÷:: خۆشترین ساته‌کان

نووسینی: که‌ریم تاقانه

خۆشترین ساته‌کان
خۆشترین ساتی ژینم
دابه‌ش ده‌که‌م له‌گه‌ڵتا.
خۆشترین شیعریشم
ده‌چرپێنم به‌ گوێتا.
چاوانت
ده‌که‌مه قه‌سیده.
عیشقت
ده‌که‌مه غه‌زه‌ل.
خه‌مه‌کانت
به‌ دووبه‌یتی و
چیرۆکی که‌وتنه‌داوی چاوانیشت،
به مه‌سنه‌وی.
جوانترین شیعرم
بۆ تۆ ده‌بێژم،
ئه‌ی ته‌ڕ و تازه‌تر له‌ شیعری من!

2007.01.26

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.