه‌ به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌، که‌سانى ته‌سکبیر و گوێ له‌ مستى پاوانخوازان، که‌ له‌خۆیان زیاتر که‌سیان پێ قه‌بووڵ ناکرێ و خۆیان له‌ هه‌موو که‌س به‌ سیاسى‌تر و نیشتیمان په‌روه‌رتر ده‌زانن و چاویان به‌ خه‌باتى روناکبیرى و شارستانیانه‌ و سه‌رده‌میانه‌ هه‌ڵنایه‌! وێنه‌ى پێشه‌وا و پۆستێڕى یادى کۆمارى کوردستانیان هه‌ر هه‌مان رۆژى داکوتانیان له‌ دیواره‌کان داگرتبون و به‌ شێوه‌یه‌کى بێ حورمه‌تى کردن فرێیان دابوونه‌ نێو زپڵدان. ئه‌وان دار و ده‌سته‌ى خۆیان ئه‌گه‌رچى له‌ جڵ و به‌رگى خوێندکاریش دابێ و له‌ شوێنێکى مقه‌دده‌س وه‌ک زانکۆش فێرى ئه‌وها کارهایه‌ک ده‌که‌ن که‌ بۆنى شۆر شگێرى ونیشتیمان په‌روه‌رى لێ نایه‌ت. ئه‌وان ریفۆرم و جیا بیرى به‌ چه‌قو وڵام ده‌ده‌نه‌وه‌ و به‌جێ هێنانى ئه‌رکى نیشتیمانى و یاد کردنه‌وه‌ له‌ خاڵه‌ زێرینه‌کانى مێژووى نه‌ته‌وه‌یى به‌م شێوه‌ وڵام ده‌ده‌نه‌وه‌. ئه‌وان بۆ بردنه‌ پێشى سیاسه‌ته‌ چه‌وته‌کان و پاوانخوازانه‌ى خۆیان وێنه‌ى رێبه‌رانى شه‌هیدیش فڕێ ده‌ده‌نه‌ نێو زپڵدان مادام به‌ ده‌ستى خۆیان هه‌ڵیان ناوه‌سیبێ.! بۆ نایه‌ن له‌ جیاتى دراندنى پۆستێر و وێنه‌ى رێبه‌رانى شه‌هید.( قازى و قاسملوو) ئێوه‌ش  کارى ته‌بلیغى به‌ شێوه‌ى شارستانیانه‌ بکه‌ن و به‌رنامه‌ وچالاکیه‌کانتان به‌ رۆژى رون به‌ بیر و راى گشتى رابگێنن؟ رێز له‌کارى خه‌بات و تێکۆشانى شۆرشگێرانى تریش بگرن خۆ به‌ ته‌نیا ئێوه‌ شۆرشگێر نین و به‌ شۆرشگێریش له‌ دایک نه‌بوونه‌.!!  

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.