Ö:: کورتیله چیرۆک: له "ئێران"یش دا عه‌شق هه‌یه!

نووسینی: که‌ریم تاقانه

له "ئێران"یش دا عه‌شق هه‌یه!
نووسینی: که‌ریم تاقانه
کچه‌که گوتی:
ـ ده بیر بکه‌وه بزانه شوێنێک شک نابه‌ی ئه‌مشه‌و پێکه‌وه بین..
کوڕه‌که تفی نێو ده‌می قووت دایه‌وه‌و له حاڵێک دا له‌م لاو له‌و لای ده‌ڕوانی، گوتی:
ـ به‌ داخه‌وه شک نابه‌م..
له‌ سه‌ر گۆڕێکی نێو دۆڵه‌که‌ له په‌نای یه‌ک دانیشتبوون.. کوڕه له ژێر مانتۆو کراسه‌وه ده‌ستی بردبووه ژووره‌وه‌و جه‌سته‌ی کچه‌که‌ی ده‌شێلا.. خه‌ڵک تاک‌و ته‌را ده‌هاتنه سه‌ر گڵکۆو ده‌گه‌ڕانه‌وه.. گۆڕستانه‌که زۆر جار ده‌بووه ژوانگه‌ی دڵداران..
ورده ورده تاریک داده‌هات.. به تاریکبوونی دنیا، ده‌م‌و زمانی کوڕو کچه زیاتر به هه‌نگوێنی جه‌سته‌ی یه‌کدی ده‌گه‌یشت..
له ئاکام‌دا، کچه‌که‌ چارشێوه‌‌که‌ی له سه‌ر گۆڕه‌‌که‌ ڕاخست‌و له سه‌ر گازه‌رای پشت ڕاکشا.
... ـ  ده‌زانی ئه‌گه‌ر بمانگرن، چمان به سه‌ر دێنن...؟
کوڕه‌که به په‌له‌ په‌ل توێکڵی قاچی ئه‌و مۆزه‌ی گرته‌وه.
ـ به شه‌قام‌و کۆڵانان‌دا ده‌مانگێڕن‌و.. داری حه‌دمان لێ‌ده‌ده‌ن..
مرۆڤی تینووی ده‌شتی کاکی به کاکی، ئه‌گه‌ر له‌پڕ کانیاوێک بدۆزێته‌وه، به‌ په‌له‌ بۆی ده‌چێته سه‌ر دوو چۆکان‌و ده‌می تێ ده‌نێ تا تێراو بێ..
هه‌ناسه‌بڕکێیان بوو..
له ناکاو تیشکی چرای ماشێنێکیان لێ نێزیک بۆوه.. گوێیان نه‌دایه‌.. نێزیکتر بۆوه‌، گوێیان نه‌دایه.. هاته سه‌ر سه‌ریان..  ماشێنی گه‌شت بوو.
کچه‌که، که هه‌روا له سه‌ر پشت ڕاکشابوو، قیژاندی:
ـ گیراین..! پۆلیس هات..!
لێکدی بوونه‌وه‌.
کوڕه له ترسان به‌ سه‌ر گۆڕه‌کان‌دا بازی داو.. هه‌ڵات..
دوو که‌س له ماشێنه‌که دابه‌زین‌و له چاوترووکاندنێک‌دا خۆیان گه‌یانده لای کچه‌که‌و بێ سێ‌و دوو لێکردن، ئه‌م قۆڵ‌ و ئه‌و قۆڵیان گرت.. گه‌شانه‌وه.. ده‌تگوت گه‌نجینه‌ی زێڕیان دۆزیوه‌ته‌وه..!
کوڕه‌ له دووره‌وه‌ چاوی بڕیبووه پۆلیسه‌کان.. ئه‌وان به ده‌م بزه‌و خه‌نده‌وه کچه‌که‌یان بۆ نێو ماشێنه‌که بردو.. هه‌ر لایشیان له‌و نه‌کرده‌وه..!

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.