|
هه‌ر چه‌ند بنه‌ماڵه‌ی حه‌سه‌نپوور هه‌ر له‌یه‌که‌م رۆژه‌وه شوێن چاره‌نووسی کوڕه‌که‌یان که‌وتوون و پارێزه‌ریان بۆ گرتووه، به‌ڵام تاکوو ئێستا به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه ئاماده نه‌بوون هیچ چه‌شنه زانیارییه‌ک له‌و باره‌وه به بنه‌ماڵه‌که‌ی بده‌ن و رێگاش به پارێزه‌ره‌که‌ی نه‌دراوه که چاوی پێ بکه‌وێت. به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو بڕیار وایه که دوای ته‌واوبوونی مانگی موحه‌ڕه‌م بدرێته دادگا و چاره‌نووسی په‌روه‌نده‌که‌ی که له یه‌ک سال له‌وه و پێشه‌وه له جه‌ره‌یاندایه، روون بێته‌وه. گیرانی عه‌دنان حه‌سه‌نپوور درێژه‌ی هه‌ڵمه‌تی به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی فه‌زای کار و چالاکی مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌گه‌رییه له کوردستاندا و هه‌وڵێکی پڕ مه‌ترسییه بۆ راوه‌دوونان و گرتنی چالاکانی بواری مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌نووسی ،و هه‌روه‌ها نیشاندانی رووی راستی سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاده له کوردستاندا. ئێمه کۆمه‌ڵێک نووسه‌ر، رۆژنامه‌نووس، چالاکی مه‌ده‌نی و سیاسیی تاراوگه، وێڕای مه‌حکوومکردنی رفاندن و به‌ندکردنی عه‌دنان حه‌سه‌نپوور، پشتیوانی خۆمان له ته‌واوی ئه‌و هه‌وڵانه ده‌رده‌بڕین که له رێگا و کاناڵی جۆراوجۆره‌وه فشار بۆ به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئیتلاعات له شاری سنه ده‌هێنن تا ناوبراو ئازاد بکه‌ن و کۆتایی به زاڵکردنی فه‌زای ترس و تۆقاندن به سه‌ر چالاکانی مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌نووسی و سه‌رجه‌م جودابیراندا بهێنن. پرۆفیسۆر ئه‌میر حه‌سه‌نپوور ـ کاناد شه‌مزین جیهانی بلژیک کۆسار فه‌تتاحی نۆروێژ فه‌ڕۆخ نێعمه‌تپوور نۆروێژ علی مه‌عروفی کانادا حیشمه‌ت خوسره‌وی سوئید رزگار ئه‌مین نژاد نۆروێژ هادی مه‌حموودی شاهۆ حه‌سه‌نپوور سوئید ئه‌یاز خون سیاوشان تورکیه رێبوار که‌ریمی فینلاند ئیدریس ئه‌حمه‌دی سوئید فه‌رهاد نێعمه‌تپوور رێکپۆش عه‌زیز سوئید شه‌هرام حاته‌می فینلاند شه‌ماڵ کاوه سۆئید فه‌رهاد ئه‌کبه‌ری مادێح ئه‌حمه‌دی ئه‌سعه‌د فه‌تتاحی نۆروێژ موحه‌مه‌د ئیزه‌دی کامیل نه‌جاڕی ئه‌رسه‌لان عه‌زیزی ئاڵمان ئاسۆ مامزاده جه‌مال ئه‌حمه‌دزاده فینلاند دارا میران نۆروێژ ژهمال نه‌جاڕی حه‌یده‌ر ئیبراهیمی تورکیه فیروز مه‌یهه‌می فه‌رزاد میران نۆروێژ حامد مورادی هه‌ندرێن سوئید س.چ.هێرش سوئید جه‌واد حه‌یده‌ری هه‌ندرێن دیلان نیوزیلاند په‌ری کهریمینیا عبدولره‌حمان شه‌ریفی 19.02.2007 |
سه‌ره‌وه. | ده‌سپێک. |
|
© www.giareng.com |