|
یاسایه‌ك كه به‌و شێوه‌یه نووسرابێت دیاره چی لێده‌رده‌چێ. له خۆڕا نه‌بوو له‌و كاته‌ی دا بانگه‌شه بۆ په‌سه‌ند كردنی قانوونی ئه ساسی ئێران ده‌كرا هه‌موو هێزه كوردیه‌كان ده‌نگدان به‌و یاسایه‌ی كه به ده‌ستی مشتێك مه‌لا نووسرا بۆوه بایكۆتیان كرد. ڕه نگبێ زۆر كه س له سه ریاسای بنه ڕه تی ئێران شتیان نووسی بێت و له ڕوانگه ی جۆراو جۆره وه شڕۆڤه كرابێت به ڵام ئه وه ناگه یه نێت كه هه مووشتێك له باره ی ئه و یاسا یه نادادوه رانه گووتراوه چوونكه به چاوپێداخشاندن به یاسای بنه ڕه تی ئێران بۆمان ده رده كه وێ ،بێجگه له نادادوه رانه بوونی یاساكه كۆمه ڵێك ناكۆكی یه كجار زۆر له ناو یاسایه دا خۆیان قاییم كردوه كه به رهه می له به رچاونه گرتنی یاساكانی نێو ده وڵه تین.ئه ڵبه تا بوونی پاڕادۆكس له نێو یاسای بنه ڕه تی ئێران به رهه مێكی سروشی ئه و یاسایه ن،چوونكه به ده ستی كاسانێك نووسراوه ته وه كه بێجگه له سه قفی حوجره كان شوێنێكی تریان نه بینیوه و بێخه به ر له هه موو داب و نه ریت و یاساكانی نێو ده وله تی بوون.ئه وه ش بوختان نیه بۆمان هه ڵبه ست بن ،چوونكه قسه ی حوججه تی كرمانی ڕاشكاوانه په رده له سه ر چۆنیه تی نووسینه وه یاساكه لاده دا‌و و هیچ گوومانێك بۆ ڕاڤه كه رانی یاسای بنه ڕه تی ئێران ناهێڵێته وه.یاسایه ك كه له نووسینه وه ی دا ته نیا یه ك كه س ڕ ۆڵی یه كه می گێڕابێت ئه ویش ته نیا له سه رچاوه یه ك (ئیسلام -مه ززه بی شیعه) كه ڵكی وه رگرت بێ ئه وه ی لێ شین بۆته وه كه ده یبینین. من له و وتاره دا هه وڵم داوه گۆشه یه ك له و یاسایانه ی پێوه ندیان به مافی مرۆڤه وه هه یه ،بێنمه وه و ئه وجاریش هه مان ته وه ر له یاسای بنه ره تی ئێران بدۆزمه وه و دوا جار بڕگه كانی یاسای بنه ڕه تی ئێران له گه ڵ یه كتر و یاساكانی نێو ده وڵه تی هه ڵسه نگێنم و به و شێوه یه په رده له سه ر گۆشه یه ك له ناكۆكی نێوان بڕگه كانی یاسای بنه ڕه تی ئێران له گه ل خۆی و یاساكانی نێو ده وڵه تی هه ڵده مه وه.وه بیر دێنمه وه كه ئه م وتاره ته نیا باس له گۆشه یه ك ده كات ئه گینا ناكۆكیه كانی یاسای بنه ڕه تی ئێران به وه كۆتایی ناته ت. له جار نامه ی جیهانی مافی مرۆڤدا، مافی دیاری كردنی چاره ی خۆ نووسین و سه ربه خۆیی ئاماژه ی پێكراوه و زۆر یه ك له وڵاته كان مۆریان كردووه. ئه وه سه ره ڕا ی ئه وه یه كه مافی كۆ مه ڵایه تی ـ ڕامیاری ،ئابووری و فه رهه نگی هه موو هاو وڵاتیانی ئه و گۆی زه ویه پارێزراوه. مافی چاره ی خۆ نووسین كه له بڕگه ی 1 ی جارنامه ی جیهانی مافی مرۆڤ دا هاتووه تا چه ند ساڵ له مه وبه ر وه ك مافی ئۆ تۆنۆمی،حوكمی زاتی یان خود موختاری له گۆڕه پانی نێوده وڵه تی دا مامه ڵه ی له گه ڵ ده كرا‌و له چوار چێوه ی باسی ئه خلاقی نه ده چۆده ر، ئه وڕۆ وه كوو به ردی بناغه ی مافی مرۆ مه زه نده ده كرێ و بۆته یه كێك له پێوه ره كانی پێشكه وتن و شارستانیه ت.مافی چاره ی خۆ نووسین به و واتایه یه كه مرۆ به ئازادی ته واوه وه له هه ڵبژاردنه كان داكه یه كێك له نموونه هه ره زه قه كانی مافی چاره ی خۆ نووسینه ، به شداری بكات. تیۆری25كۆمیته ی مافی مرۆڤ،un. به پێی بڕگه ی 21 له جارنامه ی جیهانی مافی مرۆڤ : گشت كه سێك بۆی هه یه له زێدی خۆیدا ڕاسته و خۆ یان نا ڕاسته و خۆ ،به ئازادی له هه ڵبژاردنه كان دا به شداری بكات و هه ر وه ها ده بێ ویستی خه ڵك بناغه ی ده ساڵاتی ده وڵه ت بێ.ئه و ویسته ده شێ ،بێ که م‌و كووڕی له هه ڵبژاردنه كانی یه ك به دوای یه ك دا به شێوه ی به رانبه ر و ئازاد خۆ بنوێنێ و هه موو تاكێك له ده نگدان دا یه كسان بێت. به پێی بڕگه ی 25 ی مافی كۆمه ڵایه تی ـڕامیاری ئه وجارنامه یه ، هه موو تاكێكی كۆمه ڵگا مافی پێ هه یه كه به بێ هیچ ئاسته نگیه كی ناماقووڵ له به ڕێوه بردنی گشتی دا ڕاسته و خۆ یان ناڕاسته و خۆ له ڕێگای نوێنه رانی، هه‌ڵبژێردراو به‌شداری بكات و له هه‌ڵبژاردنه‌كانی یهكبه دوای یه‌كدا، به نه‌هێنی ده‌نگی خۆی بخاته سه‌ندووقی ده‌نگدانه‌وه و به‌و شێوه‌یه ویستی خۆی نیشان بدات. ئه‌وانه ی كه ئاماژه‌یان پێكرا مافی هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگایه بێ جیاوازی ڕه‌نگ، ڕه‌گه‌ز (ژن، پیاو)، زمان ئایین، بیر‌و باوه‌ڕی ڕامیاری یان هه‌ر باوهڕێكیتر. ((به‌ندی 1 بڕگه ی 2ی جارنامه ی مافی مرۆ. مافی شارستانی ـ ڕامیاری)). جا ئه وجار با بێینه سه ر یاسای بنه ڕه تی ئێران و خاڵه ناكۆ كیه كانی ئه م یاسایه له گه ڵ خۆیی و یاساكانی نێو ده وڵه تی : یاسای بنه ڕه تی كۆماری ئیسلامی ئێران له بڕگه ی 6 دا ده‌ڵێ : به‌ڕێوه‌بردنی گشتی وه ڵات به‌نده به ڕا و ده نگی گشتی خه ڵكه وه .هه روه ها له درێژه ی ئه م بڕگه یه دا هاتوو ه :له كۆماری ئیسلامی ئێران دا كار‌و باری وه ڵات به پشت به‌ستن به ده‌نگی خه‌ڵكه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت، كه ئه‌وه له هه‌ڵبژاردنه جۆراو جۆره كان دا خۆی ده نوێنێ. هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری، نوێنه‌رانی پارلمانی كۆماری ئیسلامی ئێران و ئه‌ندامی شۆڕاكان هه‌ر هه‌موویان ده‌بێ له ڕێگای هه ڵبژاردنی گستییهوه بن. هه‌ر وه‌ك ده‌بینن لێره‌دا ڕاشكاوانه دان به كاریگه ری ده نگی خه ڵك له به ڕێوه بردنی وڵات هێنراوه و ڕێگا به هیچ ئۆتوریتهیهك نه‌درواه كه به بێ له به‌رچاو گرتنی ده‌نگی خه‌ڵك حكومه‌ت پێك بێنێ و ئه‌و حكومه‌ته كاتێك قانوونییه كه له ڕێگای ده نگی خه ڵكه وه هاتبێته سه ر كار، به ڵام له گه ڵ ئه وه شدا یاسای كۆماری ئیسلامی ئێران له بڕگه جۆراوجۆره‌كانی خۆیدا به بیانوی سه‌یروسه‌مه‌ره‌وه و به بێ له‌به‌رچاو گرتنی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، به‌شداری كردنی ئازادانه‌ی هاووڵاتیانی خستۆته ئاسته‌نگیه وه ولهزۆرشوێنداپێشی به‌تاكی كۆمهمهڵگا گرتووه كه ئازادانه له هه‌ڵ بژاردنه‌كان ویستی خۆی به‌كاربێنێ ؛هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌ی ئهوتاكه ڕه‌نگبێ له‌روی ڕه‌گه‌زی یان یاقیده و باوه‌ڕ له‌گه‌ڵ زۆرێنهداناكۆكیان هه‌بێت. به پێی بڕگه‌ی 115 یاسای بنه‌ڕه‌تی ئێران: سه‌رۆك كۆماردهبێ پیاوێكیئاینیو. سیاسیلهههمان كاتیشداخاوهنی ئهوتایبهتمهندیانهبێت: به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئێرانی، دانیشتووی ئێران، به‌ڕێوه‌به‌رێكی لێهاتوو، خاوه‌نی ڕابردوێكی پاك، ئه‌مانه‌ت دارولهخواترس، باوه‌ڕدارو پێبهندبهكۆماری ئیسلامیئێرانومهززهبیفهرمی وه‌ڵات. به‌وشێوه‌یه هه‌روه‌ك ده‌بینین یاسایبنهڕهتی كۆماری‌ئیسلامی ئێران، به‌ئاشكرا زه‌مینه‌بۆ پێشێل كردنی مافی مرۆڤی به‌شێوه یه‌كی فه رمی خۆش كردووه. به‌پێی ئه‌و بڕگه‌یه ژنان‌و ئه‌و ئێرانیانه‌ی كهموسڵمانن به‌ڵام شیعهنینو هه‌روه‌ها ئهوئێرانیانهی كه‌هه‌ر له ئه‌سڵدا موسڵمان نین‌و ئه‌وكه‌سانه‌ی پێبه‌ندی یاساكانی دینی كۆماری ئیسلامی ئێران كهڕێژه شیانكهم نیه، نین، هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه ناتوانن داوای ناونوسی بۆ سه‌رۆك كۆماری یان پۆ ستێكی گرنگی‌تر به‌كه‌ن. شتێكی دیكه‌ش كه‌له‌و بڕگه یه به‌ره‌و چاو ئه‌كه‌وێت ئه‌وه‌یه كه یاساكه تایبه‌ت مهندیشی دیاری كردوون كه زۆریه‌ك له‌و تایبه‌تمه‌ندیانه بۆنموونه له‌خوا ترسی ڕابردوێكی پاك هێنده‌ی دیكه‌ش زنجیر ده‌كاته ده‌ست و پێی خه‌ڵكانی ئێران‌و به‌و شێوه‌یه‌وه بازنه كه چوكتر و چوكتر ده بێت تا وای لێدێ كه زۆربه ی خه ڵكی ئێران ده كه ونه ده ره وه ی بازنه كه ،به واتایه كی دیكه هه ر ئه و مه به سته ی كه ئێستا كار به ده ستانی كۆماری ئێسلامی ئێران له به كار هێنانی وشه ی خودی دژی هاو وڵاتیان به كاری دێنن به ته واوی وه دی دێت و زۆربه ی خه ڵك ده چنه ڕیزی نا خود یه كانه وه . له لایه كی دیكه یاسای بنه ره تی ئێران به هۆی په سه ندكردنی تیۆری ولایت فقیه (2) ((به شی ئا خاڵی 6 بڕگه ی 2 ،بڕگه ی5، بڕگه كانی 107تا 111)) گرینگ‌ترین پۆستی ده سه ڵاتی سیاسی به مه لاكان سپاردوه و به و شێوه یه هه موو ئه و كه سانه ی مه لافه قیه نین له گه ییشتن به پۆستی ڕێبه ری كه یه كێك له پۆسته سیاسیه گرینگه كانه بێ به ش ده بن كه هه ڵبه تا ئه وه ش ڕێخۆشكه ری تاك ره وی و دیكتاتۆریه و به ئاشكرا ناكۆكی له گه ڵ مافی مرۆڤ و یاساكانی نێو ده وڵه تی هه یه. به گشتی و له رووی یاسایی یه وه یاسای بنه ره تی ئێران له باره ی مافی چاره ی خۆ نووسین و به شداری ئازادانه ی سیاسی له ناو خۆیدا تووشی پاڕادۆكسناكۆكی بووه.چوونكه له لایه ك پێك هێنان و دابین كردنی ئازادی سیاسی، ڕه خساندنی زه مینه یه ك بۆ به شداری كردنی گشتی خه ڵك له هه ڵبژاردن دا ،به ئه ركی سه ر شانی ده وڵه ت ده زانێ ((خاڵی 7&8 بڕگه ی3)) مرۆ به جێنشینی خوا له سه ر زه وی ده زانێ ((بڕگه ی56)) به ڵام له لایه كی دیكه وه به هۆی سه پاندنی بێ ئه ملاو ئه ولای ده سه ڵاتی دینی و حوكمی ئیسلام و له ڕاستیدا سه پاندنی دین به سه ر خه ڵك دا ((بڕگه 4)) ، په‌سه‌ند كردنی تیۆری ویلایه تی فه قیه و گه ڕانه وه ی هه موو شتێك بۆ دین به ته‌واوی مافی خه ڵكی ئێرانی پێشێل كردووه،به كرده وه هیچ شوێنێكی بۆ ویستی خه ڵك نه هێشتۆته وه .چوونكه ناكرێت تۆ مافێك بده ی و سه دان ماف بستێنیه وه به قه ولی كورد گووته نی بۆلوێك ترێ بده ی 20لیتر دۆشاو بگری. به پێی یاسای بنه ره تی ئێران به رێوه بردنی وه ڵات هه مووی به نده به ویستی خه ڵك و ئه ویسته ده بێ له هه ڵبژادنه كان دا ره نگ بداته وه،به ڵام هه ر وه ك بینیتان ناكۆكی نێوان یاساكان و له سه رووی هه موانه وه خوێندنه وه و ده ست تێوه ردانی شۆڕای نیگابان له یاسای بنه ره تی ئێران و سه پاندنی ئێسلام و حوكمه كه ی به سه ر خه ڵك دا به كرده وه وایكردوه كه هیچ جێیه ك بۆ مرۆڤ و ویسته كه ی نه مێنێته وه. له سیسته می یاسایی ئێران دا : شۆڕای نیگابان كه به رپرسی چاوه دێری به سه ر هه لبژاردنه كانه، ڕێكخراوێكه كه له 6 مه لا و 6 ماف ناس پێك هاتووه.6 مه لاكه ی له لایه ن رێبه ره وه داده نرێن و 6 ماف ناسه كه ش سه رۆكی دادی ئێران به پارلمانیان ده ناسێنێ.(وه زیری دادی ئێران خۆی له لایه ن ڕێبه ره وه داده نرێت) كه واته ڕێبه ر لێره دا ده سه ڵاتی بێ سنووری هه یه به ڕادده یه كه ئه ندازیار بازرگان(یه كه م سه رۆك وه زیرانی ئێران له دوا شۆڕش) له زمان ئازه ری قۆمی(یه كێك له و مه لا به ناو بانگانه ی ڕژیمه) ده ڵێ: ئه گه ر وه لی فه قیه بخوازێت و به رژه وه ندی حكومه ت له وه ی‌دا بێت ،ده توانێ ته نانه ت توحید،كه به ردی بناغه ئێسلامه داخاو وازی لێبێنێ.(3) من پێم وایه بۆ نیشاندانی ئاستی ده شه ڵاتی وه لی فه قیه هه ر ئه و قسه یه ی ئازه ری قۆمی هه موو شتێك ده بڕێنێته وه ،چوونكه ئه گه ر وه لی فه قیه ئه و ده سه لاته ی هه بێت كه ته وحید (ته عتیل) بكات چۆن ناتوانێ خه ڵك ته عتیل بكات ، هه ر وه ك له ماوه ئه و چه ند ساڵه ی كۆماری ئیسلامی حكومه تی كردوه به كرده وه هه ر ئه وه مان له ڕێبه ر بینیوه،لێره به و لاوه ش چاوه ڕوان ناكرێت له وه باشتر بێت ئه گه ر خه رابتر نه بێت. من نازانم فه لسه فه ی بوونی خه لك له یاسای بنه ڕه تی ئێران بۆ چی یه له حاڵێكدا له دووره وه ته ماشا وانی دۆخه كه یه.ڕێبه ر، شۆڕای نیگابان دیاری ده كات (ڕاسته و خۆ له ڕێگای مه لاكانه وه،نا ڕاسته و خۆ له ڕێگای ماف ناسه كانه وه) ،شۆڕای نیگابان خۆی ده ستی هه یه له په سه ند كردنی ئه و كه سانه ی بۆ هه ڵبژاردنه كان خۆیان ناو نووس ده كه ن له نێو وانیش دا ئه ومه لایانه ی (بۆ یه ده ڵێم مه لا چوونكه ئه و مه جلیسه هه ر ته نیا هی مه لایانه و كه سی دی بۆی نیه بچێته ناو ئه مه جلیسه وه) خۆیان كاندید ده كه ن بۆ مه جلیسی خوبره گان ئه ركیان دانان و لابردنی ڕێبه ر و هه روه ها چاوه دێری به سه ر كار و باری رێبه ر دایه لێره دا ناكۆكیه كه ئاوا زه ق ده بێته وه كه ڕێبه ر ناراسته و خۆ له دانان لابردنی خۆی دا ده ستی هه یه كه ئه وه له ڕووی لوژكیه وه پێی ده گووترێ پارادۆكس یان ناكۆكی نێوان دوو یان چه ند شت كه په سه ندی لوژیكیان نیه. به و شێوه یه ی بینیمان زۆر به ی هه ره زۆری ته وه ره كانی ناو خۆی یاسای بنه ڕه تی ئێران ناكۆكیان پێكه وه هه یه ته نانه ت هاتنه سه ركاری مه حمودی ئه حمه دی نژاد یش له و دوایه نه دا به پێچه وانه ی یاسای بنه ڕه تی ئێرانه ،چوونكه ئه و مه لا نیه،به پێی بڕگه ی 115. (*&**)
ژێده ر (2)- ولایه: یه‌كێك له واتاكانی له زمانی عه ره بی دا سه رپه ڕه شتی یه. فێقه:به ورد بوونه وه له دین و هه ڵێنجانی حوكم به پێی تێگه ییشتن ده گووترێ و فه قیه ئه و كه سه یه كه كاری فیقهی ده كا،ولایه ت فه قیه پێكه وه ده بێته سه رپه رشتی فه قیه‌مه لا به سه ر كار و باری خه لك دا.ئه و وشه یه ش مه لاكانی ئێران هه ر له وه یان وه رگرتووه،واتا سه ر په ڕشتی مه لاكان به سه ر خه ڵكی ئێران دا.له عه ره بی دا كه سێك وه لی پێویسته كه خۆی توانایی به ڕێوه بردنی ئیش و كاری خۆی نه بێت.كه واته به تێكڕایی، مه لاكان پێیان وایه كه خه ڵكی ئێران توانایی به ڕێوه بردنی كاری خۆیان نیه و پێویسته ئه وان سه رپه ڕشتیان بكه ن. (3)-نقد و بررسی جنبشهای اسلامی معاصر -ن‌و گرایی دینی- لاپه ڕه ی 36- حسن یوسفی اشكوری (*&**)-http://www.hoqouq.com/law/article56.html ته‌واوی ئه‌وبڕگانه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران كه من له وتاره‌كه دا سوودم لێ وه‌رگرتوون له‌م ماڵپه‌ره‌ی سه‌ره‌وه كه‌ڵك وه‌رگیراوه. fa.wikipedia.org له هێنانه‌وه‌ی بڕگه‌كانی جارنامه‌ی جیهانی مافی مرۆ له‌م ماڵپه‌ره كه‌لك وه‌رگیراوه |
سه‌ره‌وه. | ده‌سپێک. |
|
© www.giareng.com |